هیمداد عەبدوڵڵا خۆشناو
خودایگەوەرە مرۆڤایەتی‮ ‬دروست كردوە لەسەرئەساسی‮ ‬زمان و كلتوری‮ ‬جیاوازدا و حەقی‮ ‬ژیانی‮ ‬پێداون‮ ‬،نەتەوەی‮ ‬كوردیش وەك هەرنەتەوەیەكی‮ ‬تری‮ ‬سەرزەوی‮ ‬خوایگەورە دروستی‮ ‬كردووە و لەوچوارچێوەیەدا مافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬بەئازادی‮ ‬بژیت وەك هەرگەلێكی‮ ‬تری‮ ‬سەرزەوی‮.‬

بەڵام بەداخەوە نەك مافەكانی‮ ‬لێ زەوت كراوە لەلایەن دوژمنانی‮ ‬بگرە مافی‮ ‬ژیانیشی‮ ‬پێ‮ ‬ڕەوا نەبینراوە،‮ ‬ڕژێمە داگیركەرەكان بەزۆری‮ ‬زەبری‮ ‬هێز و چەك كوردیان چەوساندۆتەوە و جۆرەها مردنیان لەسەری‮ ‬تاقی‮ ‬كردۆتەوە و جۆرەها چەكیشیان لەدژبەكار هێناوە وەك بڵێی‮ ‬كورد بوون كفربێت‮!‬
هەموو شۆڕش و قوربانیەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لەپێناو ئازادی‮ ‬و سەربەستی‮ ‬بووە و لەوپێناوەشدا دەریایەك خوێنی‮ ‬داوە بۆئەوەی‮ ‬شادبێت بەمافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬بۆئەوەی‮ ‬وەك هەر گەلێكی‮ ‬تری‮ ‬سەرزەوی‮ ‬بەسەربڵندی‮ ‬بژیت دوور لەژێردەستەیی‮.‬

ئەوەی‮ ‬جێی‮ ‬داخە دووژمنان لەژێر ناوی‮ ‬ئاین دژایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردیان كردۆتە كاری‮ ‬لەپێشینەیان و كوردیان چەوساندۆتەوە و كارەساتی‮ ‬نامرۆڤانەیان دەرحەق بەكورد كردوە،لەكاتێكدا بەشی‮ ‬هەرەزۆری‮ ‬سەركردەكانی‮ ‬كورد لە حوجرە وە پێگەیشتوون و هەڵگری‮ ‬ناوی‮ ‬شێخ و مەلا بووینە و ئەو دەوڵەتانەی‮ ‬دین بەكورد دەفرۆشنەوە لەوان دیندارتر و خواناس تربووینە و گومانمان نیە سەركردەكانی‮ ‬دوژمنانمان بۆ‮ ‬ڕیكلام و بانگەشە قورئان بەرز دەكەنەوە و لەژێر مەندیلی‮ ‬مەلا و‮ ‬ڕیشدا،‮ ‬خوێنی‮ ‬كوردیان حەلال كردوە،پێچەوانەی‮ ‬سەركردەكانی‮ ‬ئێمەن چونكە ئەوانەی‮ ‬ئێمە قورئانیان لەسەر خۆیان جێبەجێ كردوە و بازرگانیان پێ نەكردوە،كەسیان بەناحەق نەكوشتووە،‮ ‬هیچ میللەتێكیان ئەنفال و كیمیاباران نەكردوە،تەنها داوای‮ ‬مافی‮ ‬گەلەكەیان كردوە هەروەك پێغەمبەری‮ ‬خوامحمد د.خ دەفەرمووێ‮:‬كل المسلم علی‮ ‬المسلم حرام‮ ‬ئەم فەرموودەیە مسوڵمانان و نامسوڵمانیش دەگرێتەوە،‮ ‬واتە چۆن رشتنی‮ ‬خوێنی‮ ‬مسوڵمان حەرامە،‮ ‬بەهەمان شێوە بۆ نامسوڵمانیش حەرامە،‮ ‬هەر بەپێی‮ ‬ئەو فەرموودەیە پێغەمبەر خوێن و ماڵ و ناموس حەرام دەكات نەك حەلال بكات وەك ئەوان‮.‬

لەلایەكی‮ ‬ترەوە دوای‮ ‬خەباتی‮ ‬سەدساڵی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد دواجار بەسەرۆكایەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لەباشوری‮ ‬كوردستان لە25ی‮ ‬ئەیلولی‮ ‬2017 ‮ ‬لە ریفراندۆمێكی‮ ‬تەواو دیموكراسیدا،‮ ‬ئەودیموكراسیەی‮ ‬ئەوان بانگەشەی‮ ‬بۆدەكەن لە‮ ‬%93‮ ‬كوردستانیان بڕیاریاندا كە سەربەخۆبن و ببن بەخاوەنی‮ ‬دەوڵەت،‮ ‬بەڵام دیسانەوە دوژمنان ئەوەیان پێ‮ ‬ڕاوانەبینین و ئەومافەی‮ ‬كەخودای‮ ‬گەورەپێیداوین ئەوان دژی‮ ‬وەستانەوە،‮ ‬هەوڵی‮ ‬شكاندنی‮ ‬شكۆ و كەڕامەتی‮ ‬تاكی‮ ‬كردیان دا بەدژایەتیكردنی‮ ‬ڕیفراندۆم،‮ ‬لەكاتێكداكەرامەتی‮ ‬مرۆڤ چەمكێكی‮ ‬قورئانییەو خوای‮ ‬گەورە جەخت لەسەر پاراستنی‮ ‬دەكاتەوە،‮ ‬كەئەمانیش كۆمەڵێك بنەمای‮ ‬گرنگن بۆ پاراستنی‮ ‬مافەكان و هەست كردن بەبەرپرسیارێتی‮ ‬بەرامبەر بەمرۆڤ‮.
‬
لەئیسلامدا دەست درێژی‮ ‬بۆ سەر ئەم مافانە دەست درێژیە بۆسەر گەورەترین بەهای‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬كە كەرامەتی‮ ‬مرۆڤە،‮ ‬چونكە مرۆڤ پیرۆزە و كوردیش مرۆڤن‮. ‬ئەو گیانەی‮ ‬كەتیایەتی‮ ‬بەشێكە لەگیانی‮ ‬خوا‮ ‬ونفخنا فیە من روحنا‮ ‬هەموو ئەمانە پێمان ئەڵێن نەكوردبوون كفرە،‮ ‬نەڕیفراندۆمەكە كفربوو،‮ ‬نەخوێنی‮ ‬كوردیش حەلالە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬دوژمنانیش لەژێرناوی‮ ‬دین بەرامبەرمان دەكەن درۆیەكی‮ ‬شاخدارە و شەرعیەت دانە بەتاوانەكانیان،‮ ‬كە دواجار بەسەر خۆیان دەشكێتەوە و بەر نەعلەتی‮ ‬خوا دەكەون‮.‬