كاروان محەمەد سینۆ
رۆژی‮ ‬دووشەممە7/10/2019 ‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئەمریكا لەسەر سنووری‮ ‬نێوان سوریاو توركیا كشانەوە،‮ ‬ئەمریكا رایگەیاند كە ئەوا هەردوو پێگەی‮ ‬سەربازی‮ (‬گرێ سپی‮)‬و‮ (‬سەرێ كانیێ‮) ‬لە رۆژهەڵاتی‮ ‬رووباری‮ ‬فوراتیان چۆل كرد‮. ‬لەم رووەوە لە هەمان كاتدا رەجەب تەیب ئەردوگان سەرۆكی‮ ‬توركیا رایگەیاند كە هێزە ئەمریكییەكان لە باكوری‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬سوریا كشاونەتەوە پاش پەیوەندییەكی‮ ‬تەلەفۆنی‮ ‬نێوان خۆی‮ (‬ئەردۆگان)و دۆناڵد تڕامپی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمریكا‮.‬

‮ ‬هەروەها لە درێژەی‮ ‬ڕاگەیاندنەكەیدا‮ (‬ئەردۆگان‮) ‬گوتی‮:”‬دانوستانمان لەگەڵ بەرپرسانی‮ ‬ئەمریكا بەردەوام دەبێت دەربارەی‮ ‬ئەم بارودۆخە‮”. ‬هەروەها‮ (‬ئەردۆگان‮) ‬خستیەڕوو كە ئەو بە نیازە مانگی‮ ‬داهاتوو‮ (‬تشرینی‮ ‬دووەم‮) ‬سەردانی‮ ‬واشنگتۆن بكات و لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆكی‮ ‬ئەمریكا كۆببێتەوە‮. ‬لەدرێژەی‮ ‬گوتەكانی‮ (‬ئەردۆغان‮) ‬رایگەیاند كە لەماوی‮ ‬چەند رۆژی‮ ‬داهاتوودا هێڕش دەكاتە رۆژهەڵاتی‮ ‬فورات كە لەژێر دەسەڵاتی‮ ‬YPG دایە‮. (‬ئەردۆغان‮) ‬هێزەكانی‮ ‬YPG بە تیرۆرست و سێبەری‮ ‬PKK ‮ ‬لەقەڵەم داون و دەخوازێ دەڤەرەكانی‮ ‬ژێردەسەڵاتی‮ ‬ئەوان داگیر بكات‮.‬

شایانی‮ ‬باسە پلانی‮ ‬توركیا بریتییە لە فەراهەمكردنی‮ ‬دەڤەرێكی‮ ‬ئارام‮ (‬پشتێنی‮ ‬ئەمنی‮) ‬لە باكووری‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬سوریا بە قووڵای‮ ‬30كم و درێژایی‮ ‬500 كم،‮ ‬لە سنووری‮ ‬عێراقەوە تاكو دەگاتە رووباری‮ ‬فورات لە ناو خاكی‮ ‬توركیادا و دەخوازێ هەرچی‮ ‬ئاوارەی‮ ‬سوورییە لە توركیا،‮ ‬بە كورد و عەرەب و خریستیان و شیعە و سوننە،‮ ‬بهێنێتە ئەم دەڤەرە و نیشتەجێیان بكات‮. ‬بێگومان ئەمە دەبێتە ئەگەری‮ ‬گۆڕینی‮ ‬دیموگرافیای‮ ‬ناوچەكە و سنوورداركردنی‮ ‬كورد لەو دەڤەرەدا و تەعریب و تەتریكێكی‮ ‬دیكە لە دەڤەرە كوردییەكانی‮ ‬دەستپێدەكاتەوە و گەلی‮ ‬كورد لە رۆژئاوای‮ ‬كوردستان گۆشەگیر دەبێت و توشی‮ ‬ئازار و مەینەتی‮ ‬و داگیركردنی‮ ‬خاك و ملك و ماڵ دەبێت‮. ‬ئەم هەڵوێستە ئەمریكا و توركیا بێزاری‮ ‬و نیگەرانی‮ ‬رایگشتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و خودی‮ ‬كۆنگرێسی‮ ‬ئەمركای‮ ‬لێكەوتەوە‮.‬

بڕیارەكەی‮ ‬تڕامپ بە كشانەوە لە‮ ‬ڕۆژئاوای‮ ‬كوردستان،‮ ‬دووچاری‮ ‬رەخنەی‮ ‬دەرەكی‮ ‬و ناوخۆی‮ ‬ئەمریكا بۆتەوە و هەموولایەك هاوڕان كە كشانەەی‮ ‬ئەمریكا دەبێتە ئەگەری‮ ‬سەرهەڵدانەوەی‮
(‬داعش‮) ‬لە دەڤەرەكەدا و ئەم هەڵوێستەی‮ ‬ئەمریكا‮ “‬خەنجەرێكە لە پشتی‮ ‬هاوپەیمانەكانی‮ ‬دەدرێ‮” ‬و‮ “‬لەكەیەكی‮ ‬ڕەشە بەنیوچەوانی‮ ‬ئەمریكاوە‮”.‬
لەم رووەوە سەرۆكی‮ ‬زۆرینەی‮ (‬كۆماریەكان‮) ‬لە ئەنجوومەنی‮ ‬پیرانی‮ ‬ئەمریكا‮ (‬میتش میكۆنێڵ‮) ‬لە بەیاننامەیەكدا رایگەیان‮: “‬كشانەوەی‮ ‬لەناكاوی‮ ‬ئەمریكا لە باكوری‮ ‬سوریا لە بەرژەوەندی‮ ‬روسیا و ئیران و رژێمی‮ (‬ئەسەد)دایە،‮ ‬هەروەها دەبێتە ئەگەری‮ ‬دووبارە سەرهەڵدانەوەی‮ (‬داعش‮) ‬و گروپەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬توندڕۆ‮”.‬
هەروەها سیناتۆری‮ ‬ئەمریكا‮ (‬لیندسی‮ ‬گراهام‮) ‬كە زۆر نزیكە لە خودی‮ ‬دۆناڵد ترامپ،‮ ‬هەڵوێستەكەی‮ ‬دۆناڵد ترامپی‮ ‬بە‮ (‬كارەسات‮) ‬ناوزەد كرد و گوتی‮:”‬پشتكردن لە كورد دەبێتە لەكەیەكی‮ ‬بێعاری‮ ‬لە نیوچەوانی‮ ‬ئەمریكا‮”‬،‮ ‬گراهام هەڕەشەی‮ ‬كرد كە ئەو پڕۆژە‮ ‬یاسایێك پێشكەش بە ئەنجوومەنی‮ ‬پیرانی‮ ‬ئەمریكا دەكات بۆ ئەوەی‮ ‬سەرۆك ترامپ ناچار بكات لە بڕیاری‮ ‬كشانەوەی‮ ‬خۆی‮ ‬پاشگەز ببێتەوە‮.‬

لەلایەكی‮ ‬دیكەوە سیناتۆری‮ ‬ویلایەتی‮ ‬فلۆریدا‮ (‬ماركۆ رۆبیۆ‮) ‬بڕیارەكەی‮ ‬دۆناڵد تڕامپی‮ ‬بەوە وەسف كرد كە‮ “‬هەڵەیەكی‮ ‬گەورەیەو كاریگەری‮ ‬وای‮ ‬دەبێت كە سنوری‮ ‬سوریا تێپەڕ‮ ‬بكات‮”.‬
هەروەها‮ (‬نیكی‮ ‬هایلی‮) ‬باڵیۆزی‮ ‬پێشووی‮ ‬ئەمریكا لە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان كە ئێستا كەسایەتییەكی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬حزبی‮ ‬جمهورییە،‮ ‬رایگەیاند‮: “‬پێویستە سەرۆك ترامپ لە بنەمایەكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬پەیوەندییەكان ئاگادار بكرێتەوە‮ (‬پێویستە پاڵپشتی‮ ‬هاوپەیمانەكانمان بكەین،‮ ‬ئەگەر بمانەوێ ئەوان پاڵپشتی‮ ‬ئێمە بكەن‮).. ‬كوردەكان لەسوریادا رۆڵێكی‮ ‬كاریگەریان هەبوو لە جەنگی‮ ‬ئێمە دژی‮ (‬داعش‮) ‬و بەوپێیە سەركەوتنمان بەدەست هێنا،‮ ‬بۆیە پشت تێكردنی‮ ‬ئەوان بەم شێوەیە هەڵەیەكی‮ ‬گەورەیە‮”.‬
پنتاگۆنی‮ ‬ئەمریكاش لە بەیاننامەیەكدا دووپاتی‮ ‬كردەوە كە ئەوان پاڵپشتی‮ ‬هێڕشەكەی‮ ‬توركیا ناكەن لە باكوری‮ ‬سوریا و بەروونی‮ ‬ئەوەیان خستەروو كە‮ (‬وەزارەتی‮ ‬بەرگری‮ ‬ئەمریكا و سەرۆك ترامپ پشتگیری‮ ‬هێڕشەكەی‮ ‬توركیا ناكەن لەسەر باكوری‮ ‬سوریا‮).‬

لە ئەگەری‮ ‬هەڵوێستەكەی‮ ‬دۆناڵد ترامپ بە كشانەوە لە رۆژئاوای‮ ‬كوردستان،‮ ‬لە لەلای‮ ‬خۆیەوە خاتوو‮ (‬نانسی‮ ‬پیلوسی‮) ‬سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬ئەمریكا،‮ ‬هێرشێكی‮ ‬توندی‮ ‬كردۆتە سەر دۆناڵد ترامپ‮. ‬لە بەیاننامەیەكدا رۆژی‮ ‬7/10/2019 ‮ ‬پیلوسی‮ ‬رایگەیاند‮: “‬بڕیاری‮ ‬سەرۆك تڕامپ بە كشانەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئەمریكا لە باكووری‮ ‬سوریا،‮ ‬پێشینەیەكی‮ ‬ترسناكە و بریتییە لە خیانەت لە كوردە هاوپەیمانەكانمان،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬شەریكی‮ ‬سەرەكیمان بوون لە تێكشكاندنی‮ (‬داعش‮)‬،‮ ‬وێرای‮ ‬هەرشتێكی‮ ‬كە سەرۆك ترامپ دەیڵێت،‮ ‬هێشتا‮ (‬داعش‮) ‬وەكو هەڕەشەیەكی‮ ‬جیدی‮ ‬ماوەتەوە‮”‬،‮ ‬لە درێژەی‮ ‬گوتەكانیدا پیلوسی‮ ‬گوتی‮: “‬جارێكی‮ ‬دیكە سەرۆك ترامپ پشتی‮ ‬لە كوردە هاوپەیمانەكانی‮ ‬كردەوە‮”. ‬پیلوسی‮ ‬جەختی‮ ‬لەوە كردەوە كە‮ “‬ئەم بڕیارەی‮ ‬ترامپ‮ (‬كشانەوە لە رۆژئاوای‮ ‬كوردستان‮) ‬هەڕەشەیەكی‮ ‬ترسناكە لەسەر هێمنی‮ ‬و ئارامی‮ ‬ئەقلیمی،‮ ‬هەوەها نامەیەكی‮ ‬كراوەیە بۆ ئیران و روسیا و هاوپەیمانەكانمان كە چیدی‮ ‬ئەمریكا هاوپەیمانێكی‮ ‬باوەرپێكراو نییە‮”. ‬لە كۆتایی‮ ‬قسەكانی‮ (‬نانسی‮ ‬پیلوسی‮) ‬سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬ئەمریكا هێڕشی‮ ‬كردە سەر دۆناڵد ترامپ و گوتی‮: “‬ئەم بڕیارە هەڵەو سەرەڕۆیە،‮ ‬هەوڵە سەربازییەكانی‮ ‬ئێمە و هاوپەیمانەكان ئیفلیج دەكات بۆ كۆتاپێ هێنانی‮ ‬زوڵمی‮ (‬داعش)و پێویستە سەرۆك ترامپ لەم بڕیارەی‮ ‬پاشگەز ببێتەوە‮”.‬
لەسەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتیش،‮ ‬هەریەكە لە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان و‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا و فەڕەنسا لە توركیایان خواستووە كە دووركەونەوە لە ئاژاوە و پشێوی‮ ‬لە دەڤەرەكە‮. ‬
لەهەمان رۆژی‮ ‬كشانەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئەمریكا لە رۆژئاوای‮ ‬كوردستان‮ ‬2019/10/7 لەسەردانێكیدا بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬سێرگی‮ ‬لاڤرۆڤ وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬روسیا سەردانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬كرد لە سەری‮ ‬بڵند،‮ ‬لەدیدارەكەدا سەرۆك بارزانی‮ ‬نیگەرانی‮ ‬خۆی‮ ‬دەربارەی‮ ‬لە ئایندەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لە سوریا،‮ ‬لەم رووەوە سەرۆك بارزانی‮ ‬بە وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ڕووسیا راگەیاند و داوای‮ ‬لێ كرد كە‮ ‬ڕووسیا‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬خۆی‮ ‬ببینێت بۆ‮ ‬ڕێگەگرتن لە ئێش و ئازارەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لە سوریا‮.‬

هەروەها‮ ‬ڕۆژی‮ ‬سێشەمە‮ ‬8/10/2019 ‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە تویتێكدا‮ ‬ڕایگەیاند كە بەڕێزیان لە پەیوەندیدایە لەگەڵ زۆرلایەن،‮ ‬بۆئەوەی‮ ‬خوشكو براكانمان لە‮ ‬ڕۆژئاوا توشی‮ ‬كارەسات نەبن‮. ‬بێشك سەرۆك بارزانی‮ ‬وەكو مەرجەعی‮ ‬كورد نیگەرانی‮ ‬خۆی‮ ‬ڕاگەیاندووە بە بارودۆخی‮ ‬ئێستای‮ ‬دەڤەرەكەو‮ ‬لە هەوڵ و كۆششدایە بۆ چارەسەر كردنی‮ ‬كێشە و گرفتەكانی‮ ‬دەڤەرەكە و لە هەر شوێنێكدا‮. ‬بۆیە پێویستە ئەمڕۆ هەموومان و هەر لایەنەنێكی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستان هاوكار و هەماهەنگی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بن بۆ فەراهەم كردنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و پێكەوە ژیانی‮ ‬هەموو چین و نەتەوە و ئاین و ئاینزاكان لە چوارچێوەی‮ ‬رێزگرتن لە‮ ‬یەكدی‮ ‬و كاركردن بۆ دەستەبەركردنی‮ ‬ژیانێكی‮ ‬ئاسوودەوە و ئارام لە دەڤەرەكەدا‮.‬