هۆشەنگ باوانی
24ی‮ ‬یۆلیۆی2023 ‮ ‬یادی‮ ‬سەد ساڵەی‮ ‬پەیماننامەی‮ ‬لۆزانە و بەمەش كاریگەری‮ ‬و باندۆری‮ ‬بڕگەكانی‮ ‬ئەو پەیماننامەیە كۆتایی‮ ‬پێدێت و ئیتر دەوڵەتە مۆركەرەكانی‮ ‬بەهیچ شێوەیەك پابەندنابن و هەریەك بیر لەبەرژەوەندی‮ ‬خۆی‮ ‬و بیر لە داڕشتنی‮ ‬كارنامەی‮ ‬نوێ دەكەنەوە،‮ ‬بۆیە ئەردوگان گوتویەتی‮ ‬ساڵی2023 ‮ ‬ساڵی‮ ‬وەرچەرخانی‮ ‬گەشەسەندن و گۆڕانكاری‮ ‬سیاسییە لە توركیا‮. ‬
لۆزان لە‮ ‬24ی‮ ‬تەموزی‮ ‬1923‮ ‬دوای‮ ‬كۆتایی‮ ‬جەنگی‮ ‬جیهانی‮ ‬یەكەم لەنێوان توركیای‮ ‬عوسمانلی‮ ‬و وڵاتانی‮ ‬هاوپەیمان‮ “‬بەریتانیا،‮ ‬فەرەنسا،‮ ‬ئیتالیا،‮ ‬یابان،‮ ‬یونان،‮ ‬رۆمانیا،‮ ‬پورتوگال،‮ ‬بولگاریا،‮ ‬یوگسلاڤیا‮” ‬مۆركراوە‮. ‬بەپێی‮ ‬بڕگەكان‮. ‬پێویستە توركیا دەستبەرداری‮ ‬قوبرس،‮ ‬میسر،‮ ‬عێراق،‮ ‬سووریا،‮ ‬و دەستكەوتەكانی‮ ‬لە لیبیا ببێت و سەرلەنوێ سنوورەكانی‮ ‬لەگەڵ هەریەك لە ئێران،‮ ‬قوبرس،‮ ‬عێراق،‮ ‬سووریا دابڕێژێتەوە وەكو شكستخواردووەكی‮ ‬لەجەنگ‮. ‬لەهەمووشی‮ ‬گرنگتر،‮ ‬بەهیچ شێوەیەك تا‮ ‬ 2023توركیا مافی‮ ‬پشكنین و دەرهێنانی‮ ‬نەوتی‮ ‬خۆی‮ ‬نییە‮. ‬جگەلەوەش دەبێ دەوڵەتی‮ ‬سیكۆلاریزم رابگەیەنێت و تەواوی‮ ‬سامان و داهات و موڵكی‮ ‬خەلافەتیش دەستی‮ ‬بەسەر داگیرا‮. ‬
بۆیە توركیا زۆر بەتامەزرۆییەوە چاوەڕێی‮ ‬هاتنی‮ ‬ئەم بەروارە دەكات‮. ‬جا ئەگەر ئەمەریكا بەر لەهاتنی‮ ‬ئەو مێژووە بەجدی‮ ‬بیر لە كشانەوەی‮ ‬یەكجارەكی‮ ‬لە‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بەگشتی‮ ‬و لەم ناوچە كوردستانیانە بەتایبەتی‮ ‬بكاتەوە ناهەق نییە،‮ ‬چونكە ترەمپ رایگەیاندووە كە هاتنی‮ ‬ئەوان بۆ رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست هەڵە بووە‮. ‬ئەگەر ئەمەریكا كە ئەمڕۆ سەركردایەتی‮ ‬هێزە هاوپەیمانەكانی‮ ‬دژی‮ ‬تیرۆر لە جیهان دەكات بەیەكجاری‮ ‬نەكشێتەوە ئەوا دەبێ بیر لە گرێبەست و پەیمانێكی‮ ‬تری‮ ‬نوێ بكاتەوە بەتایبەت لەگەڵ توركیای‮ ‬ناتۆ و دۆست و هاوپەیمانە نوێیەكانی‮ ‬كە كوردیش ئەمڕۆ بووە بە‮ ‬یەكێك لەو ژمارانە،‮ ‬ئەمەش بۆ ئەمەریكا قورسترین هاوكێشەی‮ ‬سیاسیە‮.‬
بۆیە بەدیدی‮ ‬من بارگەتێكنان و گواستنەوەی‮ ‬سەنگەر لەم ناوچەیە بۆ ئەمەریكایەك كە خاوەنی‮ ‬سەرۆكێكی‮ ‬وەكو ترەمپ بێ،‮ ‬هەرزانتر و كەم مەسرەف ترە‮. ‬دەكرێ رووسیای‮ ‬ئایندە و ئەورووپای‮ ‬بەبێ ئینگلیز بتوانن نەخشە و رۆژهەڵاتێكی‮ ‬نوێ و توركیایەكی‮ ‬ماقووڵ،‮ ‬بەپێی‮ ‬پەیماننامەیەكی‮ ‬تر پێكبهێنن‮. ‬هەرگیزیش لەو بڕوایەدا نیم هاوپەیمانان لەئایندەدا رێگە بە توركیایەكی‮ ‬سیكیۆلاری‮ ‬كە كەسانی‮ ‬وەك ئۆردوگان و حزبێكی‮ ‬وەكو ئاكپارتی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬بكات بدەن تا ئابووری‮ ‬توركیا لەڕێگەی‮ ‬دەرهێنانی‮ ‬نەوت و گەشەسەندنی‮ ‬وزە بەهێزبێت‮. ‬كەواتە دەكرێ پێشبینی‮ ‬ئەوە بكەین تا ساڵی2023 ‮ ‬ئەمەریكا بەیەكجاری‮ ‬بكشێتەوە و سیستەمی‮ ‬توركیاش بگۆڕێت‮.‬