كاروان محەمەد سینۆ
بێگومان دۆناڵد ترامپ سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬كەسێكی‮ ‬سەركەوتوو بووە لە بواری‮ ‬بازرگانی‮ ‬و دەوڵەمەندێكی‮ ‬بەناوبانگ بووە بەرلەوەی‮ ‬بێتە نێو كۆشكی‮ ‬سپیی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬ئەمەریكا‮. ‬دەتوانین بڵێین عەقڵیەتی‮ ‬كەسایەتی‮ ‬ترامپ،‮ ‬عقڵیەتێكی‮ ‬بازرگانییە،‮ ‬پێموایە ئێستاش ترامپ بە عەقڵییەتی‮ ‬بازرگانییەوە لە ئەمەریكا دەڕانێ‮. ‬بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی،‮ ‬بەپێی‮ ‬وردبوونەوە و بەدواداچوونەكانم بۆ لێدوان و پرێس كۆنفڕانس و‮ (‬تویت)ـەكانی‮ ‬دۆناڵد ترامپ،‮ ‬بەتایبەت بەم دواییە و لەمیانەی‮ ‬كشانەوەی‮ ‬لە رۆژئاڤای‮ ‬كوردستان،‮ ‬تێبینیم كردووە كە ترامپ نایشارێتەوە كە ئەو‮ (‬ترامپ‮) ‬چیدی‮ ‬ئامادە نییە لە سووریا و رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراستدا پارە خەرج بكات بۆ چارەسەركردنی‮ ‬قەیرانی‮ ‬دەڤەرەكە‮ ‬یاخود پاراستنی‮ ‬ژیان و بوون و مانەوەی‮ ‬گەڵێك وەكو گەلی‮ ‬كورد‮. ‬ئەم هەڵوێستەی‮ ‬دۆناڵد ترامپ تەنها بەرامبەر كورد وا نەبووە‮!‬،‮ ‬بەڵكو ترامپ هەمان هەڵوێستی‮ ‬هەبووە بەرامبەر وڵاتانی‮ ‬كەنداو و لە چەندین پەیمان و رێكەوتنی‮ ‬نێودەوڵەتیش كشاوەتەوە وەكو‮ (‬پەیمانی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان بۆ چەك،‮ ‬رێكەوتنی‮ ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬گۆڕانی‮ ‬ژینگە،‮ ‬كشانەوە لە‮ ‬یۆنسكۆ،‮ ‬كشانەوە لە رێكەوتنی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬لەگەڵ ئیران،‮ ‬كشانەوە لە رێكخراوی‮ ‬مافەكانی‮ ‬مرۆڤ سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان،‮ ‬كشانەوە لەپەیمانی‮ ‬ڤێننا،‮ ‬كشانەوە لە پەیمانی‮ ‬دۆستایەتی‮ ‬ئەمەریكا‮ ‬و ئیران كە لە زەمانی‮ ‬شا واژووكرابوو،‮ ‬كشانەوە لە پەیمانی‮ ‬سنورداری‮ ‬چەكی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬كە ساڵی‮ ‬1987‮ ‬لەگەڵ روسیا ئیمزاكرابوو‮) ‬ئەوەتا ئەمڕۆش بێ‮ ‬یەك و دوو لە رۆژئاڤا دەكشێتەوە‮. ‬جا لێرە پرسیار ئەوەیە،‮ ‬ئاخۆ راستە ترامپ لە كۆشەنیگای‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬ئەمەریكا‮ ‬ئەم هەڵوێستەی‮ ‬هەیە؟‮!‬،‮ ‬یاخود لەپێناوی‮ ‬بەرژەوەنی‮ ‬خودی‮ ‬خۆی‮ ‬ئەم هەڵوێستەی‮ ‬هەیە؟‮. ‬واتا بە مانایەكی‮ ‬دیكە،‮ ‬ئایا دۆناڵد ترامپ سیاسەتی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و ئابووری‮ ‬لە دەڤەرەكەدا پەیرەو دەكات؟،‮ ‬یاخود بازرگانی‮ ‬بە سیاسەت و جەنگ و قەیران و خوێنی‮ ‬خەڵكی‮ ‬دەڤەرەكە دەكات؟‮.‬ هەموومان لەبیرمانە‮.. ‬هاتنی‮ ‬ترامپ‮ (‬سوپای‮ ‬ئەمەریكا‮) ‬بۆ عێراق و‮ ‬سووریا،‮ ‬بەپێی‮ ‬لێدوانەكانی‮ ‬دۆناڵد ترامپ بەر لە لێدوانی‮ ‬فەرمی‮ ‬كۆشكی‮ ‬سپی،‮ ‬لەبەر سێ هۆكاربووە‮:‬ هۆكاری‮ ‬یەكەم‮:‬‮ ‬بۆ لەناوبردنی‮ ‬تیرۆرستانی‮ (‬داعش‮) ‬بوو‮.‬ هۆكاری‮ ‬دووەم‮:‬‮ ‬بۆ دەركردنی‮ ‬هێز و لابردنی‮ ‬هەژموونی‮ ‬ئیران بوو لە سووریا‮.‬ هوكاری‮ ‬سێهەم‮:‬‮ ‬لەپێناوی‮ ‬دۆزینەوەی‮ ‬چارەسەرێك بووە بۆ قەریرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬سووریا،‮ ‬كە چەند ساڵێكە خوێنی‮ ‬لێ دەچۆڕێ و بە سەدان هەزار كەس بوونەتە قوربانی‮ ‬و ئاوارەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان بوونە‮. ‬بەڵام كاتێك ئێمە‮ (‬بەشێنەیی‮) ‬ئاوڕێك لەم سێ هۆكارەی‮ ‬سەرەوە دەدەیینەوە،‮ ‬دەبینین كە هیچێك لەم هۆكارانە بە ئامانج نەگەیشتوونە،‮ ‬تیرورستانی‮ (‬داعش‮) ‬بەتەواوی‮ ‬لەناو نەچوونە،‮ ‬ئیران ئێستا لە سووریادایەوە و هەژموونی‮ ‬زیاتر بووە و بەكشانەوەی‮ ‬ئەمەریكا لە رۆژئاڤا زیاتر دەبێت،‮ ‬قەیرانی‮ ‬سووریا‮ ‬چارەسەر نەبووە و لەمەودا‮ ‬یەكلایەنە ئیدارە دەدرێت‮. ‬بۆیە جێگای‮ ‬پرسیارە،‮ ‬ئەی‮ ‬باشە بۆچی‮ ‬دۆناڵد ترامپ ئاوا كتوپڕ‮ ‬لە رۆژای‮ ‬كوردستان كشایەوە؟‮!.‬ لێرە بۆمان دەردەكەوێت كە دۆناڵد ترامپ لە بەرژەوەندی‮ ‬خودی‮ ‬خۆیدا بازرگانی‮ ‬بە سیاسەت و خوێن و قەیرانی‮ ‬دەڤەركە دەكات،‮ ‬هەر ئەمەشە بۆتە ئەگەری‮ ‬نیگەرانی‮ ‬كۆنگرێسی‮ ‬ئەمەریكا‮ ‬لە هەڵوێست و رەفتارەكانی‮ ‬دۆناڵد ترامپ.وەكو كەسێكی‮ ‬بازرگان دۆناڵد ترامپ بەرژەوەندی‮ ‬كەسی‮ ‬زۆر هەیە لەگەڵ توركیای‮ ‬ئۆردۆگان،‮ ‬بۆ نموونە ترامپ باڵەخانەی‮ ‬زەبەلاحی‮ ‬لە شیشلی‮- ‬ئیستانبول هەیە كە هەریەكەیان‮ ‬40 ‮ ‬نهۆمە و ساڵانە داهاتێكی‮ ‬باش بۆ خودی‮ ‬ترامپ‮ (‬نەك ئەمەریكا‮) ‬دەستەبەر دەبێت‮. ‬هەروەها ترامپ و خانەوادەكەی‮ ‬پەیوەندییەكی‮ ‬بەهێزیان لەگەڵ محەمەد عەلی‮ ‬یەڵسینداغ‮ ‬هەیە كە دەوڵەمەند و كەسی‮ ‬دەستڕۆیشتووی‮ ‬توركیایە و زاوای‮ ‬ئۆردۆگانە‮. ‬بۆیە دەتوانین بڵێین كشانەوەی‮ ‬ترامپ لە رۆژئاڤا و كوشتن و ئاوارەبوونی‮ ‬كوردانی‮ ‬رۆژئاڤا بازرگانی‮ ‬كردنە بە كریز و قەیرانەكانی‮ ‬دەڤەرەكە لەلایەن دۆناڵد ترامەوە‮. ‬بەم شێوەیە ترامپ كورسییەكەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬ئەمەریكا لەبەرژەوەندی‮ ‬خودی‮ ‬خۆیدا بەكارهێناوە‮. ‬ بۆیە لێرەدا دەپرسین،‮ ‬ئایا كۆنگرێسی‮ ‬ئەمەریكا بەم هەڵوێست و رەفتارەی‮ ‬ترامپ رازی‮ ‬دەبێت؟‮!‬،‮ ‬ئەگەر رازی‮ ‬بوو،‮ ‬چی‮ ‬روودەدات؟‮!‬،‮ ‬ئەگەر رازی‮ ‬نەبوو چی‮ ‬دەكات؟‮!‬،‮ ‬ئەمانە چەند پرسیارێكن كە لێرەدا دەرفەتی‮ ‬تاوتۆكرنمان نییە،‮ ‬بەڵام لە چەند رۆژێكی‮ ‬نزیكدا وەڵامەكانیان گەڵاڵە دەبێت‮.‬