كاروان محەمەد سینۆ
خیانەتی‮ ‬رۆژی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری2017 ‮ ‬لەسەر دەستی‮ ‬تاقمێكی‮ ‬خیانەتكار و كاڵفام و خاك فرۆش بەڕادەست كردنی‮ ‬كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێم،‮ ‬بووە ئەگەری‮ ‬شكاندیی‮ ‬شكۆمەندی‮ ‬تەواوی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و تەواو ئەزموونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیان خستە ژێر ركێڤی‮ ‬رژێمی‮ ‬داگیركەر و عەقڵیەتی‮ ‬شۆڤینی‮ ‬تایفەگەری‮ ‬و میلیشیا و چەكدارانی‮ ‬سەر بە ئەجندا ئەقلیمییەكان‮. ‬هەڵبەت ئەگەر ئەو رێكەوتنەی‮ ‬تاقمی‮ ‬خیانەتكار و كاڵفام و خاك فرۆش نەبوایە،‮ ‬هەرگیز رژێمی‮ ‬عێراق و ئەجندای‮ ‬داگیركەران جورئەتی‮ ‬ئەوەیان نەدەبوو هێڕش بكەنەسەر كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێم و ئەوسا دۆستانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانیش پشتگیرییان لە ریفراندۆم و هەڵوێست و ئیرادە و بڕیاری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانیان دەكرد‮.‬

پاش خیانەتكاری‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆرەر،‮ ‬لە‮ ‬20ـی10ـی2017 ‮ ‬واتا دوای‮ ‬چوار رۆژ لە خیانەتكارییەكە‮‬،‮ ‬خەبات و فیداكاری‮ ‬و بەرخودانی‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬لەشەڕ‮ ‬و داستانێكی‮ ‬كەم وێنەدا كە شەڕی‮ ‬مان و نەمان بوو هاوشێوەی‮ ‬شەڕ‮ ‬و داستانەكانی‮ ‬زۆزك و هەندرین،‮ ‬گەلی‮ ‬زاویتە و قەنتارا،لۆمان و كۆڕێ و‮..‬و‮..‬و‮..‬هتد‮ ‬كە بەدرێژایی‮ ‬مێژوو لەسەر دەستی‮ ‬پێشمەرگەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬تۆمار كراون‮. ‬شەڕی‮‬پردێش بووە رۆژی‮ ‬داستانی‮ ‬گەراندنەوەی‮ ‬شكۆمەندی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و لە تۆماری‮ ‬مێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاری‮ ‬خوازی‮ ‬كوردستان و پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬بۆ هەتا هەتا تۆماركرا‮.‬

خیانەتی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬2017 ‮ ‬تەنها خیانەت و فرۆشتنی‮ ‬كەركووك نەبوو،‮ ‬بەڵكو‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر خیانەت بوو لە خەباتی‮ ‬سەدساڵەی‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاری‮ ‬خوازی‮ ‬كوردستان لە هەموو پارچەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬چونكە تەواوی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان لە باكور و باشور و رۆژهەڵات و رۆژئاوا،‮ ‬بە چاویێكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە هیوا و ئاوات و نزیك بوونەوە دەیان‮ ‬ڕوانییە هاتنەدی‮ ‬خەونی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮. ‬كەچی‮ ‬ئەوتاقمە كاڵفام و خاكفڕۆش و خایانەتكارە،‮ ‬لە رێكەوتنێكی‮ ‬خیانەتكارانەدا شەقیان هەڵدا لە هەموو هیواو ئاواتەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان‮. ‬ئەوەبوو رۆژی‮ ‬16ـی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬2017 ‮ ‬كاژمێر‮ ‬8ی‮ ‬سەرلەبەیانی،‮ ‬چەكدار و میلیشیا شۆڤینی‮ ‬و تایفەگەرییەكانی‮ ‬رژێمی‮ ‬عێراق و بیانی‮ ‬بە هاوكاری‮ ‬ئەو تاقمە خیانەتكارە هاتنە نێو كەركووكی‮ ‬دڵی‮ ‬كوردستان و لەوێشەوە بڕیار و پلانیان وابوو شارەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان داگیر بكەن و كۆتایی‮ ‬بە ئەزموونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بهێنن‮. ‬بەڵام وەكو هەمووجارێك پێشمەرگەی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬كوردستان و‮ ‬ڕۆڵە بەئەمەكەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬و خودی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬و نێچیرڤانی‮ ‬بارزانی‮ ‬و مەسروور بارزانی‮ ‬و هەموو سواچاكەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬بنەماڵەی‮ ‬بارزانی،‮ ‬شێرئاسا هاتنەدەنگ و چەكی‮ ‬شەرەف و كەرامەتیان كردەشان و لە پێشڕەوی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە گیان لەسەردەستەكانی‮ ‬كوردستان سەنگەری‮ ‬شەرەف و كەرامەتیان لە شارۆچكەی‮ ‬پردێ باكووری‮ ‬كەركووك داكوتا و بەدروشمی‮ “‬كوردستان‮ ‬یان نەمان‮” ‬سینگی‮ ‬خۆیان كردە قەڵغانی‮ ‬بەرگری‮ ‬و پارێزگاری‮ ‬خاك و خەڵكی‮ ‬كوردستان و بڕیاریاندا بەهەر نرخێك بێت هەرێمی‮ ‬كوردستان بپارێزن‮.‬

شەڕی‮ ‬بەرگری‮ ‬و پارێزگاری‮ ‬لە كوردستان‮ ‬داستانی‮ ‬پردێ‮‬،‮ ‬بەرەبەریانی‮ ‬رۆژی‮ ‬20ـی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬2017 ‮ ‬لە باكووری‮ ‬كەركووك لە شارۆچكەی‮ “‬پردێ‮” ‬بە گوڕ‮ ‬و تینێكی‮ ‬زۆرەوە دەستی‮ ‬پێكرد بە بەكارهێنانی‮ ‬قورسترین چەك كە لەدەستی‮ ‬میلیشیاكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬هەبوو،‮ ‬وەكو‮ ‬دەبابەی‮ ‬ئەمریكی‮ ‬لە جۆری‮ “‬ئەبرامز‮” ‬و هەمەر و كاتیۆشا و تۆپ و هاوەن و دۆشكە‮ …‬هتد،‮ ‬بە پشتیوانی‮ ‬چاودێری‮ ‬سوپای‮ ‬وڵاتێكی‮ ‬ئەقلیم‮ ‬هەژمووندار لە عێراق‮. ‬ئینجا پاش شەڕێكی‮ ‬دەستەو‮ ‬یەخە و قورس و بەهێزدا كە هەموو چەكێكی‮ ‬قورسی‮ ‬و بەهێزی‮ ‬سەردەمیانە تێیدا بەكارهات لە‮ ‬دەبابە و زرێپۆش هامڤی‮ ‬و تۆپ خانە و كاتیۆشای‮ ‬وڵاتێكی‮ ‬ئەقلیمی‮‬،‮ ‬وێرای‮ ‬سوپای‮ ‬و پۆلیسی‮ ‬عێراق،‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬چەكدار و میلیشیا و چەتەی‮ ‬شۆڤینی‮ ‬و تایفەگەری‮ ‬بەشداری‮ ‬هێڕشەكەبوون‮. ‬پاش چەندین هێڕش و هەوڵی‮ ‬داگیركەرانە،‮ ‬بەڵام داگیركەران هەمووجار رووبەرووی‮ ‬قەڵغانی‮ ‬تووكمە و پۆڵایینی‮ ‬بەرگری‮ ‬پێشمەرگە دەبوونەوە و شكست دوای‮ ‬شكستایان دەخوار‮. ‬لە ئەنجامدا هێزەكانی‮ ‬داگیركەر زەرە و زیانێكی‮ ‬زۆری‮ ‬مادیی‮ ‬و گیانییان لێكەوت كە لە پێشبینی‮ ‬و مەزندە ئەواندا نەبوو‮. ‬دەبابەی‮ ‬پێشكەوتووی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق دەسكردی‮ ‬ئەمریكا لە جۆری‮ ‬ئەبرامز‮ ‬كە ئەمریكا بە سوپای‮ ‬عێراقی‮ ‬بەخشیبوو،لەسەر دەستی‮ ‬پێشمەرگەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬سوتێنرا و ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬زرێپۆش و هەمەر و هەڵگری‮ ‬كاتیۆشا تێكشكان و ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬كوژرا و برینداریان لێ كەوت‮. ‬لە ئێوارەی‮ ‬هەمان رۆژ داگیركەران ناچار دانیانا بە شكەستەكەی‮ ‬خۆیان هێنا و شەڕەكە بە سەركەوتنی‮ ‬پێشمەرگە گیانفیداكانی‮ ‬كوردستان كۆتایی‮ ‬پێهات‮.‬

لەم داستانەدا بڕوابەخۆبوون و قارەمانێتی‮ ‬و لێهاتووی‮ ‬پێشمەرگە و سەرداری‮ ‬خودی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬لە شەڕەكەدا،‮ ‬ئەگەر و هۆكاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬بوون لە سەركەوتنی‮ ‬پێشمەرگە و شكاندنی‮ ‬داگیركەر و میلیشیاكان و شكاندن و لەگۆڕنانی‮ ‬رێكەوتنی‮ ‬بەدەستەوەدانی‮ ‬كوردستان كە تاقمی‮ ‬خیانەتكاری‮ ‬16ـی‮ ‬ئۆكتۆبەر لە گەڵ‮ ‬ڕژێم و میلیشیاكان ئیمزایان كردبوو‮. ‬ئەم سەركەوتنەی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان بە رێنمایی‮ ‬و چاودێری‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬خودی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی،‮ ‬بووە ئەگەری‮ ‬گەڕاندنەوەی‮ ‬شكۆمەندی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و پاراستنی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬لە بەرامبەرداپاش ئەو شكستەی‮ ‬لە داستانی‮ ‬شەڕی‮ ‬پردێ دووچاری‮ ‬هێزی‮ ‬داگیركەر بووەوە،‮ ‬ناچاری‮ ‬كردن كەبەخۆدا بچنەوە و ملكەچی‮ ‬هێز و نەعرەتی‮ ‬شێرانەی‮ ‬پێشمەرگە ببن و هێڕشەكەیان وەستاند و داوای‮ ‬گفتوگۆیان كرد‮. ‬لە ئەنجامدا ئەم داستانە بێجگە لەوەی‮ ‬سەركەوتنێكی‮ ‬مەزن و مێژووی‮ ‬بوو بۆ پێشمەگە راستەقینەكانی‮ ‬كوردستان و پارتی‮ ‬و بارزانی،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە روورەشی‮ ‬و شەرمەزاری‮ ‬مایەوە بۆ تاقمی‮ ‬خیانەتكار و كوردستان فرۆشانی‮ ‬16ـی‮ ‬ئەئۆكتۆبەری‮ ‬2017‮.‬
لەدووەم ساڵیادی‮ ‬سەركەوتن هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان لە داستانی‮ “‬پردێ‮”‬،‮ ‬سوپاسی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و تەواوی‮ ‬سوارچاكانی‮ ‬بنەماڵەی‮ ‬بارزانی‮ ‬دەكەین كە سینگی‮ ‬خۆیان كردبووە قەڵغانی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬سوپاسی‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬كوردستان دەكەین‮ ‬ئەوانەی‮ ‬بەشداریان كردبوو لە داستانی‮ ‬پردێ و پاراستنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮‬،‮ ‬سوپاسی‮ ‬پێشمەرگەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬و پێشمەرگەكانی‮ ‬رۆژ و ئازادی‮ ‬دەكەین،‮ ‬سوپاسی‮ ‬هەموو ئەو خۆبەخش و پۆلیس و ئاسایش و كارمەندانی‮ ‬تەندروستی‮ ‬و فریاكەوتن و سوپاس هەموو ئەو قارەمانانە دەكەین كە بەهەر شێوەیەك لە شێوەكان بەشدارییان كردبوو لە شەڕی‮ ‬مان و نەما‮.. ‬داستانی‮ ‬پردێ‮.. ‬داستانی‮ ‬گەڕاندنەوەی‮ ‬شكۆمەندی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان‮.‬
لەكۆتاییدا سەری‮ ‬رێز و نوازش دادەنوێنیین بۆ شەهیدانی‮ ‬داستانی‮ ‬پردێ،‮ ‬هەرشەكاوەبێت ئاڵای‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان‮.‬