رێكەوت شێخانی
لە مەلیك فەیسەڵ تاكو ئەم دواییەش،‮ ‬حكوومەتە‮ ‬یەك لە دواییەكەكانی‮ ‬عێراق،‮ ‬بەچاوی‮ ‬هاوڵاتی‮ ‬پلە دوو سەیری‮ ‬كوردیان كردییە،‮ ‬لە چوارچێوەی‮ ‬عێراقێكی‮ ‬شمولی‮ ‬مەركەزی‮ ‬كۆنترۆڵكراو‮. ‬بەڵام حەقیقەتێكیش هەیە،‮ ‬بە درێژایی‮ ‬ئەو‮ ‬103‮‬ساڵە،‮ ‬هەندێكیان لەگەر ئەوانیتر جیاوازتر و باشتر ئیدارەدانی‮ ‬مەلەفی‮ ‬كوردییان داوە،‮ ‬بۆ نموونە،‮ ‬لە دووای‮ ‬ڕووخان و لەناو بردنی‮ ‬حكومەتی‮ ‬بەعس،‮ ‬ئەیاد عەلاوی،‮ ‬عادل عەبدولمەهدی‮ ‬بەراوردی‮ ‬ئەوانیتر بكەین،‮ ‬لەوانیتر باشتر دەردەچین‮. ‬بەتایبەت حكوومەتی‮ ‬ئێستا عادل عەبدول مەهدی‮ ‬كە تاڕادەیەك لەوانی‮ ‬پێشوو باشتر بووە‮.‬

عادل عبدولمەهدی‮ ‬لەكاتێكدا پۆستی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬عێراقی‮ ‬وەرگرت،‮ ‬مالیكی‮ ‬و عەبادی‮ ‬وێرای‮ ‬داگیركردنی‮ ‬كەركوك،‮ ‬بە ئاشكرا لولەی‮ ‬ئابرامزیان لە هەولێركربوو،‮ ‬دەیانویست هەولێریش بە زەبری‮ ‬هێز داگیر بكەن،‮ ‬ئەو پیاوە‮ ‬عادل عەبدولمەهدی‮ ‬بە پێچەوانەی‮ ‬مالیكی‮ ‬و عەبادی‮ ‬جوڵایە وپەیوەندی‮ ‬هەولێرو بەغدای‮ ‬تارادەیەك زۆر باش بووە،‮ ‬بۆ كوردیش لە قۆناغی‮ ‬دووایی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ڕیفراندۆم زۆر باشبوو‮. ‬مالیكی‮ ‬پێش ئەنجامدانی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ڕیفراندۆم،‮ ‬عەبادیش دووای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ڕیفراندۆم،‮ ‬هەردووكیان‮ ‬هاوشێوە و بیركردنەوەی‮ ‬سەدام‮ ‬هەوڵی‮ ‬ئەوەیان دەدا،‮ ‬كورد وەك میللەتێكی‮ ‬عێراقی‮ ‬و كوردستان وەك هەرێمێكی‮ ‬فیدڕاڵی‮ ‬لە‮ ‬ڕەگوڕیشە دەربێنن‮. ‬كەچی‮ ‬ئەو‮ ‬عادل عەبدولمەهدی‮ ‬مامەڵەی‮ ‬لەگەڵ هەولێردا دەكات وەك ناوەندێكی‮ ‬سیاسیی‮ ‬فیدڕاڵی،‮ ‬بەحەقیقەت كوردیش دەیەوێت كێشەكان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكات‮.‬

تێروانینم بریتینییە لەوەی‮ ‬بڵێم،‮ ‬عادل عەبدولمەهدی‮ ‬لەچاو ئەوانی‮ ‬پێشوو،‮ ‬فریشتەیە و بۆ كورد باشە،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬تاكو ئێستا هەموو كێشەكانی‮ ‬چارەسەر نەكردووە و هەندێك جاریش چاوپۆشی‮ ‬لە هەندێك پێشێلی‮ ‬كردووە وەكو تەعریبی‮ ‬ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێم و ئیفلیج كردنی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراق‮ ‬ماددەی‮ ‬140‮‬.

ئەمڕۆ‮ ‬یان سبەی‮ ‬ئەو دۆخەی‮ ‬ئێستا لە بەغداو دەورووبەری‮ ‬دروستكرایە،‮ ‬وەكو گوشارێك بۆ سەر عادل عەبدولمەهدی،‮ ‬تا دەستلەكار بكێشێتەوە،‮ ‬كەپ دەكرێتەوە بارودۆخی‮ ‬ئەو ناوچانە ئاسایی‮ ‬دەكرێتەوە‮. ‬ئەگەر بپرسین بۆ و لەبەرچی،‮ ‬ئەو وەڵامەمان دەستدەكەوێت،‮ ‬كە عەبدولمەهدی‮ ‬كەسێكی‮ ‬میانڕۆ و گونجاوە لەلایەن وڵاتانی‮ ‬زلهێز و نێوەندە نێودەوڵەتییەكان بۆ ئەم قۆناغەی‮ ‬عێراق‮. ‬پێموایە زۆر زەحمەتە لە رێگەی‮ ‬خۆپیشاندەرانەوە شوێنی‮ ‬عادل عەبدلمەهدی‮ ‬لەق بكرێ‮. ‬هەروەها لادان و خستنی‮ ‬عادل عەبدول مەهدی‮ ‬لەبەرژەوەندی‮ ‬كەسدا نییە بەڵكو دۆخی‮ ‬عێراق لە ئالوزییەوە رووەو و قەیران و پشێوی‮ ‬ئاراستە دەبێت،‮ ‬هەروەها ئەگەر و گەنتی‮ ‬چارەسەری‮ ‬كێشەكانی‮ ‬هەوڵیر و بەغدا نامێنێت،‮ ‬چونكە هێشتا روون نییە كە كێ ئەو فەوزایەی‮ ‬عێراق ئاراستە دەكات و رەنگە دیسان هەمان سیاسەتی‮ ‬مالیكی‮ ‬عەبادی‮ ‬پیادە بكرێتەوە‮.‬