خه‌بات: رەنجبەر بەرزنجی – سۆران:-
‮ ‬بە ئامادەبوونی‮ ‬بەرێوەبەری‮ ‬شەهیدان و ئەنفالكراوانی‮ ‬سۆران و كەسوكار و بنەماڵەی‮ ‬شەهیدان دەرماڵەی‮ ‬هاتوچۆ بەسەر نزیكەی‮ ‬500‮‬ قوتابی‮ ‬كور و كچی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬هەر سێ قەزای‮ ‬سۆران و رواندز و چۆمان هاتە دابەشكردن لای‮ ‬خۆشییەوە بەرێوەبەری‮ ‬شەهیدان و ئەنفالكراوانی‮ ‬سۆران ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو دەرماڵەیە تایبەتە بەو قوتابیانەی‮ ‬كە لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەخوێنن‮.‬

دەرماڵەی‮ ‬هاتوچۆ بۆ نزیكەی‮ ‬500‮‬ قوتابی
لە بەردەوامی‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە خزمەتكردنی‮ ‬كەسوكار و بنەماڵەی‮ ‬سەربەرزی‮ ‬شەهیدان‮ ‬، لە مەراسیمێكدا و بە ئامادەبوونی‮ ‬بەرێوەبەری‮ ‬شەهیدان و ئەنفالكراوانی‮ ‬سۆران و كەسوكار و بنەماڵەی‮ ‬شەهیدان‮ ‬، دەرماڵەی‮ ‬هاتوچۆ بەسەر قوتابیانی‮ ‬كور و كچی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬هەر سێ قەزای‮ ‬سۆران و رواندز و چۆمان هاتە دابەشكردن لەمبارەیەوە‮ ‬عەشقی‮ ‬مەلا‮ ‬بەرێوەبەری‮ ‬شەهیدان و ئەنفالكراوانی‮ ‬سۆران بەمشێوەیە بۆ خەبات هاتە دوان‮ ‬، ئاشكرایە خەرجی‮ ‬خوێندنی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كور و كچی‮ ‬شەهیدان كە لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەخوێنن لە ئەستۆی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬هەر لەو راستاییەدا ساڵانە دەرماڵەی‮ ‬هاتوچۆ بەسەر قوتابیانی‮ ‬كوڕ‮ ‬و كچی‮ ‬شەهید دابەش دەكرێت،‮ ‬كە بۆ قوتابیانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬شار‮ ‬950000‮‬ نۆسەد و پەنجا هەزار دینار و بۆ قوتابیانی‮ ‬ناوشار‮ ‬450000‮‬ چوارسەد و پەنجا هەزار دینارە و لەو مەراسیمەشدا ئەو دەرماڵەیە بە سەر نزیكەی‮ ‬500‮‬ كور و كچی‮ ‬شەهیدی‮ ‬سنووری‮ ‬هەر سێ قەزای‮ ‬سۆران و رواندز و چۆمان هاتە دابەشكردن‮.‬