لە شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬یەكەمین پاڵەوانێتیی‮ ‬تیروكەوانی‮ ‬بۆ‮ ‬یانەكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬بەڕێوەچوو،‮ ‬ئەوەش‮ ‬یەكەمجارە لەسەر ئاستی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬پاڵەوانێتییەكی‮ ‬لەو شێوەیە بۆ‮ ‬یانەكان رێكدەخرێت‮.‬
پاڵەوانێتییەكە لەسەر‮ ‬یاریگای‮ ‬یانەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬ئەنجامدراو‮ ‬26 یانە لە‮ ‬‭?‬ەشت وڵاتی‮ ‬عەرەبییەوە بەشداری‮ ‬بوون كە ماوەی‮ ‬پێنج رۆژ بەردەوام بوو‮.‬
ئازاد سەفوەت بەڕێوەبەری‮ ‬پاڵەوانێتییەكە،‮ ‬لەو بارەیەوە گوتی‮: ‬ئەم پاڵەوانێتییە‮ ‬یەكەمجارە لەسەر ئاستی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬بۆ‮ ‬یانەكان ئەنجامدرا و لەسەر خواستی‮ ‬ئێمە وەك‮ ‬یانەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بووە كە داوامان لە‮ ‬یەكێتیی‮ ‬عەرەبی‮ ‬كرد و رەزامەندییان لەسەر داواكەمان نیشاندا‮.‬
ئازاد ئاماژەی‮ ‬بەوەش كرد،‮ ‬بە نیازن لە دا‭?‬اتوودا بەردەوامی‮ ‬بەم پاڵەوانێتییە بدەن و عێراق ببێتە رێكخەری‮ ‬پاڵەوانێتییەكە‮ ‬،‮ ‬‭?‬ەروە‭?‬ا لە‮ ‬‭?‬ەوڵدان لەسەر ئاستی‮ ‬كیشوەری‮ ‬ئاسیا پاڵەوانێتیی‮ ‬‭?‬ۆڵی‮ ‬داخراو بۆ‮ ‬یاری‮ ‬تیروكەوانی‮ ‬ب‭?‬ێننە سلێمانی‮ ‬و چاوەڕوانی‮ ‬وەڵامی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئاسیا دەكەن بۆ رەزامەندی‮ ‬لەسەر ئەو داوایەی‮ ‬پێشكەشیان كردووە‮.‬
ئەنجامە كۆتاییەكانی‮ ‬ئەم پاڵەوانێتیە بەم شێوەیە بوو‮:‬
یاریی‮ ‬لە جۆری‮ ‬ركێرف لەسەر ئاستی‮ ‬تاك كوڕان‮:‬
یەكەم‮: ‬علی‮ ‬كازم لە‮ ‬یانەی‮ ‬بەغدا
دووەم‮: ‬محەمەد حماد لە‮ ‬یانەی‮ ‬جمنەی‮ ‬تونسی
سێیەم‮: ‬محەمەد جاسم لە‮ ‬یانەی‮ ‬بەغدا
چوارەم‮: ‬مەجدی‮ ‬بورقیبە لە‮ ‬یانەی‮ ‬ئەهلی‮ ‬لیبیا
لەسەر ئاستی‮ ‬تیپ‮:‬
یەكەم‮: ‬یانەی‮ ‬سیدی‮ ‬سەلیم لە لیبیا
دووەم‮: ‬یانەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬لە كوردستانی‮ ‬عێراق
سێیەم‮: ‬یانەی‮ ‬ئەمانەی‮ ‬بەغدا
چوارەم‮: ‬یانەی‮ ‬شورتەی‮ ‬عێراق
یاریی‮ ‬لە جۆری‮ ‬ركێرف لەسەر ئاستی‮ ‬تاك كچان‮:‬
یەكەم‮: ‬مریم زمخاخ لە‮ ‬یانەی‮ ‬تەحەدیی‮ ‬مەراكیشی
دووەم‮: ‬خلود فاروسی‮ ‬لە‮ ‬یانەی‮ ‬تەزامنی‮ ‬سوری
سێیەم‮: ‬رەند المشهدانی‮ ‬لە شورتەی‮ ‬عێراق
چوارەم‮: ‬فرح عەلا جەعفەر لە ئەمانەی‮ ‬بەغدا
یاریی‮ ‬لە جۆری‮ ‬كۆمباوند لەسەر ئاستی‮ ‬تاك كوڕان‮:‬
یەكەم‮: ‬ئیسحاق دەغمان لە شورتەی‮ ‬عێراق
دووەم‮: ‬شاكر خلف لە‮ ‬یانەی‮ ‬زرا‮ ‬عێراق
سێیەم‮: ‬محەمەد ئەحمەد لە‮ ‬یانەی‮ ‬زرا‮ ‬عێراق
چوارەم‮: ‬وەلید حەمید شكحان لە‮ ‬یانەی‮ ‬ئەمانەی‮ ‬بەغدا
یاریی‮ ‬لە جۆری‮ ‬كۆمباوند لەسەر ئاستی‮ ‬تاك كچان‮:‬
یەكەم‮: ‬فاتمە سەعد لە‮ ‬یانەی‮ ‬شورتەی‮ ‬عێراق
دووەم‮: ‬نبراس محەمەد لە‮ ‬یانەی‮ ‬ئەمانەی‮ ‬بەغدا
سێیەم‮: ‬هەدیر عامر لە‮ ‬یانەی‮ ‬زرا‮ ‬عێراق
چوارەم‮: ‬شەیما رەجا لە‮ ‬یانەی‮ ‬تەحەدیی‮ ‬مەراكیشی
یاریی‮ ‬لە جۆری‮ ‬كۆمباوند لەسەر ئاستی‮ ‬تیپ كوڕان‮:‬
یەكەم‮: ‬زرا‮ ‬عێراق
دووەم‮: ‬شورتەی‮ ‬عێراق
سێیەم‮: ‬ئەمانەی‮ ‬بەغدا‮.‬
چوارەم‮: ‬یانەی‮ ‬دیالە‮.‬