خه‌بات: ‬فاتیح بەرزنجی:-
بەگوتەی‮ ‬ئەندازیار نزار حەمەد سمایل بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬تاقیگەی‮ ‬بیناسازی‮ ‬هەولێر بەپێی‮ ‬یاسای‮ ‬ژمارە‮ ‬143ی‮ ‬ساڵی1976 حكوومەتی‮ ‬عێراق دامەزراوەو بوو دواتر بەپێی‮ ‬یاسای‮ ‬ژمارەی‮ ‬65ی‮ ‬ساڵی‮ ‬1987ی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬دووبارە‮ ‬ڕێكخراوەتەوە و پاشان بەفەرمانی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەژمارە‮ ‬145لەڕۆژی‮ ‬18/1 ی‮ ‬ساڵی‮ ‬2000 كە پشتی‮ ‬بەبڕیاری‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كوردستان ژمارە‮ ‬19لەڕۆژی‮ ‬4/11ی‮ ‬ساڵی‮ ‬1999 دەبەست تاقیگەی‮ ‬بیناسازی‮ ‬و هەموو میلاك و كەلوپەل و ئامێرەكانی‮ ‬لە وەزارەتی‮ ‬ئەشغال و نیشتەجێكردن بە پێكهاتەی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬وەزیرانەوە لكێنراوە‮.‬

لە تاقیگەی‮ ‬بیناسازی‮ ‬هەموو جۆرە پشكنینێك دەكرێت
دەربارەی‮ ‬ئیش و كارەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬بەڕیوەبەرایەتی‮ ‬تاقیگەی‮ ‬بیناسازی‮ ‬هەولێر بەڕێوەبەری‮ ‬تاقیگەی‮ ‬بیناسازی‮ ‬هەولێر‮ ‬ڕایگەیاند‮: ‬ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لەسنوری‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر خزمەتەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬پێشكەش بەدام و دەزگاكان و كۆمپانیاكان دەكات،‮ ‬هەروەها لقێكیشمان‮ ‬لە سۆران هەیە و تایبەتە بە‮ ‬ڕاییكردنی‮ ‬كارو پڕۆژەكانی‮ ‬قەزای‮ ‬سۆران و مێرگەسۆرو چۆمان و هەموو شارەدێیەكان لەخۆ دەگرێت،‮ ‬جگە لەوەش بنكەیەكیشمان لە خاڵی‮ ‬سنووری‮ ‬دەروازەی‮ ‬حاجی‮ ‬ئۆمەران هەیە بۆ پشكنین و كۆنتڕۆڵكردنی‮ ‬سەرجەم ئەو مەوادو كەل وپەلە بیناسازیانەی‮ ‬كە دێنە كوردستان ولەو بنكەیەدا ئەندازیاری‮ ‬پسپۆڕو كارمەندی‮ ‬شارەزامان لێ داناوە لەگەڵ دانانی‮ ‬ئامێری‮ ‬زۆر پێشكەوتوو لەو خاڵە سنوریە لەڕۆژی‮ ‬29/3/2017لەپاش هەوڵ و تێكۆشانێكی‮ ‬زۆر لەگەڵ ئەنجومەنی‮ ‬وەزیران و وەزارەتی‮ ‬ئاوەدانكردنەوە توانیمان ئەو بنكەیە لەخاڵی‮ ‬سنوری‮ ‬حاجی‮ ‬ئۆمەران دانرا لەو كاتەوە تا ئێستا كۆنتڕۆڵی‮ ‬هەمو ئەو كەل و پەڵانە دەكات كە مەوادی‮ ‬بیناسازی‮ ‬دەهێننە كوردستان و لەو بنكەیەدا چاوپۆشی‮ ‬لە هیچ كەل و پەلێكی‮ ‬ئێكسپایەرو كوالیتی‮ ‬نزم ناكرێت و داخیلی‮ ‬كوردستان ناكرێت و لەوەتەی‮ ‬ئەو بنكەیە دامەزراوە هەزاران تەن كەل و پەل گەڕێنراوەتەوە ئێران وەكو شیش و چیمەنتۆو كاشی‮ ‬و‮. ‬هتد‮. ‬ئەو بنكەیە لەپێناو هێنانی‮ ‬باشترین مەوادی‮ ‬بیناسازی‮ ‬كوالیتی‮ ‬بەرزو ستاندارد دامەزراوە و لەبوارەكانی‮ ‬دیكەیش پشكنینی‮ ‬خۆیان هەیەو دانانی‮ ‬ئەو بنكەیە دەسكەوتێكی‮ ‬گەورەیەو سوودێكی‮ ‬یەكجار زۆری‮ ‬بەخەڵكی‮ ‬كوردستان گەیاندووە تا كەل و پەلی‮ ‬كوالیتی‮ ‬نزم نەیەتە ناو كوردستان دواتر بەڕێوەبەری‮ ‬تاقیگەی‮ ‬بینا سازی‮ ‬هەولێر دەربارەی‮ ‬پڕۆژەكانی‮ ‬ساڵانی‮ ‬2011و‮ ‬2012 ئەنجامدانی‮ ‬پڕۆژەكان تا ناوەڕاستی‮ ‬ساڵی‮ ‬2013 لەلوتكە بوون و ژمارەی‮ ‬پڕۆژەكان گەلێ زۆربوو ئەو كات لەماوەی‮ ‬یەك ساڵدا‮ ‬600 هەزار پشكنینمان كردووە،‮ ‬بەڵام لەساڵی‮ ‬2014 دوای‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش و قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬وردە وردە پشكنینەكان‮ ‬ڕوویان‮ ‬لەكەمی‮ ‬كرد و پڕۆژەكان وەستان لەساڵی‮ ‬2013وە ساڵانە نزیكەی‮ ‬4‮-‬ 5 هەزار‮ ‬ڕاپۆرتمان هەبووە لەگەڵ‮ ‬110 ‮-‬ 120هەزار پشكنینمان هەبووە بۆ هەرساڵێكی‮ ‬داهاتی‮ ‬ساڵانەمان بریتی‮ ‬بوو لە‮ ‬یەك ملیار تا ملیارێك و‮ ‬200 ملیۆن دیناربووە.

لە ئێستادا چەندین پڕۆژە دەست پێدەكەنەوە
دواتر دەربارەی‮ ‬دەست پێ كردنەوەی‮ ‬پڕۆژەكان ئەندازیار نزار حەمەد سمایل گوتی‮: ‬لە ئێستادا خەریكە قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬بەرەو كاڵبوونەوە دەچێت چەندین پڕۆژە دەستیان پێ كردۆتەوەو مایەی‮ ‬خۆشبەختییە كە ئەو پارەیەی‮ ‬بۆئەو پڕۆژانەی‮ ‬كە لەم دواییەدا تەرخانكرا پارێزگای‮ ‬هەولێریش پشكێك لەو پارەیەی‮ ‬بەركەوت و بریتیە لە‮ ‬10 ملیار دینارە بەتەواوی‮ ‬تاقیگەی‮ ‬بیناسازی‮ ‬هەولێر بەهەموو لقەكان و بنكەكان و تاقیگە كێڵگەییەكانەوە ئامادەكاری‮ ‬تەواومان كردووە بۆ پێشوازی‮ ‬كردن لەو پشكنینانە ئەگەرچی‮ ‬پێشتر چوار هێندە دەمانتوانی‮ ‬پشكنین بكەین پشكنینەكان بەڵای‮ ‬ئێمەوە ئاسانە ەهەموو كاتێك ئامادەی‮ ‬هەموو جۆرە پشكنینێكین و پێشتریش جەنجاڵی‮ ‬زیاترمان لەسەر هەبوو كارەكانی‮ ‬پشكنین هەر بەردەوام بووە پشكنینەكان زۆرن سەرەتا پشكنینی‮ ‬خاك دەكەین بەرلەوەی‮ ‬پڕۆژەكان دەست پێ بكات ئەوە پشكنینی‮ ‬خاك و هەڵكەندنی‮ ‬پێ دەڵین پاشان ئەگەر پڕۆژەكان‮ ‬ڕێگەوبان بوو ئەوا پشكنینی‮ ‬تایبەت بە‮ ‬ڕێگاوبان بە پێی‮ ‬مواسەفاتی‮ ‬عێراقی‮ ‬و ئەمەریكی‮ ‬و بەریتانی‮ ‬ئێمە ئەنجامی‮ ‬دەدەین‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كەزانیمان گونجاوە چین لەدوای‮ ‬چین كاری‮ ‬پشكنینی‮ ‬بۆ ئەنجام دەدرێت هەتا دەگاتە چینی‮ ‬ئەسفەڵت و دواترباسی‮ ‬پشكنینی‮ ‬باڵەخانەش بەهەمان شێوە كاری‮ ‬بۆ دەكرێت و هەر لایەنێك ئەگەر حەز بكات ئەوا ئێمە ئامادەین پشكنینی‮ ‬بۆ بكەین لێرەوە حەزدەكەم و داوا لە دەستەی‮ ‬وەبەرهێنان دەكەم كە ئەوانیش وا لە وەبەرهێنەران بكەن تا‮ ‬ڕوو لە تاقیگەی‮ ‬بیناسازی‮ ‬بكەن بۆ پشكنین و لەسنوری‮ ‬شاری‮ ‬هەولێردا پڕۆژەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬وەبە هێنان هەیە بەداخەوە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬پشكنینەوە هەندێك كەمتەرخەمن ونوسراومان بۆ كردوون بۆ وەبەرهێنان و زۆر حەزدەكەین ئەوانیش بە تەواوی‮ ‬ڕوو لە پشكنین بكەن و بكەونە ژێر تاقیگە حكومیەكان و لێرەوە هانیان دەدەین و دەست خۆشیان لێ دەكەین ئەگەر بتوانن هەمووپشكنینەكانیان بهێننە تاقیگەی‮ ‬بیناسازی‮ ‬و بەپێی‮ ‬نامیلكەی‮ ‬وەرگرتنی‮ ‬نموونە پشكنین ئەنجام بدەن لێرە بە تەنها ئەنجامدانی‮ ‬پشكنین كرنگ نییە كوالیتی‮ ‬بەرزو كارو پڕۆژەی‮ ‬جوان و توندو تۆڵ گرنگە و هەموو تاقیگەكانمان بڕوانامەی‮ ‬ئایزۆیان هەیەو لینكی‮ ‬ڕاستەوخۆمان لەگەڵ زانكۆكانی‮ ‬جیهان هەیە لەبواری‮ ‬قیرتاو كردن و‮ ‬ڕێگەوبان لینكی‮ ‬ڕاستەوخۆمان لەگەڵ زانكۆیەكی‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬هەیەو‮ ‬ڕاستەوخۆ پشكنینەكانمان بۆ ئەوێ‮ ‬ڕەوانە دەكین‮ ‬جگەاەو پشكنینانە جۆرە پشكنینێكمان هەیەو پێی‮ ‬دەگوترێ پشكنینی‮ ‬پیتی‮ ‬ئەو جۆرەشیان گرنگە و لەگەڵ ئاشتۆش كاری‮ ‬وامان هەیە و پیتیمان هەیە و ئەوان نمونە لە ئەمریكاوە بۆ ئێمە‮ ‬ڕەوانە دەكەن ئاشتۆ‮ ‬ڕێكخراوێكی‮ ‬بەناو بانگی‮ ‬ئەمەریكایە كاری‮ ‬لەدونیا دانانی‮ ‬مواسەفاتە لە هەموو جیهان هەموو جۆرەكانی‮ ‬پشكنین لەخۆ دەگرێت و پشكنینەكانمان بەتایبەتی‮ ‬ڕێگاوبان و زۆر جێگەی‮ ‬متمانەن لە جیهان ئەوان مەوادێك ئامادە دەكەن و بۆ ئێمەی‮ ‬ڕەوانە دەكەن هەربۆ ئێمە نا بەڵكو بۆ تاقیگایانەی‮ ‬كە بەشداریان كردووە لەسەتاسەری‮ ‬جیهان‮ ‬چەندین تاقیگە بەشداری‮ ‬دەكات تا بزانرێ پشكنینەكانی‮ ‬جێی‮ ‬متمانەیە‮.