خه‌بات: عەلی‮ ‬بانیشاری:-
وتەبێژی‮ ‬سەندیكای‮ ‬زێڕنگەرانی‮ ‬هەولێر رایدەگەیەنێت هاوردەی‮ ‬زێر بەراورد بە ساڵی‮ ‬رابردوو لە‮ ‬20% كەمیكردووە‮. ‬لەبەربوونی‮ ‬چەند كێشەیەك لە نێوان فرۆكەخانەی‮ ‬بەغدا و هەولێر ئاماری‮ ‬هەناردە و هاوردەی‮ ‬زێڕی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە میدیا بڵاو ناكرێتەوە‮. ‬زێرنگەرێكیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكات نرخی‮ ‬یەك كیلۆگرام زێڕی‮ ‬عەیارە‮ ‬24 لەچاو مانگی‮ ‬رابردوو‮ ‬1700 دۆلار كەمیكردووە‮. ‬
بەپێی‮ ‬ئامارەكانی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬كۆنتڕۆڵی‮ ‬جۆری‮ ‬خشڵ لە وەزارەتی‮ ‬پلاندانانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم‮ ‬120 وەرشەی‮ ‬دروستكردن و چاككردنەوەی‮ ‬زێڕ‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان هەن و‮ ‬1400 موڵەتی‮ ‬زێڕنگەریش بە هاوڵاتیان دراوە‮. ‬هەندرێن وەرتی،‮ ‬وتەبێژی‮ ‬سەندیكای‮ ‬زێرنگەرانی‮ ‬هەولێر بە‮ ‬خەبات‮‬ی‮ ‬گوت‮” ‬هەناردە و هەناردەی‮ ‬زێر لە فڕۆكەخانەی‮ ‬هەولێرەوە زیاترە لە سلێمانی‮”. ‬گوتیشی‮” ‬لەبەر چەند هۆكارێك ئاماری‮ ‬هاوردە و هەناردەی‮ ‬زێڕ‮ ‬بڵاو ناكرێتەوە‮”.‬

هەندرێن وەرتی‮ ‬ئاشكرایكرد ئەمساڵ لەچاو ساڵی‮ ‬رابردوو هاوردەی‮ ‬زێڕ‮ ‬بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬20% كەمیكردووە‮. ‬یەكێك لە هۆكارەكانی‮ ‬كەمبوونەوەی‮ ‬هاوردەی‮ ‬زێڕ‮ ‬بۆ كەمی‮ ‬خواستی‮ ‬هاوڵاتیان لەسەر كڕینی‮ ‬زێر دەگەڕێتەوە‮. ‬وتەبێژی‮ ‬سەندیكای‮ ‬زێڕنگەرانی‮ ‬هەولێر دەشڵێت‮” ‬بازرگانان و كۆمەڵ فرۆشانی‮ ‬زێڕ‮ ‬بە پلەی‮ ‬یەكەم زێر لە دوبەی‮ ‬هاوردە دەكەن و بە پلەی‮ ‬دووەمیش لە توركیا‮”.‬

ناوبراو باسی‮ ‬لەوەشكرد بازرگانان زێڕی‮ ‬شكاو بەكارهاتووی‮ ‬خەڵك لە كوردستان دەتوێننەوە و پاشان دەیكەنەوە قاڵب و دوای‮ ‬پشكنین دەیبەنە دوبەی‮ ‬و ئەستەنبوڵ،‮ ‬لەوێ دووبارە زێڕی‮ ‬نوێ و بە دیزاینی‮ ‬نوێوە دەهێننەوە هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬زێڕ‮ ‬چەند جۆرێكی‮ ‬هەیە لەوانەش‮: ‬كوێتی،‮ ‬هیندی،‮ ‬سەنگافورە،‮ ‬دوبەی‮. ‬

راستی‮ ‬مەهدی‮ ‬مەلا عەلی،‮ ‬خاوەنی‮ ‬زێڕنگەری‮ ‬راستی‮ ‬لە بازاڕی‮ ‬شنروێی‮ ‬شاری‮ ‬هەڵەبجە بە‮ ‬خەبات‮‬ی‮ ‬گوت‮” ‬یەك كیلۆ زێڕ‮ ‬بەراورد بە مانگی‮ ‬رابردوو‮ ‬1700 دۆلار كەمیكردووە‮”. ‬گوتیشی‮” ‬ئەمڕۆ پێنج شەممە‮ ‬10ی‮ ‬تشرینی‮ ‬یەكەمی‮ ‬2019 یەك كیلۆگرام زێڕی‮ ‬عەیارە‮ ‬24 لە بۆرسەی‮ ‬جیهانیدا بە‮ ‬48300 دۆلارە‮”. ‬ناوبراو ئەوەشی‮ ‬گوت‮” ‬نرخی‮ ‬زێڕ‮ ‬لە چاو چوار مانگی‮ ‬لەمەوبەردا نزیكەی‮ ‬7% بەرزبووەتەوە‮”. ‬خاوەنی‮ ‬زێڕنگەری‮ ‬راستی‮ ‬لە بازاڕی‮ ‬شنروێی‮ ‬شاری‮ ‬هەڵەبجە ئاماژەی‮ ‬بەوەشدا ئاڵۆزییەكانی‮ ‬نێوان ئەمریكا لەگەڵ چین و ئێران نرخی‮ ‬زێڕی‮ ‬بەرزكردووەتەوە‮. ‬
راستی‮ ‬مەهدی‮ ‬مەلا عەلی‮ ‬هەروەها دەشڵێت‮” ‬تا دۆخی‮ ‬جیهان نائارام بێت نرخی‮ ‬زێر زیاتر بەرز دەبێتەوە‮”. ‬باسی‮ ‬لەوەشكرد ئەگەر بەریتانیا لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا جیاببێتەوە نرخی‮ ‬زێر لە بۆرسەی‮ ‬جیهانیدا زیاتر بەرز دەبێتەوە‮. ‬سەبارەت بە جموجوڵی‮ ‬بازاڕی‮ ‬زێر لە ئێستادا؟ ناوبراو گوتی‮” ‬بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬لە هەردوو پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە و سلێمانی‮ ‬هاوڵاتیان ئەوەندەی‮ ‬زێڕەكانیان دەفرۆشن،‮ ‬نیو هێندە زێر ناكڕن‮”. ‬خاوەنی‮ ‬زێڕنگەری‮ ‬راستی‮ ‬گوتیشی‮” ‬لەبەر پێداویستی‮ ‬رۆژانە و بەرزی‮ ‬نرخی‮ ‬زێر لە ئێستادا زێڕەكانیان دەفرۆشنەوە‮”.‬
پێنجشەممەی‮ ‬رابردوو‮ ‬10ی‮ ‬تشرینی‮ ‬یەكەمی‮ ‬2019 نرخی‮ ‬زێڕ‮ ‬لە بازاڕەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەم شێوەیە بوو‮: ‬مسقاڵێك زێڕی‮ ‬عەیارە‮ ‬18 بە‮ ‬215 هەزار دینار و عەیارە‮ ‬21 بە‮ ‬250 هەزار دینار و عەیارە‮ ‬24 بە‮ ‬285 هەزار دینار‮.‬