رێبوار حەمەلاو شوانی‮ ‬
پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬،‮ ‬بە رابەرایەتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬،‮ ‬هەمیشە لە سەنگەرەی‮ ‬پێشەوە داكۆكیكردن بووە لە مافەرەواكانی‮ ‬كورد وكوردستان و هەمیشە بەرپرسیارانە‮ ‬،‮ ‬رووبەرووی‮ ‬هەموو ئەو پیلانگێریی‮ ‬و كۆسپ و تەگەرانە بۆتەوە و خاك و نیتشمانەكەی‮ ‬بە خوێن وگیان وسیاسەت و دیپلۆماسی‮ ‬پاراستووە تا گەیشتن بە هەموو مافەرەواكان و لووتكە‮. ‬بەهێزی‮ ‬وسەركەوتن و بنیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بە هێز بەو شێوەیە مسۆگەر دەبێ و هاوسەنگی‮ ‬و كوالیتی‮ ‬ستاندارد هێزێكی‮ ‬گەورە بە كوردستان دەبەخشێ‮ . ‬نكۆڵی‮ ‬لەوە ناكرێت،‮ ‬كە ناوەندە سیاسیە نێودەوڵەتییەكان،‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬باڵا،‮ ‬جەخت لەسەر تواناو لێهاتوویی‮ ‬و كارامەیی‮ ‬سێ كوچكەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە كوردستان دەكەنەوە،‮ ‬كە پێكهاتوون لە‮: ‬مەرجەع و رابەری‮ ‬نەتەوە جەنابی‮ ‬كاك مەسعود بارزانی‮ ‬و سەرۆكی‮ ‬هەڵبژێراوی‮ ‬هەرێم جەنابی‮ ‬كاك نێچیرڤان بارزانی‮ ‬و سەرۆكی‮ ‬دیاریكراو بۆ كابینەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم ریزدار مەسروور مەسرور بارزانی،‮ ‬كەزادەی‮ ‬مێژووی‮ ‬خەبات و قوربانیدانی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كوردو قاڵبووی‮ ‬ناو ژیانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتین،‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬جێگەی‮ ‬برواو متمانەن،‮ ‬كەتوانیان گەلی‮ ‬كوردستان و قەوارەی‮ ‬هەرێم و دەستكەوتەكانی‮ ‬لە دژوارترین بارو دۆخدا بپارێزن و گەورەترین بەڵێن نامەی‮ ‬سیاسی‮ ‬كە ریفراندۆمە لە مێژووی‮ ‬كورد دا تۆمار بكەن‮. ‬ئەو سێ كوچكەیە لە سەر شانۆی‮ ‬سیاسی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬وناوچەیی‮ ‬و نێو دەوڵەتیدا نوێنەرایەتی‮ ‬دۆزی‮ ‬رەوای‮ ‬كورد دەكەن،‮ ‬رەگەزی‮ ‬ئاشتی‮ ‬وسەقامگیریی‮ ‬سیاسی‮ ‬و پێكەوە ژیان و گەشە سەندنن.پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان وەك براوەیێكی‮ ‬بێ‮ ‬ڕەكابەر لە گوڕەپانی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا‮ ‬45 كورسی‮ ‬بەدەستهێنا بە جیاوازییەكی‮ ‬زۆر لە گەڵ لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬تر،‮ ‬بۆیە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان مافی‮ ‬ڕەوای‮ ‬خۆیەتی‮ ‬پۆستە سیادیەكان وەربگرێت وەك براوەی‮ ‬یەكەم ببێتە لایەنێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بۆحكومڕانی‮ ‬كردنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ ‬كە بە ئەندازیاری‮ ‬ئاوەدانی‮ ‬و سەركردەی‮ ‬خۆبەخاوەن زانی‮ ‬گەل و وڵات ناسراوە،‮ ‬لە هەمان كاتیشدا سیاسەتمەتدارو دیپلۆماتێكی‮ ‬سەركەوتووە و دەتوانێت گەلەكەی‮ ‬لە قەیرانە سەخت و دژوارەكان‮ ‬ڕزگار بكات و خاوەن ئەزمونێكی‮ ‬دەوڵەمەندە لە ئیدارەدانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮.‬ڕێزدار مەسڕور بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و وەك سەرۆك وەزیرانی‮ ‬كوردستان بۆ چوار ساڵی‮ ‬داهاتوو حوكمڕانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكات،‮ ‬بەڕێزیان كەسایەتییەكی‮ ‬سیاسی،‮ ‬كارگێڕی،‮ ‬دیپلۆماسی،‮ ‬ئەمنی‮ ‬سەركەوتووە و ئەوەی‮ ‬سەلماندووە بۆ ناوخۆ و دەرەوە كە خاوەن نوانایێكی‮ ‬زۆرە و كەسایەتیەكی‮ ‬زور شیاوە بو ئەم پۆستە جەنابی‮ ‬مەسروو بارزانی‮ ‬كە دەیان ساڵە قوڕسترین ئەركی‮ ‬پێ سپێدرابوو بەوپەڕی‮ ‬هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانییەوە بە ئەركی‮ ‬سەرشانی‮ ‬خۆی‮ ‬هەستاوە و توانی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئەمنی‮ ‬بپارێزێت و سەركەوێت بە سەر ناحەزان و نەیارانی‮ ‬كورد كوردستاندا و مایەی‮ ‬شانازی‮ ‬هاونیشتمانیانی‮ ‬كوردستانە.هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬،‮ ‬بەرهەمی‮ ‬خەباتی‮ ‬دەیان ساڵە،‮ ‬خوێنی‮ ‬شەهیدان و ماندووبوونی‮ ‬بێ وچانی‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكان و گشت دڵسۆزانی‮ ‬ئەم نیشتیمانەیە‮ ‬،‮ ‬كە بۆ هەر هەنگاوێكی‮ ‬قوربانیی‮ ‬زۆری‮ ‬بەخشیووە و دەبەخشێت و بەدڵ وگیان پارێزگاری‮ ‬لێدەكات‮ ‬،‮ ‬چوار ساڵی‮ ‬رابردوویی‮ ‬قارەمان‮ ‬،‮ ‬پاراستنی‮ ‬حكومەت وپەرلمان و گشت دەسكەوتەكان نموونەی‮ ‬هەرە بەرچاویی‮ ‬ئەو راستییەن‮ ‬،‮ ‬لە ئێستاشدا كوردستان هەنگاویی‮ ‬گرنگ و ستراتیژی‮ ‬ناوە و گشت فاكتەرو سیماكانی‮ ‬بنیاتنانی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬سەردەمییانە هەڵدەگرێت،‮ ‬لەبەرامبەر تەحەددیگەلێك كە دەبنە ئاستەنگ و هەڕەشە بۆ ئایندەیەگی‮ ‬گەشاوە،‮ ‬بەڵام كابینەی‮ ‬نۆیەم گەشبینە بەوەی‮ ‬دەتوانێت چارەسەری‮ ‬كێشەكان بكات و هەموو ئەو تەحەددییانە وەلاوە بنێت كە دێنە بەردەم جێبەجێكردنی‮ ‬بەرنامە چوار ساڵییەكەی‮.‬ئیرادەو گەشبینیی‮ ‬كابینەی‮ ‬تازە پێش هەموو شتێك لە بەرنامەكەیدایە كە لەلایەن زۆرینەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬هەرێمەوە پشتگیریی‮ ‬لە سەرۆكی‮ ‬كابینەكە دەكرێت،‮ ‬هەروەها پاڵپشتی‮ ‬و پشتیوانیی‮ ‬هێژا سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬و نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و هەندێ لایەنی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كارا،‮ ‬بەو ئاراستەیەی‮ ‬كە پێویستە ئەزموونی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بپارێزرێت بۆ پێشخستن و گەشەسەندن پشتیوانی‮ ‬لێبكرێت‮. ‬تاكو ببێتە زامنی‮ ‬بەهێزكردنی‮ ‬پێگەی‮ ‬هەرێم لەسەر ئاستی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و ئیقلیمی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮.‬بەدڵنییاییەوە‮ ‬،پلان و ستراتیژی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ چوار ساڵی‮ ‬داهاتوو بریتییە لە‮ (‬سەروەریی‮ ‬یاسا،‮ ‬شەفافییەت لە كاردا،‮ ‬رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬بە هەموو شێوەكانیەوە،‮ ‬رێكخستنی‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬دامەزراوە‮ ‬یاساییەكان،‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬دەستەی‮ ‬راوێژكاران،‮ ‬گرنگیدان بە خزمەتگوزاریی‮ ‬هاووڵاتیان،‮ ‬رێكخستنی‮ ‬بەرگری‮ ‬بە هەموو پێكهاتەكانیەوە،‮ ‬هەمەجۆركردنی‮ ‬سەرچاوەكانی‮ ‬داهات،‮ ‬رێكخستنی‮ ‬كەرتی‮ ‬نەوت و‮ ‬غاز،‮ ‬گرنگیدان بە سەرچاوەكانی‮ ‬ئاوی‮ ‬سەرزەوی‮ ‬و ژێرزەوی،‮ ‬بەرەنگاربووونەوەی‮ ‬قۆرخكاری،‮ ‬پشتگیریی‮ ‬كەرتی‮ ‬تایبەت،‮ ‬پاراستنی‮ ‬ژینگە،‮ ‬گرنگیدان بە مێژوو و كەلەپوورو شوێنەوار،‮ ‬پشتگیریكردنی‮ ‬پەروەردەو لاوان و خێزان و كەسوكاری‮ ‬شەهیدان‮)‬،‮ ‬ئەمانە هەموویان گەشبینی‮ ‬لای‮ ‬هاووڵاتیان بە ئایندەی‮ ‬هەرێم زیاتر دەكەن‮.‬
بەرنامەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬تازەی‮ ‬هەرێم رەنگدانەوەی‮ ‬واقیعی‮ ‬وڵاتەكەیە،‮ ‬ئەمەش مانای‮ ‬وا نییە كە رێگای‮ ‬بەردەم جێبەجێكردنی‮ ‬ئەو بەرنامەیە ئاسانە و بە گوڵ چنراوە،‮ ‬بە حوكمی‮ ‬واقیعی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و ئیقلیمی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮. ‬رێگای‮ ‬بەردەم حكومەتی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەم لە جێبەجێكردنی‮ ‬بەرنامەكەی،‮ ‬زۆر پرسیار دەخاتە بەردەم شەقامی‮ ‬كوردستانی،‮ ‬كە رەنگە ژمارەو تەوەرەكەیان لە ژمارە و تەوەری‮ ‬بەرنامەی‮ ‬كابینەكە زیاتر بێت،‮ ‬وێڕای‮ ‬ئەمەش،‮ ‬هاووڵاتیان بە گشتی‮ ‬و پسپۆران لە بوارەكانی‮ ‬پەیوەست بە لایەنی‮ ‬زانستی‮ ‬و پراكتیكی‮ ‬گەشبینن بە سەرخستنی‮ ‬بەرنامەكە،‮ ‬لەمیانی‮ ‬هەڵێنانی‮ ‬هەنگاوی‮ ‬واقیعی‮ ‬و بەرنامەداڕێژراوی‮ ‬دیراسەكراو كە پاڵپشتی‮ ‬سەرخستنیەتی،‮ ‬بە ئومێدی‮ ‬هێنانەكایەی‮ ‬سیستەمێكی‮ ‬دادپەروەری‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬كە كلیلی‮ ‬ئەم سەركەوتنەیە و پێگەی‮ ‬لەنێوان هاووڵاتیان و لەسەر ئاستی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و ئیقلیمی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬بەرزدەكاتەوە‮. ‬رێرەویی‮ ‬كوردستان بەرەو حكومەت و كوردستانێكی‮ ‬بەهێزترە‮.‬