خەبات‮: ‬رەنجبەر بەرزنجی – سۆران‮:- ‬
بە پێی‮ ‬دوایین ئاماری‮ ‬بەرێوەبەرایەتی‮ ‬هاتوچۆی‮ ‬سۆران كە سەرپەرشتی‮ ‬كەرتی‮ ‬هاتوچۆی‮ ‬هەرچوار قەزای‮ ‬سۆران و رواندز و چۆمان و مێرگەسۆر دەكات لە سەرەتای‮ ‬ئەمساڵەوە لە كۆی‮ ‬87‮‬ رووداوی‮ ‬هاتوچۆدا‮ ‬10‮‬ هاووڵاتی‮ ‬گیانیان لە دەستداوە،‮ ‬ئەمە جگە لە برینداربوونی‮ ‬121‮‬ كەسی‮ ‬دیكە،‮ ‬لەمبارەیەوە رائید‮ ‬دلاوەر لەتیف‮ ‬یەحیا‮ ‬بەرێوەبەری‮ ‬راگەیاندن وپێوەندییەكانی‮ ‬بەرێوەبەرایەتی‮ ‬هاتوچۆی‮ ‬سۆران بەمشێوەیە بۆ خەبات هاتە دوان‮.‬

‮‬10‮‬ هاووڵاتی‮ ‬گیانیان لە دەستداوە
ئاشكرایە رووداوەكانی‮ ‬هاتوچۆ لە جیهانی‮ ‬ئەمرۆدا بە مەترسییەكی‮ ‬گەورە بۆ سەر گیانی‮ ‬تاكەكانی‮ ‬كۆمەڵگا هەژمار دەكرێت بەردەوامیش وڵاتە پێشكەوتووەكان بە شێوازی‮ ‬جیاجیاوە هەولی‮ ‬كەمكردنەوەی‮ ‬رووداو و قوربانییەكانیان داوە،‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستانیش لە ماوەی‮ ‬ساڵانی‮ ‬رابردوو هەوڵێكی‮ ‬جیددی‮ ‬بۆ هوشیاری‮ ‬زیاتر بە شوفێران و چاككردنی‮ ‬رێگاوبانەكان بە شێوازێكی‮ ‬ستاندارد دراوە،‮ ‬بۆیە بە مەبەستی‮ ‬زانینی‮ ‬ئاماری‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬هاتوچۆ لە سنووری‮ ‬هەر چوار قەزای‮ ‬سۆران و رواندز و چۆمان و مێرگەسۆر،‮ ‬بەرێوەبەری‮ ‬راگەیاندن و پێوەندییەكانی‮ ‬بەرێوەبەرایەتی‮ ‬هاتوچۆی‮ ‬سۆران رایگەیاند،‮ ‬لە سەرەتای‮ ‬ئەمساڵەوە لە سنووری‮ ‬هەر چوار قەزای‮ ‬سۆران و چۆمان و مێرگەسۆر و رواندزەوە‮ ‬87‮‬ رووداوی‮ ‬هاتوچۆ روویداوە كە بە هۆیەوە‮ ‬10‮‬هاووڵاتی‮ ‬گیانیان لە دەستداوە،‮ ‬زیاتر لە‮ ‬121‮‬ هاووڵاتیش هەر بە هۆی‮ ‬رووداوەكانەوە بریندار بوونە‮.‬

هۆكارەكان
هەر لە درێژەی‮ ‬قسەكانیدا رائید‮ ‬دلاوەر لەتیف‮ ‬یەحیا‮ ‬بەرێوەبەری‮ ‬راگەیاندن و پێوەندییەكانی‮ ‬بەرێوەبەرایەتی‮ ‬هاتوچۆی‮ ‬سۆران،‮ ‬سەبارەت بە هۆكارەكانی‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬هاتوچۆ وتی‮: ‬بە شێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬70%‮‬ رووداوەكانی‮ ‬هاتوچۆ بە هۆی‮ ‬پابەند نەبوونی‮ ‬شوفێرە بە رێنماییەكانی‮ ‬هاتوچۆ،‮ ‬هەروەها‮ ‬20%‮‬ ش دەگەرێتەوە بۆ نەبوونی‮ ‬مەرجەكانی‮ ‬سەلامەتی‮ ‬لە ئۆتۆمبێلەكان و‮ ‬10%‮‬ ش بۆ خراپی‮ ‬رێگاوبانەكانی‮ ‬سنوورەكەمان دەگەڕێتەوە كە ناوچەیەكی‮ ‬شاخاوییە،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬رێگای‮ ‬هاملتۆن كە بەشی‮ ‬زۆری‮ ‬رووداوەكان لەو رێگەیە بووە‮. ‬هەروەها بەرێوەبەری‮ ‬راگەیاندن و پێوەندییەكانی‮ ‬بەرێوەبەرایەتی‮ ‬هاتوچۆی‮ ‬سۆران رایگەیاند،‮ ‬بە بەراورد بە ساڵی‮ ‬رابردوو رووداوەكانی‮ ‬هاتوچۆ زیادی‮ ‬كردووە بەڵام خۆشبەختانە ئامارەكانی‮ ‬گیان لەدەستدان كەمی‮ ‬كردووە‮.‬