دیمانە: هاوار مورتكەیی
وڵاتی كۆلۆمبیا یەكیك لەو وڵاتانەی كیشوەری ئەمریكایه باشوور و كۆماریكە دەكەویتە بەشی رۆژئاوای باكووری ئەم كیشوەرە، وڵاتیكە زیاتر لە 16 هەزار یاریزانی شەترەنجی هەیە كە لە تۆماری یەكێتی شەترەنجی كۆلۆمبی تۆماركراوە، لاپەڕەی وەرزشی رۆژنامەی خەبات دیمانەیەكی لەگەل لەیتی جۆهانا گۆنزالیس بەڕێوەبەری یەكیتی شەترەنجی كۆلۆمبی ئەنجامداوە لەبارەی گرنگی دانی یەكێتییەكەیان بەشەترەنج و بەتایبەتیش لە بواری خویندنی ئەو وانەیە لە قوتابخانەكانی كۆلۆمبیا.
وەك پێویست بایەخ نەدراوە
لە دەستپیكدا Leity Johana Gonzalez بەڕێوەبەری یەكێتی شەترەنجی كۆلۆمبیا باسی لە بارودۆخی بەڕێوەچوونی یاری شەترەنج لەوڵاتەكەی كرد و گوتی: بەراشكاوانە دەتوانم بڵێم لە كۆلۆمبیا وەك پێویست بایەخ بە شەترەنج نەدراوە، چونكە بایەخدان بەم وەرزشە لە هەر وڵاتێك خۆی لەوەدا دەبینێتەوە كە لەقوتابخانەكاندا بخویندرێت، ئەوەش لە كۆلۆمبیا هێشتان نەچۆتە بواری جێبەجێكردنەوە بەڵكو تەنها بیرۆكەیەكە و لە یەكێتی شەترەنج ناوە ناوە گفتوگۆی لەسەر دەكرێ.
چاوەروان دەكرێت ژمارەكە زیاتر بێت
لەیتی جۆهانا گۆنزالیس بەڕێوەبەری یەكێتی شەترەنجی كۆلۆمبیا لەبارەی ژمارەی یاریزانان لە وڵانەكەی و نازناوەكانیان گوتی: بەگوێرەی ئەو تۆمارەی لە یەكیتی شەترەنجی كۆلۆمبی هەیە لەبارەی ژمارەی یاریزانان، تا ئێستا 16.294 یاریزان تۆماركراوە، بیگومان لەم ژمارەیەك زیاتر هەیە، لەناو ماڵەكانیشدا خێزانێكی زۆر ئەو یارییە دەكەن، بەس ئەوەی لای ئێمە تۆماركراو بن تەنها ئەو ژمارەیەیە ك ناومان برد، لەنێو ئەو ژمارەیەشدا 8 شەترەنجزانی هەڵگری بڕوانامەی گراند ماستەرمان هەیە لەگەڵ 50 شەترەنجزانی خاوەن بڕوانامەی مامۆستای نێودەوڵەتی و 80 شەترەنجزانی خاوەن بڕوانامەی فیدا ماستەر، چاوەڕوانیش دەكەین ئەم ژمارانە زیادبوون بەخۆیەوە ببینن.
شەترەنج زانستە
لەكۆتاییدا بەڕێوبەری یەكێتی شەترەنجی كۆلۆمبیا گوتی: شەترەنج جیا لەوەی كە یارییەكە، لەهەمان كانیش زانستەو رۆشنبیری ئەو كەسە پێش دەخات كە یارییەكە دەكات، یارمەتیدەرێكی باشی بیركردنەوەی ئەو كەسانە دەدات كە لەتەمەنی زوودا فیری یارییەكە دەبن، هەروەها رێكخستنی كاری رۆژانەیان، لەم سۆنگەیەشەوە ئێمە بایەخی تایبەتیمان داوە بەمنداڵان لە فیربوونی ئەو یارییە.










