خەبات‮: ‬‬بەرهەم شێخ عزەدین:-
هونەرمەند محەمەد‮ ‬عەزیز،‮ ‬یەكێكە‮ ‬لەو هونەرمەندە دڵسۆزو لەخۆبردووانەی‮ ‬ساڵانێكی‮ ‬زۆرە‮ ‬لە بواری‮ ‬هونەردا ئەسپی‮ ‬خۆی‮ ‬تاوداوەو لە سەرجەم‮ ‬بۆنە‮ ‬نیشتیمانییەكان بە هونەرەكەی‮ ‬بەشداری‮ ‬كاریگەری‮ ‬هەبووە،‮ ‬ئەو هونەرمەندە‮ ‬دەنگزوڵاڵە‮ ‬خاوەنی‮ ‬پێگەیەكی‮ ‬فراوانی‮ ‬جەماوەرییە،‮ ‬لەم‮ ‬دیمانەیەدا‮ ‬بۆچوونی‮ ‬خۆی‮ ‬دەربارەی‮ ‬هونەرەكەی‮ ‬خستە‮ ‬ڕوو‮:‬

زۆر گلەیی‮ ‬دەكرێت‮ ‬لە تێكەڵكردنی‮ ‬هونەری‮ ‬بیانی‮ ‬بە هونەری‮ ‬كوردی‮ ‬و كاڵبوەنەوەی‮ ‬ڕەسەنایەتی‮ ‬لە‮ ‬ناوهونەردا‮ ‬ئەمە تا چەند‮ ‬ڕاستەو كێ هۆكارە؟
تێكەڵكردنی‮ ‬ئاوازی‮ ‬بیانی‮ ‬ئاساییە‮ ‬بە مەرجێ‮ ‬داهێنان و‮ ‬تازەگەری‮ ‬لە ناو‮ ‬بەرهەمەكەدا‮ ‬بكرێت‮.‬
بۆ ماوەیەكی‮ ‬زۆر‮ ‬بێدەنگ‮ ‬بوویت؟ ئێستاش‮ ‬بەرهەمت‮ ‬كەمە؟
ڕاستە بێدەنگ بووم،‮ ‬بەڵام‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬هاوكاری‮ ‬گەنجان‮ ‬لە‮ ‬تێكست و میلۆدیدا خزمەتم‮ ‬كردوون بێ جیاوازی‮.‬
بۆچی‮ ‬گۆرانی‮ ‬وەكو جاران‮ ‬تام و لەزەتی‮ ‬نەماوەو‮ ‬ماوەیەكی‮ ‬زۆر‮ ‬نامێنێتەوە؟‮ ‬ئایا‮ ‬موزیك هۆكارە‮ ‬یان‮ ‬هونەرمەندەكان؟
چونكە موزیكی‮ ‬ئاوازو‮ ‬هۆنراوەكان‮ ‬زۆر‮ ‬سادەن و‮ ‬وەرگیراون‮ ‬بۆیە‮ ‬خەڵكیش‮ ‬ناتوانێ‮ ‬بە ئاسانی‮ ‬هەزمی‮ ‬بكات‮.‬
بە كارهێنانی‮ ‬ئافرەت‮ ‬لە كلیپدا چۆن‮ ‬سەیر‮ ‬دەكەیت؟
ئافرەت‮ ‬نیوەی‮ ‬كلیپە‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬جوانكاری‮ ‬و سیناریۆ،‮ ‬بەڵام‮ ‬بەو‮ ‬مەرجەی‮ ‬سووكایەتی‮ ‬پێنەكرێت‮ ‬لە ناو‮ ‬بەرهەمەكەدا‮.‬
نەبوونی‮ ‬فلتەر‮ ‬لەلایەن‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬تا چەند‮ ‬زیانی‮ ‬بە هونەر‮ ‬گەیاندووە؟
بەرپرسیاری‮ ‬یەكەم‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ڕۆشنبیرییە‮ ‬لەو‮ ‬بێسەرو‮ ‬بەریەی‮ ‬ئێستای‮ ‬هونەری‮ ‬كوردی‮.‬
تا چەند‮ ‬گلەییت‮ ‬لە كەناڵەكانی‮ ‬ڕاگەیاندن‮ ‬هەیە‮ ‬لە بڵاوكردنەوەی‮ ‬هەموو جۆرە گۆرانییەك؟‮ ‬
جێی‮ ‬داخە كە‮ ‬ڕاگەیاندن‮ ‬زۆر‮ ‬كاریگەری‮ ‬ڕاستەوخۆی‮ ‬نەگەتیڤیان‮ ‬هەیە‮ ‬چونكە‮ ‬بۆتە هاوڕێیەتی‮ ‬و‮ ‬خزم‮ ‬خزمانێ‮ ‬بۆیە حاڵی‮ ‬هونەر‮ ‬ئاوایە‮ ‬لە‮ ‬وڵاتی‮ ‬ئێمە‮.‬
ئەو گۆرانیە چییە؟‮ ‬تاكو ئێستا نەتچڕیوەو‮ ‬دەتەوێت‮ ‬بیچڕێت؟
گۆرانییەك‮ ‬كە باس‮ ‬لە خودی‮ ‬ئازارو‮ ‬ژانی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬لە‮ ‬هەموو‮ ‬ڕووێكدا‮.‬
سەرقاڵی‮ ‬چ‮ ‬پرۆژەیەكی‮ ‬هونەریت؟
سیدیەك‮ ‬كە خۆی‮ ‬لە‮ ‬10 ‮ ‬گۆرانی‮ ‬دەدات،‮ ‬بۆ‮ ‬ئەمساڵی‮ ‬2019 ‮ ‬لە‮ ‬كۆتایی‮ ‬سیدیەكەدام‮ ‬بەمزووانە‮ ‬بڵاویدەكەمەوە‮.‬
تا چەند‮ ‬ڕەسەنایەتی‮ ‬هونەر پارێزراوە؟
تا‮ ‬هونەرمەندانی‮ ‬كۆن‮ ‬مابن‮ ‬دەتوانین خەمخۆری‮ ‬بین و خزمەتی‮ ‬بكەین‮ ‬دوای‮ ‬ئێمەش نازانم بە كوێ دەگات؟
چی‮ ‬بكرێت‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ڕەسەنایەتی‮ ‬هونەر لەناو نەچێت؟
‮ ‬دڵسۆزی‮ ‬و پارێزگاری‮ ‬لەو‮ ‬هونەرە پاكە پێویستی‮ ‬بە خەڵكی‮ ‬شیاوو پسپۆڕ‮ ‬هەیە‮ ‬تا‮ ‬ئەزموون و‮ ‬هێزیان‮ ‬بخەنەگەڕ‮ ‬بۆ‮ ‬خزمەتكردن‮ ‬بە هونەری‮ ‬ڕاستەقینە‮.‬