كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی رابەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی كرد لە بردنەوەیان بەسەر هەڵبژاردەی لۆكسمبۆرگ و ئەو ئەستێرەیەش یەكێك لە جوانترین گۆڵی تۆمار كرد.
كریستیانۆ لەم وەرزەدا هەم لەگەل هەڵبژاردەی پورتوگال و هەم لە یانەی یۆڤینتۆس 11 یاری كردووە و 10 گۆڵی تۆمار كردووە، تەنها گۆڵێكی ماوە بۆ ئەوەی بگاتە 700ەمین گۆڵی لە ژیانی پیشەگەری خۆی، هەروەها 58 گۆڵی ماوە تۆمار بكات بۆ ئەوەی ریكۆردی پیلێ بشكێنی و ببێتە گۆڵكارێكی مێژوویی.
رۆنالدۆ بە قاچی راستی 441 گۆڵی كردووە و بە قاچی چەپەشی 129 گۆڵ و 127 گۆڵیش بە سەر تۆماری كردووە، لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگالیش تا ئێستا 160 یاری ئەنجامداوە و 94 گۆڵی تۆمار كردووە.










