خهبات: هاوار مورتكەیی:-
ئاریان سەعیدی ئەو كچە لەشجوانە كوردەیە كە لەماوەی رابردوودا توانیویەتی بگاتە فاینالی پاڵەوانێتییەكانی لەشجوانی و چەند جارێك لەنێو سەدان كچ لەشجوانی وڵاتانی دونیادا پلەكانی دووەم و سییەمی بەدەستهیناوە، بەڵام ئەمساڵ لە پالەوانێتییەكە دوور دەكەوێتەوە و ناتوانێت بەشداری بكات.
لاپەڕەی وەرزشی رۆژنامەی خەبات پەیوەندی بە ئاریان سەعیدیەوە دەكات و لەهۆكاری دابڕانی لەو ماوەیەی رابردوو دەكۆڵێتەوە و ئاریان رایدەگەینیت كە تووشی نەخۆشی و پێكان بووە و پزیشكان پێیان راگەیاندووە كە دەبێ بۆ ماوەی ساڵێك لە بەشداریكردنی پاڵەوانێتییەكان دوور بكەوێتەوە تا ئەوكاتەی بەتەواوی چاك دەبێتەوە.
هەروەها ئاریان سەعیدی زیاتر گوتی: هەوادارنی كوردستان دڵنیا دەكەمەوە هەر كاتێك تەنردوستیم جێگیر بۆوە ئەوكات دووبارە دەگەڕێمەوە سەر ستەیج و هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی باشتر لە رابردوو دەكەمەوە، ئومیدم زۆرە كە بتوانم بۆ پاڵەوانێتی داهاتوو بتوانم بەشداری بگەم و بچمە سەر ستەیجی ئارنۆلد و ركابەری لەسەر نازناوە سێ یەكەمەكان بكەمەوە.
جێی باسە ئاریان سەعیدی كە ئێستا لە ئەمریكا دادەنیشێت، لە رابردوودا هەرجارێك بەشداری پاڵەوانێتییەكی لەشجوانی جیهانی كردبێت، ئاڵای كوردستانی بەرزكردۆتەوە و دووپاتی كردتەوە كە هەموو ئاواتێكی ئەو ئەوەیە ناو و ئاڵای كوردستان لە سەر ستەیجەكانی جیهانی نیشانی دونیا بدات و لەرێگای وەرزشەكەیەوە ئەو پەیامە بگەیەنیت كە ئافرەتی كوردیش هیچی لە ئافرەتانی دونیا كەمتر نییە لە ركابەری كردن لە وەرزشی لەشجوانی.









