رێبوار حەمەلاو شوانی‮ ‬
هەمیشە رێبەر و سەركردە گەورەكانی‮ ‬مێژووی‮ ‬نەتەوەكانی‮ ‬جیهان لە ناو جەرگەی‮ ‬شەر و‮ ‬ڕۆژگارە سەخت و‮ ‬یەكلا كردنەوەی‮ ‬پرسە هەستیارەكان،‮ ‬بە بریاردانی‮ ‬قورس و گەورە،‮ ‬پەنجەرەیەكێ ئومێد بۆ گەل ونەتەوەكانی‮ ‬خۆیان دەكەنەوە و وەرچەرخانێك لە مێژووی‮ ‬نەتەوە دروست دەكەن كە بەرەو سەرفرازیی‮ ‬و‮ ‬یەكجارەكی‮ ‬دەبات‮ . ‬جەختكردن و سووربوونی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەسەر‮ ‬ڕێزگرتن لە شكۆ وئیرادەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بە ئەنجامدانی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬رێفراندۆم،‮ ‬وێستگەیەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬رێبەرایەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬یە لە قۆناغە سەختەكانی‮ ‬نەتەوەدا‮. ‬ئامانجیش ئەوەبوو كەلە ئایندەدا ماف و خواستە نیشتمانییەكانی‮ ‬مللەتی‮ ‬كورد لە بەر چاو بگیرێت‮. ‬ئیرادەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان خۆی‮ ‬لە ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم دووپات دەكردەوە‮. ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە پەیامەكانی‮ ‬ئەوسا و ئێستاشیدا بە جیهانی‮ ‬راگەیاند كە پرسی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم لە دەستی‮ ‬من و هەموو حزبە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان دەرچووەو بۆتە پرسی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان‮ . ‬كوردستانیان دواجار پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬دیموكراسیانە لە كەشێكی‮ ‬ئازادا ئەنجامدا بەرێژەی‮ ‬نۆهەدو دوو لە سەدا بەدەنگی‮ ‬بەڵی‮ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان وەك خواستێكی‮ ‬لە مێژینەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بە جیهانی‮ ‬راگەیاند‮. ‬چونكی‮ ‬عێراق بەرەو تاكرەوی‮ ‬و دیكتاتۆری‮ ‬و پیشێڵی‮ ‬دەستور و ماف و خواستەكانی‮ ‬كورد لە پرەنسیپەكانی‮ ‬شەراكەت و دیموكراتی‮ ‬و دەوڵەتی‮ ‬مەدەنی‮ ‬ملی‮ ‬نابوو‮. ‬مەحاڵ بوو بتوانێ لەگەڵ وەها عێراقێك بەردەوام بێت،‮ ‬ریفراندۆم ئەنجامدرا وبەڵام هاو زەمان كورد لە پەیامێكی‮ ‬دڵنیاكەرەوەی‮ ‬بۆ جیهان و دەوروبەر نارد،‮ ‬راشكاوانە تێگەیاند،‮ ‬ریفراندۆم نەبۆ دەستبەجێ راگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتە.و نە بۆ رەسمی‮ ‬سنورە و نە بەهەندوەرگرتنی‮ ‬دڵە راوكێی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬دراوسێیە ونە بۆ تێكدانی‮ ‬بەرنامەی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬نێو دەوڵەتییە ونە كاریگەریی‮ ‬سلبی‮ ‬لەسەر شەڕی‮ ‬بەرنگاری‮ ‬تیرۆر وداعش دەبێت‮. ‬بەڵام سەرباریئەوە ئەمریكا و وڵاتانی‮ ‬هاوپەیمان پێان وابوو كورد عینادی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەكات‮. ‬لەسەر سینی‮ ‬ئەم لێكنەگەشیتنەوە كوردستان كەوتە بەر پەلامار و پیلانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و سزاو ئابلوقە و هەرەشە،و هێرشی‮ ‬سەربازی‮ ‬و بەكارهێنانی‮ ‬بەچەكی‮ ‬ئەمریكی‮ ‬هێرش كرایە سەر كوردستان‮.‬

كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتیش چاوپۆشی‮ ‬هەڵبژارد‮. ‬ئەم چاوپۆشینە لەلایەن هێزە ئیقلیمییەوە قۆسترایەوە بۆ مەرام و ئەجیندایەك كەهیچ پەیوەندی‮ ‬بەسزادانی‮ ‬كورد و ریفراندۆمەوە نەبوو،‮ ‬پەلامارەكە بەدەستی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬ئەو دەوڵەتە ئیقلیمییە بەئاستێك دەرفەتەكەی‮ ‬بۆ خۆی‮ ‬قۆستەوە‮. ‬بە هاوبەشی‮ ‬و هاریكاری‮ ‬هێز و میلیشا چەكدارەكان و كۆمەڵێك خۆفرۆشی‮ ‬نێوخۆیی‮.‬
بەهێرش و هێزی‮ ‬سەربازی‮ ‬رەق و هەژموونگەرایی‮ ‬خۆیان فراوان بكەن‮. ‬كێشەكە بە تێپەرینی‮ ‬كات مەزنتر دەبێت و چارەنووس زۆر ئەستەمە لە داهاتووی‮ ‬نزیك كاتی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ئاوریان دایەوە نەك هەر كوردی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬سەر راست و هاو باوەڕیان لەتێكچوونی‮ ‬یەكجاری‮ ‬نزیك بوبۆوە،‮ ‬بەڵكو فراوانخوازیی‮ ‬ئەو دەوڵەتە بەجۆرێك پەرەی‮ ‬سەند‮. ‬تێكرای‮ ‬بەرژەوەندییەكانی‮ ‬خۆیان و ئەمنی‮ ‬جیهانیش كەوتنە بەر مەترسی‮ ‬كەپێكدانی‮ ‬هێزەكان بە ئاشكرا دەركەوێت لە ناوچەكە،‮ ‬دابەشبوونی‮ ‬ووڵاتان و هەبوونی‮ ‬پتر لە چەند محورێكی‮ ‬دژ بە‮ ‬یەك لە حەقیقەتدا خۆی‮ ‬وێنا كردووە‮. ‬ئەوەی‮ ‬جێگای‮ ‬سەرنج و هەڵواستە لەسەر كردنە ئەوەیە كە كوردستان هیچ هەڵەیەكی‮ ‬تاوانێكی‮ ‬نەكردووە‮. ‬تەنیا مومارەسەیەكی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬و ئاشتیانە و مەدەنیانەی‮ ‬بۆ‮ ‬یەكەمجار لە مێژوو دا دەربرینی‮ ‬خواست و مافەكانی‮ ‬پیادە كردووە‮. ‬روون و ئاشكرابوو دوژمنانی‮ ‬كورد نەیانتوانی‮ ‬هەزمی‮ ‬ئەو سەركەوتنە مەزنە بكەن‮ .‬كە كوردستان لە ریفراندۆمدا بەدەستی‮ ‬هێنا،‮ ‬بۆیە بەگوێرەی‮ ‬نەخشە و پیلانێكی‮ ‬پێش وەختەی‮ ‬دارێژراو بەردەوامن لە دژایەتیكردنی‮ ‬مافی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و پێان وایە ئەوەی‮ ‬بەر لە ریفراندۆم نەیانتوانی‮ ‬بەدەستی‮ ‬بێنن‮ .‬دوای‮ ‬ریفراندۆم بە دەستیان دەكەوێت‮. ‬ئێستاش لەچوارچێوەی‮ ‬ئەو ئامانجەشیان هەموو سزا و هەرەشە و هێرشانەش لەسەر خەڵكی‮ ‬كورستان و سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان ئەوەیە تا بە بریاری‮ ‬رەتكردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬ریفراندۆم بدات‮.‬

كە ئەنجامەكەی‮ ‬خواست و ئیرادەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانە‮. ‬بۆ جیهانی‮ ‬ئازاد كە داوای‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و رەدی‮ ‬ژێر دەستی‮ ‬دەكەن و بانگی‮ ‬ئازادییان بەگویێ جیهان داوە‮. ‬دەیانەوەێت تەنها لەو ژێر دەستیە ئازادێك كە پتر لە سەدەیەكە بەهەموو شێوەیەك هەوڵ و قوربانیان لە پێناویدا داوە،‮ ‬دوژمنانیش هەر دەم هەوڵی‮ ‬سرینەوە و لە ناوبردنی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانی‮ ‬داوە‮. ‬كورد هەمیشە نایەنەوێت بەشێكبن لەململانێ تایفی‮ ‬و و مەزهەبی‮ ‬ناوچەكە‮. ‬هەرەشە و گۆشارە سەربازی‮ ‬و ئابووی‮ ‬و فشارەكانی‮ ‬پاش رووداوەكانی‮ ‬دوای‮ ‬ریفراندۆم دەركەوت كوردستان بە تەنهایە هەروەك سەرۆك بارزانی‮ ‬لە میانی‮ ‬چاوپێكەوتنی‮ ‬لەگەڵ تۆڕی‮ ‬هەواڵی‮ “‬سی‮ ‬ئێن ئێن‮”‬ی‮ ‬ئەمریكی‮ ‬رایگەیاند‮ ‬ئێمە مافە دیموكراسییەكانمان لە ریفراندۆم پراكتیزەكرد‮. ‬بانگەشەكانی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بۆ ئازادیی‮ ‬و دیموكراسی‮ ‬بێ بناغەن‮. ‬و ریفراندۆم پاساو بوو بۆ هێرش كردنە سەر كوردستان‮. ‬بۆیە پێویستە میلەتە سەركوت كراوەكان دەبێت هەمیشە پشت بەخۆیان ببەستن‮.‬

لەم روانگەیەوە ئەوەی‮ ‬بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان گرنگە بۆ‮ ‬یەكەمجار لە مێژووی‮ ‬كورد و ناوچەكە بەشێوەیەكی‮ ‬ئازاد و دیموكراتیانە وەك دەسكەوت و گەڵێكی‮ ‬خاوەن ئیرادە وشكۆ دەربری‮ ‬ماف و خواستە نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەییەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬بكات‮. ‬ئەنجامی‮ ‬ریفراندۆم كەلەسەر دەستی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬قۆناغە سەختەكەی‮ ‬پێش ریفراندۆم بە سەركەوتوویی‮ ‬بری‮. ‬بە هەمان شێوەش پشت و پەنای‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بین‮ .‬قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬ریفراندۆمیش سەرەرای‮ ‬هەموو فشار و هەرەشە و هێرشانەی‮ ‬دوژمن و ناحەزانی‮ ‬كورد وەك پێشمەرگە ئاسا لە گۆرەپانی‮ ‬بەرگری‮ ‬و پاراستنی‮ ‬ئیرادە و شكۆی‮ ‬و خاك و شەرەفی‮ ‬كوردستان دەستەوەستان نەوەستاوە لە سەنگەری‮ ‬بەرنگاری‮ ‬سەربەرزانەبكەینە ئامانجی‮ ‬سەرەكیمان تا ئەو كاتەی‮ ‬دەگەینە كەناری‮ ‬ئارامی‮ .. ‬پاراستنی‮ ‬دەستكەوتەكان،‮ ‬سەركەوتن لە دوای‮ ‬سەركەوتن و ستراتیژی‮ ‬نەگۆری‮ ‬رابەرایەتێكردن دڵنییاییە بەرەو سەركەوتن گەورەتر‮.‬