خه‌بات: ‬وریشە‮ ‬عومەر:-
‮‬ئاسودە‮ ‬غازی‮ ‬ناسراو‮ ‬بە‮ ‬كوردە‮ ‬خاتونە شاعیرێكی‮ ‬قەڵەم‮ ‬بەبڕشت و‮ ‬ئازاو‮ ‬چالاك و بوێر،‮ ‬لە‮ ‬دایكبووی‮ ‬14‮.‬2‮.‬1999یەو‮ ‬لە‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر‮ ‬نیشتەجێیە‮ ‬وەك‮ ‬خۆی‮ ‬گوتەنی‮ ‬لە‮ ‬تەمەنی‮ ‬نۆ‮ ‬9‮‬ ساڵانەوە‮ ‬ئاشنای‮ ‬كاری‮ ‬هونەری‮ ‬بووە‮ ‬،‮ ‬لەوانەش‮ ‬زیاتر شانۆ‮ ‬،‮ ‬لە چەندین‮ ‬كارو چالاكی‮ ‬هونەری‮ ‬و‮ ‬رۆشنبیریی‮ ‬قوتابیاندا‮ ‬بەشداریكردووە‮ ‬،‮ ‬ساڵانێكیشە‮ ‬دەخوێنێتەوەو شیعر دەنووسێ،‮ ‬لە‮ ‬ئێستاشدا چەند‮ ‬تێكستێكی‮ ‬شیعریی‮ ‬تەواوكراوی‮ ‬هەیەو‮ ‬زۆر‮ ‬لە شیعرەكانیشی‮ ‬لە رێگای‮ ‬رۆژنامەو‮ ‬فەیسبووكی‮ ‬خۆیەوە‮ ‬بڵاو دەكاتەوە،‮ ‬لە‮ ‬دوو‮ ‬كۆڕی‮ ‬تایبەتی‮ ‬شیعر خوێندنەوەشدا‮ ‬بەشداریكردووە‮. ‬

‮‬كوردە‮ ‬لە دیمانەیەكدا‮ ‬بەو شێوەیە‮ ‬وەڵامی‮ ‬پرسیارەكانی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات‮ ‬ی‮ ‬دایەوە‮:‬
بۆ شیعرت‮ ‬هەڵبژارد؟
هەمیشە وا بیرم‮ ‬كردۆتەوە‮ ‬شیعر حاڵەتێكی‮ ‬نەفسی‮ ‬ئینسانە‮ ‬بەرامبەر بە دوونیاو هەستیاری‮ ‬شاعیرە‮ ‬بە‮ ‬ئینسانەكان‮ ‬،‮ ‬من لە قۆناغێكدا كە دەركم‮ ‬بەوە كرد كە‮ ‬ئەوە‮ ‬شیعرە زۆر جار‮ ‬دوونیا جواندەكات و‮ ‬هەم‮ ‬شیعریشە‮ ‬دەتوانێت‮ ‬شۆڕشێكی‮ ‬گەورە‮ ‬بەرپاكات،‮ ‬ئیدی‮ ‬زیاترو‮ ‬زیاتر شیعرم‮ ‬دەخوێندەوە،‮ ‬زیاتر‮ ‬ئەو شیعرانەی‮ ‬كە‮ ‬وینیڤێر ساڵن و‮ ‬توانای‮ ‬هەمیشە‮ ‬خۆ تازەكردنەوەیان‮ ‬هەیە لە‮ ‬هەموو‮ ‬زەمەنێكدا،‮ ‬ئەو‮ ‬ئاشقبوونەم‮ ‬بە‮ ‬فەزای‮ ‬شیعر‮ ‬هێندە‮ ‬چاوو‮ ‬دەستی‮ ‬كردمەوە‮ ‬تا وەكو‮ ‬توانیم‮ ‬منیش‮ ‬ببمە‮ ‬نوقتەیەكی‮ ‬زۆر‮ ‬بچووك لە‮ ‬دوونیای‮ ‬شیعردا‮ ‬،بەوە‮ ‬كۆتایی‮ ‬بەم‮ ‬وەڵامە‮ ‬دەهێنم‮ ‬،‮ ‬ئەوە‮ ‬شاعیرانن‮ ‬لە‮ ‬هەستیاری‮ ‬خۆیاندا‮ ‬بە‮ ‬دوونیا،‮ ‬هەمیشە پەراوێز‮ ‬دەخرێن‮ ‬بۆ نموونە‮: ‬بەختیار‮ ‬عەلی‮ ‬شاعیران‮ ‬دەنێرێت‮ ‬بۆ‮ ‬دۆزەخ و‮ ‬ئەفڵاتون‮ ‬لە‮ ‬كۆمارەكەیدا‮ ‬شاعیران‮ ‬دەردەكات‮.‬
لە زمانی‮ ‬شیعریتاندا‮ ‬وشەگەلێكی‮ ‬ناسك و چیرۆكئاسای‮ ‬ڕۆمانسی‮ ‬بەدیدەكرێت،‮ ‬ئاخۆ ئەمە زادەی‮ ‬خەیاڵی‮ ‬سحری‮ ‬خۆتانە،‮ ‬یان پەیوەستە‮ ‬بە ژیانی‮ ‬واقعیتانەوە؟
ئەمەوێت‮ ‬ئەوە‮ ‬بڵێم‮ ‬هەمیشە‮ ‬شاعیر پێیەكی‮ ‬لەناو‮ ‬واقیعدایەو‮ ‬پێكەی‮ ‬تری‮ ‬لەناو خەیاڵ،‮ ‬تێكستەكانی‮ ‬منیش‮ ‬هەروان‮ ‬،‮ ‬كەواتە‮ ‬هەموو شاعیرێك‮ ‬لەناو‮ ‬واقیعی‮ ‬خۆیدا دەتوانێت‮ ‬متوربەی‮ ‬تێكستێك‮ ‬بكات‮.‬
شانۆ و شیعر‮ ‬لێكدوورن،‮ ‬چۆن‮ ‬لە شانۆوە‮ ‬دەستتكرد‮ ‬بە نووسینی‮ ‬شیعر؟
‮ ‬شانۆ‮ ‬بۆ من‮ ‬وەك‮ ‬كچێك‮ ‬خولیایەكی‮ ‬سەیرو‮ ‬زۆر‮ ‬سەیری‮ ‬هەیە‮ ‬بە سەرمەوە‮ ‬هەتائێستاش‮ . ‬من‮ ‬ئەم پرسیارە‮ ‬بەوە كۆتایی‮ ‬پێدێنم،‮ ‬هەمیشە‮ ‬سەرسام‮ ‬بووم‮ ‬بەو‮ ‬نەسانەی‮ ‬كە نووسراون و من‮ ‬خولیام‮ ‬بووە‮ ‬كە‮ ‬ببم‮ ‬بە كاراكتەری‮ ‬یەكێك‮ ‬لەو‮ ‬نەسانە‮ ‬بۆ نموونە مارگرێت‮ ‬لە‮ ‬دەقی‮ ‬دكتۆر‮ ‬فاوست‮ ‬یان‮ ‬دەقی‮ ‬نۆتێلای‮ ‬شكسپیر،‮ ‬وە شیعریش‮ ‬زادەی‮ ‬چێژێكە‮ ‬كە هەمیشە‮ ‬ویستومە هەم‮ ‬واقیعی‮ ‬خۆم‮ ‬وە‮ ‬هەم‮ ‬هەموو ئەوانەی‮ ‬كە لە ناخمدا شاردومەتەوە‮ ‬بە شیعر‮ ‬بیاننووسم‮ ‬،‮ ‬شێرزاد حەسەن‮ ‬گوتەنی‮ ‬هەمیشە‮ ‬وابیرم‮ ‬كردۆتەوە ئەبێت‮ ‬ببم‮ ‬بە دەرگایەك‮ ‬بۆ ئەو‮ ‬كچانەی‮ ‬كە دەفتەری‮ ‬یادگاریەكانیان‮ ‬لە دەیان‮ ‬كون شاردۆتەوە‮ ‬لە ترسی‮ ‬هەموو‮ ‬ئەو‮ ‬داب و نەریتانەی‮ ‬وڵات‮.‬
ئیلهامی‮ ‬زۆرێك‮ ‬لە شاعیران‮ ‬خۆشەویستەكەیانە‮ ‬یان‮ ‬دایكە‮ ‬یان‮ ‬نیشتیمانە،‮ ‬ئیلهامی‮ ‬شیعری‮ ‬ئێوە‮ ‬چییە؟
من‮ ‬بە‮ ‬ڕوونی‮ ‬ئەوە‮ ‬نازانم‮ ‬شیعر‮ ‬سەرچاوەكەی‮ ‬چییە‮ ‬چونكە‮ ‬ئەوە‮ ‬هیچ‮ ‬شاعیرێك‮ ‬ئەوەی‮ ‬بۆ‮ ‬یەكلایی‮ ‬نەبۆتەوە،‮ ‬بەڵام‮ ‬بۆ خودی‮ ‬خۆم‮ ‬زۆرجار‮ ‬بابەتێك‮ ‬كە‮ ‬ڕوو ئەدات،‮ ‬بۆ من‮ ‬دەبێتە شیعرێك،‮ ‬زۆر جاریش‮ ‬با بەت‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ خۆی‮ ‬دەبێتە شیعر بە لا شعوری‮ ‬خەیاڵەوە‮.‬
تا ئێستا چەند‮ ‬دەقی‮ ‬شیعریتان‮ ‬كراوەتە‮ ‬گۆرانی؟
تا ئێستا چوار‮ ‬تێكستم‮ ‬داوە‮ ‬بە چوار هونەرمەندی‮ ‬ئازیز‮ ‬كە‮ ‬قەرارە‮ ‬بەم‮ ‬نزیكانە‮ ‬كاری‮ ‬لەسەر‮ ‬بكەن‮.‬
وەكو‮ ‬كچە‮ ‬شاعیرێك‮ ‬لەمپەڕو‮ ‬كێشەكانت‮ ‬چین،‮ ‬یان‮ ‬چی‮ ‬نیگەرانی‮ ‬كردوویت؟
ئەو پرسیارە‮ ‬بۆ خانمان‮ ‬سەیرە،‮ ‬چونكە شەڕق‮ ‬بەعام‮ ‬كلتورو‮ ‬دەسەڵاتێكی‮ ‬ترسناكی‮ ‬پیاو سالاری‮ ‬بە سەریەوەیەتی‮ ‬،‮ ‬من‮ ‬ئەوە‮ ‬دەڵێم‮ ‬پێتان‮: ‬مردنی‮ ‬دووعاو‮ ‬بەرد‮ ‬بارانكردنی‮ ‬سوورەیا و‮ ‬كوژرانی‮ ‬زووهرە،‮ ‬بەسە‮ ‬بۆ‮ ‬ئەوەی‮ ‬منێك‮ ‬نیگەران‮ ‬بكات‮. ‬
لە‮ ‬ڕووی‮ ‬كۆمەڵایەتییەوە‮ ‬شیعرەكانت‮ ‬كێشەیان‮ ‬بۆ دروست‮ ‬نەكردوویت؟
شیعرەكانی‮ ‬من‮ ‬كێشەی‮ ‬بۆ‮ ‬كەس‮ ‬دروست‮ ‬نەكردووەو‮ ‬وە‮ ‬هەرگیز‮ ‬دروستی‮ ‬ناكات‮ ‬چونكە هەموو‮ ‬شاعیرێك‮ ‬ژیاندۆستە‮ ‬چونكە‮ ‬واقیعی‮ ‬خۆم‮ ‬دەنووسمەوەو‮ ‬واقیعی‮ ‬ئینسانەكان،‮ ‬من تەنها‮ ‬ئەوە‮ ‬دەڵێم‮ ‬من‮ ‬كچم و‮ ‬لە‮ ‬شەرق‮ ‬دەژیم،‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە كێشەیە‮ ‬ئینسانەكانن‮ ‬نەك شیعرەكانم‮. ‬
دەڵێیت‮ ‬قەرزاری‮ ‬دڵمم‮ ‬بۆ؟‮ ‬ئایا‮ ‬كە دڵ‮ ‬شكا‮ ‬بەچی‮ ‬ساڕێژ‮ ‬دەبێت؟‮ ‬
خۆی‮ ‬ئەشق حاڵەتێكی‮ ‬سەیرە‮ ‬بەڵام‮ ‬ئەوە‮ ‬دەڵێم‮: ‬كە دڵ شكا‮ ‬دەبێت‮ ‬قەرزارباری‮ ‬ئەقڵ بین،‮ ‬ساڕێژ‮ ‬دەبێت‮ ‬چۆن‮ ‬لە‮ ‬قەسیدەی‮ ‬زمانی‮ ‬ئەشق و‮ ‬زەمەنی‮ ‬ئەنفال‮‬ی‮ ‬ڕێبوار سیوەیلی‮ ‬كە دەڵێت‮: ‬تێپەڕی‮ ‬و‮ ‬دەست پێبكەرەوە‮ ‬هێندە‮ ‬نابات‮ ‬هەموومان‮ ‬بیرەچێتەوە‮. ‬
حەز‮ ‬دەكەیت پڕ‮ ‬بە گەرووی‮ ‬شیعرت‮ ‬چی‮ ‬بڵێیت و‮ ‬بە كێ‮ ‬بڵێیت؟
ئەگەر‮ ‬شیعر بەو جۆرەی‮ ‬كە‮ ‬تۆ‮ ‬دەڵێیت‮ ‬شاعیران‮ ‬بییانوتبایە‮ ‬ئەوە‮ ‬لەو كاتەی‮ ‬كە‮ ‬دەیانوت‮ ‬ئیتر شیعریش‮ ‬كۆتایی‮ ‬پێدەهات‮ ‬،‮ ‬كەواتە‮ ‬مانەوەی‮ ‬ئینسان‮ ‬بەو‮ ‬كۆدە نەوتراوانەوەیە‮ ‬كە دەیباتە‮ ‬دونیایەكی‮ ‬تر‮ ‬لەگەڵ‮ ‬خۆیدا،‮ ‬من‮ ‬لە دڵی‮ ‬خۆمدا‮ ‬زۆر‮ ‬شتم وتووە‮ ‬پڕ‮ ‬بە دڵی‮ ‬خۆم‮.‬
چی‮ ‬ئاوێتەی‮ ‬شیعر دەكەیت‮ ‬بۆ‮ ‬ڕازاندنەوەی؟
خسوسیاتی‮ ‬شیعر سەرەتا‮ ‬بابەتەوە‮ ‬زمانەوە وێنەیە‮ ‬وە‮ ‬مۆسیقایە،‮ ‬منیش‮ ‬هەر‮ ‬ئەم سێ‮ ‬كەرەستەیە بەكار دێنم‮ ‬بۆ‮ ‬ڕازاندنەوەی‮ ‬شیعرەكانم‮.‬