خه‌بات‮: ‬عەلی‮ ‬بانیشاری:-
كۆمەڵەی‮ ‬قوربانیانی‮ ‬كیمیابارانی‮ ‬هەڵەبجە رایدەگەیەنێت بەشێك لەو كەسانەی‮ ‬وەكو بەركەوتووی‮ ‬چەكی‮ ‬كیمیاوی‮ ‬تۆماركراون شایستەی‮ ‬ئەوە نین ناویان لە لیستی‮ ‬بەركەوتوواندا هەبێت‮. ‬بەرێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬هەڵەبجەش بەمەبەستی‮ ‬دووبارە راستكردنەوەی‮ ‬و زیادكردن و رێكخستنەوەی‮ ‬تۆماری‮ ‬بەركەوتووانی‮ ‬ئەو چەكە كۆمەڵكوژە پڕۆژەیەك لە هەرسێ پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە و هەولێر و سلێمانی‮ ‬رایدەگەیەنێت‮. ‬د.ئازاد مستەفا دەڵێ‮” ‬ئامانج لە پڕۆژەكە سارێژكردنی‮ ‬برینی‮ ‬31 ساڵەی‮ ‬ئەو بەركەوتووانەیە كە هەندێكیان دەبێت مانگانە شایستەی‮ ‬داراییان هەبێت و تائێستا حكوومەت بۆی‮ ‬نەكردوون‮”.‬

بەپێی‮ ‬ئاماری‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬قوربانیانی‮ ‬كیمیابارانی‮ ‬هەڵەبجە لە سەرتاسەری‮ ‬كوردستان‮ ‬972 بەركەوتووی‮ ‬چەكی‮ ‬كیمیاوی‮ ‬هەن كە‮ ‬486 كەسیان لە سنوری‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەڵەبجەن‮. ‬لوقمان عەبدولقادر،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كۆمەڵەكە بە‮ ‬خەبات‮‬ی‮ ‬گوت‮” ‬بەشێك لەو كەسانەی‮ ‬وەكو بەركەوتووی‮ ‬چەكی‮ ‬كیمیاوی‮ ‬تۆماركراون شایستە نین و هەندێك بەركەوتوویش كە شایستەن لە لیستی‮ ‬بەركەوتوواندا نین‮”. ‬گوتیشی‮” ‬بەركەوتووانی‮ ‬چەكی‮ ‬كیمیاوی‮ ‬تەنها لە هەڵەبجەن نین،‮ ‬بەڵكوو ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬بەركەوتووی‮ ‬ئەو چەكە لە سنوری‮ ‬پارێزگاكانی‮ ‬سلێمانی‮ ‬و هەولێریش هەن‮”. ‬لوقمان عەبدولقادر پێی‮ ‬وایە ئەو كەسانەی‮ ‬وەكو بەركەوتووی‮ ‬چەكی‮ ‬كیمیاوی‮ ‬تۆماركراون دەبێت دووبارە پشكنینی‮ ‬پزیشكیان بۆ بكرێتەوە،‮ ‬تا ئاماری‮ ‬دروستی‮ ‬بەركەوتووان دیاری‮ ‬بكرێت‮.‬

د.ئازاد مستەفا،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬هەڵەبجە بە‮ ‬خەبات‮‬ی‮ ‬راگەیاند‮” ‬هەڵەبجە چڕترین ناوچەی‮ ‬كوردستان لە بەركەوتووانی‮ ‬چەكی‮ ‬كیمیاویدا،‮ ‬هەر لەبەر ئەوەیش بەڕێوەبەرایەتیمان هەستاوە بە راگەیاندنی‮ ‬پڕۆژەی‮ ‬دووبارە راستكردنەوە و رێكسختن و زیادكردنی‮ ‬تۆماری‮ ‬بەركەوتووانی‮ ‬چەكی‮ ‬كیمیاوی‮”. ‬گوتیشی‮” ‬بەشێك لەو كەسانەی‮ ‬لە تۆماری‮ ‬بەركەوتوواندا هەن پێویستە بە زووترین كات ناویان دەربهێنرێت‮”. ‬ئەم وتانەی‮ ‬د.ئازاد مستەفا پشتڕاستكردنەوەی‮ ‬قسەی‮ ‬لوقمان عەبدولقادرە كە دەڵێت‮” ‬تۆماری‮ ‬بەركەوتووانی‮ ‬چەكی‮ ‬كیمیاوی‮ ‬كەسانی‮ ‬ناشایستەی‮ ‬تێدایە‮”.‬

د.ئازاد مستەفا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات تائێستا‮ ‬900 هاوڵاتی‮ ‬لە بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬هەڵەبجە سكاڵای‮ ‬ئەوەیان كردووە كە بەركەوتووی‮ ‬چەكی‮ ‬كیمیاوین و ناویان تۆمار نەكراوە‮. ‬بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬هەڵەبجە ئەوەشی‮ ‬گوت‮” ‬ئەو كەسانەی‮ ‬كە تائێستا وەكو بەركەوتوو تۆمار نەكراون و شایستەشن پێویستە قەرەبووی‮ ‬مادی‮ ‬یان مەعنەوەی‮ ‬بكرێنەوە‮”. ‬دەشڵێت‮” ‬رۆژانە هەم خۆم هەم لە نەخۆشخانەی‮ ‬بەركەوتووانی‮ ‬چەكی‮ ‬كیمیاوی‮ ‬لە هەڵەبجە پێشوازی‮ ‬دەكەین لەو كەسانەی‮ ‬كە بانگەشەی‮ ‬ئەوە دەكەن كە بەركەوتووی‮ ‬ئەو چەكە كۆمەڵكوژەن،‮ ‬ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت ژمارەی‮ ‬بەركەوتووانی‮ ‬چەكی‮ ‬كیمیاوی‮ ‬زیاترە لەوەی‮ ‬كە تۆماركراوە و رۆژ لە دوای‮ ‬رۆژ ئامارەكە لە زیادبووندایە‮”.‬
ناوبراو دەڵێ‮” ‬بۆ بەئەنجام گەیاندنی‮ ‬پڕۆژەی‮ ‬رێكسختنەوەی‮ ‬تۆماری‮ ‬بەركەوتووانی‮ ‬چەكی‮ ‬كیمیاوی‮ ‬لیژنەیەكی‮ ‬فرە پسپۆڕ‮ ‬بە هەمئاهەنگی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬و شەهیدان و دادگا و رێكخراوەكانی‮ ‬داكۆكیكار لە مافی‮ ‬بەركەوتووان لەسەرانی‮ ‬سەری‮ ‬كوردستان دروست دەكەین‮”. ‬سەبارەت بە كاتی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬پڕۆژەكە؟ بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬هەڵەبجە گوتی‮” ‬پڕۆژەكە لە ئایندەیەكی‮ ‬نزیكدا دەخرێتە بەردەم بەڕێز وەزیری‮ ‬تەندروستی،‮ ‬پاش هاتنەوەی‮ ‬رەزامەندی‮ ‬و تاوتوێكردن و گەنگەشەكردن هەندێك لەو بابەتانەی‮ ‬كە جێگەی‮ ‬سەرنجە،‮ ‬پڕۆژەكە دەكەوێتە واری‮ ‬جێبەجێكردن‮”. ‬