به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای توركیا و گروپه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریای سه‌ر به‌ توركیا زیاتر له‌ سه‌د هه‌زار كه‌س ئاواره‌ بوونه‌.

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی هێرشی سوپای توركیا و گروپه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریای سه‌ر به‌ توركیا زیاتر له‌ سه‌د هه‌زار كه‌س ئاواره‌ بوونه‌.

رۆژی رابردووش روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كرد له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا دوای ده‌ستپێكردنی هێرشی توركیا زیاتر له‌ حه‌فتا هه‌زار كه‌س ئاواره‌ بوونه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری باكوور و رۆژئاوای سووریاش ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردبوو له‌ ماوه‌ی سێ رۆژی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان زیاتر له‌ حه‌فتا هه‌زار كه‌س ئاواره‌ بوونه‌.