خهبات: ئاشتی گەرمیانی – هۆڵەندا:-
هەموومان دەڵێین وە زۆرجار با كلتووری ووڵات بپارێزین . تاكە سەروەتی پاراستن و میژوو و دەستكەوتنەكانی مرۆڤ ئەو كەلتوور پاراستنەیە كە خەوی پیوە دەبینین ، بەهۆی كارەسات و وێرانكاری و ڕووداوەكانی كوردستانەوە كەم جار توانیومانە پارێزگاری لەو دەستكەوتە مێژوویی یە بكەین ، ئەوەی كە خەمی خۆمان بووە بۆ پاراستنی ڕووحی خۆمان لە ئاگرو ئاسن ، بەڵام ئەوەی كە ماوەتەوە هەوڵی تاكە كەسی بووە كە میژووەیەك نوسراوەتەوە یان ماوەتەوە ، بۆیە كەلتوور پایەیەكی گرنگی مرۆڤ و مرۆڤایەتی یە لەهەموو جیهاندا ، و پایەیەكە بۆ بە شارستانیەت كردنی ووڵات و شارو شارۆچكەو مانەوەی مرۆڤ لە سەر پێ ی زەوی دا ، ئەوەتا هەموو جیهان شانازی بەكەلتووری دەیان و سەدەكانی خۆیانەوە دەكەن بە هەڵگرتن و بەرەو پیش بردنی و پاراستیان لە ڕووخان و وێران كاری ، هەندێك جار یونسكۆ ئەو پارێزگارییەی كردوە بۆ نەفاوتاندن و لەناو چوونی مێژووی ووڵاتەكە لە كلتوورو ئاسەواری كۆن ، بەڵام ئەوانی تر پارێزگاكان و حكومەت و دەوڵەت ئاوڕی لێ دەداتەوە، هەندێك جاریش خەڵكی رۆشنبیرو ڕێكخراوە مرۆییەكان ، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە كەلتووری ووڵاتی خۆمان لە ڕێگای خزمەتگوزاری و رازاندنەوەو جوانی و گرنگی دان بە بەرنامەو چارەسەر لە ووشكی ووڵات یان بوژاندنەوەی بۆ داهاتوویەكی جوان و گەش لە ووڵاتێك كە خاوەن چەندین سەدەی كەلتوورو رۆشنبیری و كەرەستە دێرینەكانن ، زۆر ووڵات شانازی بەو ئامێرانەوە دەكات كە بەكاری هێناون وە بەكاری دەهێنن ، دەیانهڵێتەوە یان مرۆڤەكان دەیانپارێزن و لەداهاتوودا لە جێگاو ڕێگاو مۆزەخانەو نێو شارەكاندا نمایشی دەكەن و سەدان لاوی نوێ چاوی لی دەگرن و بەدوایدا دەچن ، ئەوەی جێگای سەرەنجە وە پێویستە كە بكرێت ئەو كەلتوورە دەوڵەمەندەیە كە كوردستان هەیەتی و بتوانێت لە ڕێگای ڕێكخراوو پارێزگاو دەستەكانەوە هەوڵ و كۆمەكی هەرەوەزی بۆ بكرێت و خزمەتێكی بجووك بە كەلتوورەكەمان بكەین.










