ئه‌مشه‌و سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له‌ سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا كردو هه‌ردوولا دۆخى سیاسى و ئه‌منى عێراق و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد.

ئێواره‌ى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا گه‌یشته‌ هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان و له‌ فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وله‌تى هه‌ولێر له‌ لایه‌ن مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى لێكرا.

هه‌ر ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری دەرەوەی رووسیا بە سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتە بەغداو لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌و چه‌ندین به‌رپرسى باڵاى عێراق کۆبووەوەو ئێوارەی ئەمڕۆش سەردانی هەرێمی کوردستانى كرد و لەگەڵ سه‌رۆك بارزانى و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆبووه‌وه‌.