عدنان فاخر- ‬دیانا
هەڵسوكەوت لەگەڵ‮…. ‬گرفتی‮ ‬گرفتەكان‮.. ‬بە درێژایی‮ ‬مێژووی‮ ‬سەدەیەك نەتەوەی‮ ‬كوردی‮ ‬بە ئەندازەیەك پشوو درێژو پشت ئەستور كردووە بە ئیرادەی‮ ‬مللەتەكەی‮ .. ‬دۆست و دوژمنانی‮ ‬سەرسام كردووە‮.. ‬سەرەنجام دوای‮ ‬چەندین كۆست و كارەساتی‮ ‬جەرگ بڕ‮ ‬بزاڤی‮ ‬كوردی‮ ‬لە مەیدانی‮ ‬جۆراو جۆری‮ ‬خەبات دا هەر چەقیوە‮.. ‬هەر لەم پێوەندییەدا لەپێناو پاراستن و بەردەوامی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬بۆ ماوەیەكی‮ ‬دوور مەودا‮ ‬دەبێ‮ ‬هۆكارەكانی‮ ‬ئەم ئامانجە فەراهەم بكرێن و بپارێزرێن، لە كاتێكدا ئەم پرۆسەیە‮ (‬ئاشتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ) ‬كەم‮ ‬یا زۆر لەژێر كاریگەری‮ ‬چوار كایەی‮ ‬ناكۆك و ناتەبادایە‮: ‬
1ـ كایەی‮ ‬یەكەم‮ / ‬بنیاتنانی‮ ‬پەیوەندییەكی‮ ‬درووست و پشت بەستنی‮ ‬تەواو بە ئێرانەوە كارێكی‮ ‬زۆر سەخت و دژوارە چونكە كەم‮ ‬یا زۆر ئێران دژی‮ ‬هەر نەرمیەكە لە بەرامبەر مافی‮ ‬كورد دا ئەگەر لەهەر پارچەیەكی‮ ‬كوردستاندا بێ‮ . ‬ڕوخاندنی‮ ‬كۆماری‮ ‬مهاباد و لەسێدارەدان و شەهیدكردنی‮ ‬سەركردەكانی‮ ‬كورد و‮…‬نموونەی‮ ‬زیندوون‮ .‬
2ـ كایەی‮ ‬دووەم‮ / ‬پشت بەستنی‮ ‬تەواو و خاتر جەمی‮ ‬بە توركیا نزیكە لە مەحاڵ‮ ‬چونكە لە هەموو مێژووی‮ ‬ئیمپراتۆریەتی‮ ‬عوسمانی‮ ‬دا توركیا دژی‮ ‬هەر سەرهەڵدان و شۆڕشێكی‮ ‬كورد بووە،‮ ‬وا لە پێشكەوتوترین سەدەی‮ ‬مێژوودا سەدەی‮ ‬جیهانگیری‮ ‬و تەكنەلۆجیاو لە هیچ كونجێكی‮ ‬دونیا حاشا لە بوونی‮ ‬میللەتان ناكرێ‮ ‬لەم‮ ‬وڵاتە لەم سەدە پێشكەوتووەدا حكومەتی‮ ‬ئاكەپەی‮ ‬توركیا حەزی‮ ‬خەلافەتی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬سەرتاسەری‮ ‬زیندوو كردۆتەوەو كردویەتیە خەونە گەورەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬بە هەزاران سەركردەو چالاك وانی‮ ‬كورد قۆلبەست كراون و بە تاوانی‮ ‬كورد بوون لە زیندانەكاندا ژیانی‮ ‬نەمر و نەژی‮ ‬بەسەردەبەن‮.‬
3ـ كایەی‮ ‬حكومەتە عەرەبیەكان‮ / ‬هەر لەدوای‮ ‬كۆتایی‮ ‬جەنگی‮ ‬جیهانی‮ ‬یەكەمەوەو دەست بە كاربوونی‮ ‬هەرسێ‮ (‬عەرش‮) ‬ەكەی‮ ‬مەلیك فارۆقی‮ ‬میسرو مەلیك عبدالعزیزی‮ ‬سعودیەو مەلیكە هاشمیەكانی‮ ‬ئوردن و بەغدا دواتریش حوكمرانی‮ ‬بەعسیەكانی‮ ‬سوریاو عێراق بە گوتار دژی‮ ‬اسرائیل و بە كردەوەش دوژمنی‮ ‬سەرسەختی‮ ‬كورد بوون‮.. ‬هیچ حكومەتێكی‮ ‬عێراق بەشێوەیەكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬ویاسایی‮ ‬دەستاو دەستی‮ ‬دەسەلاتی‮ ‬نەكردووە و هیچ‮ ‬یەكێكیشیان ئامادە نەبوە كێشەی‮ ‬كورد چارەسەر بكات وهەر‮ ‬یەكەیان لەوی‮ ‬تر خرابتر مللەتی‮ ‬كوردی‮ ‬سەر كوت كردووە‮….‬ئەوانەی‮ ‬ئێستاش ئەقلیەتی‮ ‬شۆڤێنی‮ ‬كۆنیان پێوە دیارە بەلام زەمان و زەمینە و فاكتەرە ناوخۆیی‮ ‬و دەرەكیەكان‮ ‬گۆراون‮.‬
4ـ كایەی‮ ‬چوارەم‮ / ‬بریتی‮ ‬یە لە كایەی‮ ‬جنۆكە ئامێزی‮ ‬ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی‮ ‬كە نە دەتوانرێ پشتیان تێ بكرێ‮ ‬وە نە تەواو پشتیان پێ ببەسترێ‮ ‬،‮ ‬چونكە هەموو ئەو سەرەتاو چەمكانەی‮ ‬كە لە پرۆژە و بەرنامەی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكاندا باسی‮ ‬لێوە كراوە لەناو بەرژەوەندی‮ ‬ئەمان تواونەتەوە،‮ ‬دابین كردن و بوونی‮ ‬ماف و چارەنووسی‮ ‬گەلان تا ئەو كاتە گرنگە و پشتیوانی‮ ‬لێ دەكەن كە بەرژەوەندییەكانیان پارێزراو بێ‮.. ‬بۆیە بەڕێوەبردن و پێشكەوتن و هەبوونی‮ ‬كیانێكی‮ ‬كوردی‮ ‬وەكو هەرێمی‮ ‬كوردستان لە دۆخێكی‮ ‬وەها و ناوچەیەكی‮ ‬هەمیشە گەرم و پڕ‮ ‬لە هێز و جەمسەری‮ ‬جیاواز و بەرژەوەندی‮ ‬جیاواز ئەقلێكی‮ ‬وشیار و زیندوو ئەزمونداری‮ ‬گەرەكە‮ .. ‬دیارە ئەم دۆخە بارگاویە كوردی‮ ‬گەیاندۆتە ئەو باوەڕەی‮ ‬كە جگە لە تەبایی‮ ‬و‮ ‬یەك گرتن‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز تین و توانا لە هیچ چاوگ و سەرچاوەیەكی‮ ‬ترەوە وەرناگرێ و هەر خۆی‮ ‬و دەسكەوتە ئابووری‮ ‬و سیاسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬یەكانی‮ ‬دەبنە شورا و پاڵپشت‮ …! ‬وە هەر ئەم فاكتەرە خۆی‮ ‬و بابەتییە شە سەركردایەتی‮ ‬كوردی‮ ‬كردۆتە‮ (‬مەرجەع‮) ‬ی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬ناوچەكە بە دیاری‮ ‬كراویش بلیمەتی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانییە كە لە سەرۆكێكی‮ ‬هەڵبژێردراوەوە و دوای‮ ‬وازهێنانیشی‮ ‬كردۆیەتە‮ ‬سەرۆكێكی‮ ‬پێویست‮ ‬و كلیلی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬كێشە دوور و نزیك و گەورە و بچووكەكان‮.. ‬جا‮ ‬نەك هەر لە سەر ئاستی‮ ‬كوردستان و عێراق بەڵكو‮ ‬بۆتە بەشێك لە چارەسەری‮ ‬كێشەكانی‮ ‬سوریا و ئێران و توركیاش‮.. ‬ڕێكەوتن و‮ ‬یەكگرتنی‮ ‬ئەم جارەی‮ ‬هێزە سەرەكیەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان زۆر جیاوازە و هەقە بكرێتە خاڵی‮ ‬وەرچەرخان و هەرێمی‮ ‬كوردستان ببێتە‮ ‬یاریكەرێكی‮ ‬دیار و بەرجەستە لە هاوپەیمانیەكی‮ ‬گەورە و گرنگی‮ ‬ئقلیمی‮ ‬ونێو دەولەتی‮ …‬پێویستە و دەبێ‮ ‬ئەم دۆخەی‮ ‬ئێستا داگیركەرانی‮ ‬كوردستان تێیكەوتوون وەبەربهێنرێت و سوودی‮ ‬لێ وەربگیرێت چونكە بە درێژایی‮ ‬مێژوو ئەوان ناكۆكی‮ ‬و كێشە ناوخۆییەكانی‮ ‬كوردیان قۆستۆتەوە و كردوویانە بەردەبازی‮ ‬بەزاندنی‮ ‬سنوورە دەستكردەكانیان‮.‬
خانێ‮ ‬ی‮ ‬جزیری‮ ‬نزیكەی‮ ‬350‮ ‬ساڵ پێش ئێستا فەرموویەتی‮:‬
گەر دێ هەبوویا مە ئینقیادەك
ڤێكرا بكرا مە ئیتیفاقەك
رۆم و عەرەب وعەجم ب تەمامی
هەمیا ژمەرا دكر‮ ‬غولامی
بەئومێدی‮ ‬هێنانەدی‮ ‬خەونی‮ ‬خانێ‮ ‬ی‮ ‬مەزن و هەموو هاوخەم وهاو ئامانجەكانی‮.. ‬كە بریتیە لە بەدی‮ ‬هێنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بە هێز‮.‬