هیمداد عەبدوڵڵا خۆشناو
هەڵوێستەكانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬ڕوون و‮ ‬ڕاشكاوە بۆ دۆست و نەیارانی‮ ‬كورد،‮ ‬ڕابردووی‮ ‬گەواهیدەری‮ ‬ئەوڕاستییەی‮ ‬كە خەبات و تێكۆشانی لەپێناو خاكێكی‮ ‬بەش بەشكراو بووە و خۆی‮ ‬بەخاوەنی‮ ‬هەموو كوردێك زانیوە‮ ‬و دەزانێ‮.‬
بۆیە پێویستە ئێستا لەهەموو كات‮ ‬زیاتر گرنگ‮ ‬و پێویستە‮ ‬كورد‮ ‬یەكدەنگ‮ ‬و‮ ‬یەك هەڵوێست هەنگاو بنێ‮ ‬و خۆی‮ ‬ئامادە بكات بۆ هەر‮ ‬ڕووداو و پێشهاتێك كە لە ناوچەكە دێتەپێش‮.‬
هەركوردێك لەهەرشوێنێك بێت،‮ ‬پشتیوانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بێت بێ جیاوازی،‮ ‬چونكە ئێستا سەرۆك بارزانی‮ ‬وەك مەرجەعێك لەجیهان و ناوچەكە مامەڵەی‮ ‬لەگەڵدا دەكرێت و خۆشی‮ ‬لەخەمی‮ ‬هەموو كورددایە،‮ ‬بەتایبەت ئەو پێشهاتەی‮ ‬ئەم دواییەی‮ ‬ڕۆژئاوای‮ ‬كوردستان‮ ‬و كشانەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئەمریكا،‮ ‬هێرشی‮ ‬توركیا بۆسەر‮ ‬ڕۆژئاوای‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەروەك سەرۆك بارزانی‮ ‬لەتویتێكدا‮ ‬ڕایگەیاند‮: “‬ئێمە‮ ‬لەو دۆخەی‮ ‬لە‮ ‬ڕۆژئاوای‮ ‬كوردستان هاتۆتە پێش،‮ ‬زۆر نیگەرانین‮. ‬بەهەموو توانایەك لە هەوڵداین و لەگەڵ زۆر لایەن لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی‮ ‬خوشك و براكانمان لە‮ ‬ڕۆژئاوا تووشی‮ ‬كارەساتی‮ ‬تر نەبن‮”.‬
هەروەها لەلایەكی‮ ‬تریشەوە دوای‮ ‬سەردانی‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ڕوسیا سێرگی‮ ‬لاڤرۆڤ بۆهەرێمی‮ ‬كوردستان و كۆبوونەوەی‮ ‬لەگەڵ سەرۆك بارزانی،‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك‮ ‬دووپاتی‮ ‬لەوە كردۆتەوە كە دەبێ لەو بارودۆخە تازەیەی‮ ‬سوریا‮ ‬،‮ ‬كوردی‮ ‬رۆژاوا پارێزراو بێ و نابێ جارێكی‮ ‬دیكە كورد ئاوارە بێتەوە‮.‬