تایگەر وودزی ئەفسانەی گۆلف ئاشكرای دەكات كە هەموو ئەو ئەنجامانەی كە لەرابردوودا بەدەستی هیناون بۆ پشتیوانی و خۆشەویستی بەردەوامی ئیریكا هێرمان دەگەڕێتەوە.
تایگەر وودز دەڵیت: تۆ هەر وەرزشوانیكی باش بە ئەگەر نزیكترین كەس پشتیوانت نەبێت ئەوا زۆر زەحمەتە بتوانیت ئامانجەكانت بپێكی، تایگەر لەمبارەیەوە كەسە نزیكەكەی ئاشكرا دەكات و دەڵێت: بەختەوەرم كە كەسێك هەبوو پشتیوانیم بكات لەو دەسكەوتانەی لە رابردوودا بەدەستم هێناون، ئەو كەسەش ئیریكا هێرمانی خۆشەویستەكەمە كە زۆر رۆلی هەبوو لەو ئامانجانەی كەمەبەستم بوون بینەدی، هەروەها گوتی: لێرەوە دەمەویت بە ئیریكا بڵێم كە خۆشم دەوێیت.









