تۆڕی دۆن بالۆنی ئیسپانی ئاشكرای كردكە یانەی چێڵسی ئینگلیزی چووە نێو پێشبڕكێی راوكردنی نایمار داسیلڤای بەرازیلی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی، كە بڕیارە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا پێشبڕكێیەكە دەستپێدەكات. ئەگەرچی ناوی نایمار دەمێكە پەیوەستە بە بە بەرشلۆنەوە، بەڵام یانەكەی پاریس بەربەستی زۆری ناوەتەوە لە چوونی نایمار بۆ قەڵای كەتالۆنی، ئێستا ئەو تۆڕە ئیسپانییە ئاشكرای كردووە كە یانەی چێڵسی كەنالێكی پەیوەندی و گفتوگۆی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان دۆزیوەتەوە و ئەو یانە ئینگلیزییە ئامادەیە بڕی 210 ملیۆن یورۆ بدات لەپێناو رازیكردنی سان جێرمان بۆ بەدەستهێنانی نایمار









