د‮. ‬سامان سۆرانی
لەو كاتەوەی‮ ‬سوپای‮ ‬توركیا هێرشەكانی‮ ‬دژ بە كورد لە‮ ‬ڕۆژئاوا دەست پێ كردووە،‮ ‬ڕای‮ ‬گشتی‮ ‬و ئۆپۆزسیۆنی‮ ‬توركیا پێكەوە پشتگیری‮ ‬ئەو هێرشە و بڕیارەكانی‮ ‬رەجەب تەیب ئەردۆغان دەكەن‮. ‬سیاسەتمەدارە توركەكان بە دەگمەن بۆچوونیان‮ ‬یەكە،‮ ‬پەرلەمانتارەكانی‮ ‬ئەو وڵاتە بەوە بە ناوبانگن،‮ ‬كەوا لە پەرلەمانی‮ ‬ئەنقەرە بە مشت هاوێشتن وڵامی‮ ‬یەكتر دەدەنەوە‮.‬
لەم‮ ‬ڕۆژانە ئەگەر لە توركیا بەدوای‮ ‬بۆچوونێكی‮ ‬جیاواز بگەڕێیت سەبارەت بەو هێرشە ئەوا بە دەست بەتاڵی‮ ‬دەگەڕێیتەوە‮.‬
تەنانەت ئەكرەم ئیمام ئۆغلو و كەمال كلیجدار ئۆغلوی‮ ‬نەیاری‮ ‬ئەردۆغان دوعای‮ ‬خێر بۆ سوپای‮ ‬توركیا دەكەن و هیوای‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬بۆ دەخوازن‮. ‬
ئەی‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ئەو هەموو قوربانیانە لە ناو خەڵكی‮ ‬سیڤیل و كۆچكردنی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬200 هەزار كەس لە‮ ‬ڕۆژئاوای‮ ‬كوردستان كەچی‮ ‬لە ئیستانبول كەس خۆپیشاندان و ناڕەزاییان ئەنجام ناداوە‮!.‬
بە هۆی‮ ‬ئەو هێرشانەوە دۆناڵد ترامپ پاش كشانەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬لە سوریا باس لە سەپاندنی‮ ‬ئابڵوقەی‮ ‬توند دەكات دژ بە توركیا،‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەوروپا و سكەندەناڤیا و كەندا بڕیاریاندا ناردنی‮ ‬چەك بۆ توركیا‮ ‬ڕابگرن،‮ ‬بەڵام ئەردۆغان بێ باكە و بەردەوام دەبێت لە هێرش كردن‮. ‬
روسیا بە‮ ‬ڕاگرتنی‮ ‬بەڵانسی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە نێوان سوننە و شیعە،‮ ‬كورد و تورك،‮ ‬ئیسرائیل و سوریا،‮ ‬فارس و عەرەب خۆی‮ ‬بە براوە دەزانێت‮. ‬رێكەوت نیە ئەردۆغان لە‮ ‬9ی‮ ‬ئۆكتۆبەر پوتین وەكو‮ ‬یەكەم كەس بە شەخسی‮ ‬ئاگادار بكاتەوە لەو هەنگاوە،‮ ‬پێش ئەوەی‮ ‬لە تویتەر ئاشكرای‮ ‬بكات‮.‬
تا دێت هەژموونی‮ ‬روسیا لە‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست گەورەتر دەبێت‮. ‬ویلایە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمریكا پاش ئەوەی‮ ‬كوردی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬لە شەڕی‮ ‬دژ بە داعش بە تەنها بە جێ هێشت،‮ ‬جارێكی‮ ‬تر ئەو راستیەی‮ ‬سەلماند،‮ ‬كە جێی‮ ‬باوەر نیە‮. ‬
لە بەرامبەردا روسیا كەمتر بەڵێنی‮ ‬بە كوردی‮ ‬ڕۆژئاوا دابوو،‮ ‬بۆیە كورد هێشتا متمانەی‮ ‬پێی‮ ‬هەیە‮. ‬ئەمڕۆ كوردی‮ ‬ڕۆژئاوا ناچاركر داوا بكات بگەڕێتەوە ژێر باڵی‮ ‬بەشار ئەسەد‮.‬
ئەم هەنگاوە بە پێی‮ ‬خواستی‮ ‬روسیا‮ ‬ڕژێمی‮ ‬سوریا بەهێزتر دەكات،‮ ‬وەكو هەوڵێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬روسیا بۆ فراوانتركردنی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬دیمەشق بەسەر تەواوی‮ ‬سوریا‮.‬
ئەو ناوچە ئارامەی‮ ‬كە توركیا لە باكوری‮ ‬سوریا هەوڵی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬دەدات لە لایەن روسیا قبوڵ كراوە‮.‬
روسیا بەردەوام جەختی‮ ‬لەسەر ئەوە دەكردەوە،‮ ‬كەوا مافی‮ ‬ڕەوای‮ ‬توركیایە،‮ ‬سنوورێك بۆ ئاسایشی‮ ‬ئەو وڵاتە لە باشووری‮ ‬توركیا هەبێت،‮ ‬بەمەرجێ ئەو ناوچە ئارامەی‮ ‬كە دادەمەزرێت لە لایەن توركیا داگیر نەكرێت و پوتین بە پێویستی‮ ‬دەزانێت هێزەكانی‮ ‬سوریا لەو ناوچەیە فەرمانڕەوا بێت‮.‬
ئەم بابەتە پەیوەندی‮ ‬بە سەروەری‮ ‬وڵاتان هەیە،‮ ‬كە پوتین لای‮ ‬خۆیەوە زۆر بەهای‮ ‬پێ دەدات‮. ‬مۆسكۆ خۆشحاڵە،‮ ‬كەوا توركیا لەگەڵ هاوبەشە‮ ‬ڕۆژئاواییەكانی‮ ‬لە مشت و مڕ‮ ‬دایە،‮ ‬ئەمەش‮ ‬ڕێگەیەكە بۆ لاوازكردنی‮ ‬ناتۆ‮. ‬هەرچەند ترامپ بە كشانەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬لە باكوری‮ ‬سوریا ئەردۆغانی‮ ‬دڵشاد كرد و دەرفەتی‮ ‬پێ دا هێرشەكەی‮ ‬ئەنجام بدات،‮ ‬بەڵام تا ئێستا هیچ نزیكبوونەوەیەك لە نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە نابینرێت‮. ‬
ئەگەرچی‮ ‬لە‮ ‬17 ئۆكتۆبەر جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمریكا بە هاوەڵی‮ ‬شاندێكی‮ ‬باڵا سەردانی‮ ‬ئەنقەری‮ ‬كرد و لەگەڵ ئەردۆغان لەسەر‮ ‬ڕاگرتنی‮ ‬هێرشەكان و كێشەی‮ ‬ڕۆژئاوا گفتوگۆ ئەنجام بدا،‮ ‬بەڵام هێشتا دیار نییە،‮ ‬كەی‮ ‬ئەردۆغان باوەشی‮ ‬پوتین جێ دەهێڵێت‮. ‬
لەناو ئەم هەموو گۆڕانكاریانە كاتی‮ ‬ئەوە هاتووە كورد بیر لە ستراتیژی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و هونەری‮ ‬دەوڵەتداری‮ ‬بكاتەوە‮.‬