وەیسی‮ ‬سەعید وەیسی‮ ‬
ماوەێكەپەرلەمان وحكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان سەرقالی‮ ‬ئامادەكردنی‮ ‬پرۆژەیاسای‮ ‬چاكسازین لەمووچە و دەرمالە و خانەنشینی‮ ‬وئیمتیازاتەكانی‮ ‬دیكەن‮ ‬كەئەمەش ئەوراستیە بەدەردەخات كەلەم قۆناغەدا ئەم پرۆژە‮ ‬یاسایە گرنگی‮ ‬و بایەخی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە و لەخزمەتی‮ ‬بەرژوەندی‮ ‬گشتی‮ ‬دایە،‮ ‬هەرچەندە لەخولی‮ ‬چوارەمی‮ ‬پەرلەما نی‮ ‬كوردستانداپرۆژەیاسای‮ ‬چاكسازی‮ ‬و بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬پەسندكرا بەڵام ژمارەیەك پەرلەمانتار‮ ‬یاداشتێكیان ئارستەی‮ ‬دەستەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬پەرلەمان كرد بەمەبەستی‮ ‬هەمواركردنەوەی‮ ‬ئەوماددانەی‮ ‬كەلەلایەن شەقامەوە گلەیی‮ ‬وتبینیان لەسەربوو كەسەرەنجام پرۆژەیاساكە هەروەكوخۆی‮ ‬مایەوە بۆیەش لەروانگەی‮ ‬پێویستی‮ ‬یاساكەلەئێستادا لەرێگای‮ ‬لیژنەێكی‮ ‬هەماهەنگیەوە لەنێوان پەرلەمان و حكومەتەوە ئامادەكاری‮ ‬دەكرێت‮ ‬تابەمەبەستی‮ ‬خوێندنەوە و گفتوگۆكردن وپاشانیش پەسندكردن رەوانەی‮ ‬پەرلەمان بكرێت‮ ‬كەلەچەندرۆژی‮ ‬رابردوادا‮ ‬یەكەمین كۆبونەوەی‮ ‬ئەم لیژنەیە بەرێوەچوو كە ئەمەش ئومێدێكی‮ ‬زۆری‮ ‬لای‮ ‬كوردستانیان دروست كردوە تا بەگەشبینییەوە سەیری‮ ‬ئاییندەی‮ ‬حوكمرانی‮ ‬كوردستان بكەن چونكە واقعێكی‮ ‬حاشا هەڵنەگر هەیە كەلە كوردستاندابەهۆی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬نەخوازراووی‮ ‬كوردستانەوە‮ ‬گەندەڵ‮‬ی‮ ‬بوونی‮ ‬هەیە كەئەمەش بوویتەمایەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬لایەنەكان‮ ‬هەڵوەستەی‮ ‬لەهەمبەری‮ ‬دا بكەن وهەوڵی‮ ‬بنبڕكردنی‮ ‬بدەن‮.

‬بۆیەش لەكاتی‮ ‬هەڵمەتی‮ ‬بانگەشەی‮ ‬هەڵبژاردن لایەنەكان دروشمی‮ ‬چاكسازی‮ ‬و بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬بەرز دەكەنەوە و بەلێن بەكوردستانیان‮ ‬دەدەن گەر سەركەوتن،‮ ‬چاكسازی‮ ‬بكەن‮ ‬وێرای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەسەروبەندی‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمیش لەكاتی‮ ‬گفتوگۆكردن مەرجی‮ ‬چاكسازی‮ ‬وبەرەنگاربوونەوەی‮ ‬گەندەڵیان دانا كەئەمەش وای‮ ‬كردووە پرسەكە ببێتە خواستێكی‮ ‬جەماوەری‮ ‬تەنانەت لایەنەكانی‮ ‬ئۆپۆزسێونیش داوای‮ ‬چاكسازی‮ ‬دەكەن‮.‬

بێگومان بەپەسندكردنی‮ ‬یاساكە جگەلە ئەنجام دانی‮ ‬چاكسازی‮ ‬كارەكان شەفاف دەبن و بەدادپەوەرانە بەرێوەدەچن و چێتر لە ژێر هەرناو و بیانوێك رێگەنادرێت سامانی‮ ‬گشتی‮ ‬بەهەدەر بدرێت و بەمیزاج‮ ‬و نایاسایی‮ ‬پلە بەرزبكرێتەوە‮ ‬یان خانەنشین بكرێن‮. ‬

بۆیەش گرنگە بەهەموولایەك هەوڵی‮ ‬سەرخستنی‮ ‬یاسا كەبدەین،‮ ‬راستەی‮ ‬بابەتەكە شتێكی‮ ‬ئاسان وسادەنییە تابتواندرێت لەماوەێكی‮ ‬كەمدا بنبڕ‮ ‬بكرێت بەڵام لەگەل ئەمەشدا ناكرێت چیتر دەستەوەستان بوەستین بەڵكو پێویستە هەموومان هاوكاربین بۆ بنبڕكردنی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬وئەنجام دانی‮ ‬چاكسازی‮ ‬كە پرسەكە گشگیر و هەمەلایەنە كە تەنها بەمەش دەتواندرێت رەوشی‮ ‬ئابووری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرەوپێش بروات و لەخزمەتی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬گشتی‮ ‬دابێت‮.‬