خه‌بات: كامەران حاجی‮ ‬ئەلیاس:-
كاری‮ ‬هونەری‮ ‬فۆتۆگرافی‮ ‬پێویستی‮ ‬بەسەلیقەو توانستی‮ ‬باش هەیە‮ ‬،‮ ‬هونەرمەندی‮ ‬فۆتۆگراف دەبێ شارەزایەكی‮ ‬باشی‮ ‬هەبێت بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانی‮ ‬لەرێگەی‮ ‬زوومی‮ ‬كامیراكەی‮ ‬سەرنجی‮ ‬بینەر بۆخۆی‮ ‬رابكێشێت فۆتۆگراف،‮ ‬جیهانگیر گەردی‮ ‬عەیامێكە لە وبوارەدا كار دەكات بەمەبەستی‮ ‬ئاشنا بوون بە چۆنیەتی‮ ‬هەڵبژرادنی‮ ‬ئەم هونەرە بە چەند پرسیارێك بەسەرمان كردەوە‮.‬

كورتەیەك لە ژیانی‮ ‬هونەری‮ ‬خۆت؟
ناوی‮ ‬تەواوم‮ ‬جیهانگیر ئیبراهیم حەمدە ناسراوم بەجیهانگیر گەردی‮ ‬ساڵی‮ ‬1963 ‮ ‬لەپیرە هەولێرێ لەدایك بوومە،دەستپیكی‮ ‬كاری‮ ‬وێنە گریم بۆ ساڵی‮ ‬1979 ‮ ‬دەگەڕێتەوە بە هۆی‮ ‬كوڕی‮ ‬پلكم خوالێخوشبێت‮ ‬جلال خدر‮ ‬خاوەنی‮ ‬وێنەگری‮ ‬ئەتلەس لە هەولێر دەستی‮ ‬پێكرد‮ ‬لەسەر دەستی‮ ‬ئەو‮ ‬فێری‮ ‬ئەلف و بێی‮ ‬وێنەگری‮ ‬بووم هەروەها كاك‮ ‬شێرزاد گەردی‮ ‬برا گەورەم هاوكاری‮ ‬باشم بووە‮.‬

بەشداری‮ ‬چەند پیشانگای‮ ‬هاوبەشت كردوە؟
تائێستا بە شداریم لە‮ ‬22‮ ‬پیشانگەی‮ ‬هاوبەشم كردوە لە كوردستان و دەرەوەی‮ ‬كوردستان‮.‬

كۆمەڵەی‮ ‬وێنە گرانی‮ ‬كوردستان تاچەند پاڵپشتی‮ ‬هونەرمەندانی‮ ‬فۆتۆگراف دەكات؟
ئەوەی‮ ‬راستی‮ ‬بێت كۆمەڵەی‮ ‬وێنە گرانی‮ ‬كوردستان هاوكارو پاڵپشتی‮ ‬زۆربەی‮ ‬وێنەگرانی‮ ‬فۆتوگرافەرە‮ ‬بەبێ جیاوزی‮ ‬ئنجا چ لە رووی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬خول بێت و‮ ‬یاخود هاوكاری‮ ‬ماددی‮ ‬و مە عنەوی‮ ‬بە پێی‮ ‬توانا و ئەو دەسەڵاتەی‮ ‬هەیانە‮ ‬،‮ ‬بۆ برەودان بە بواری‮ ‬فۆتۆگرافی‮ ‬تائێستا بە دە‮ ‬یان خولی‮ ‬بۆ ئارەزوو مەندانی‮ ‬فۆتگرافەران كردۆتەوە‮. ‬

ئاستی‮ ‬هونەری‮ ‬فۆتۆگراف لە كوردستان چۆن دەبینی؟
ئاستی‮ ‬وێنەگرانی‮ ‬فوتوگراف لە كوردستان تاڕادەیەك پێشڤەچوونی‮ ‬باشی‮ ‬بە خۆییەوە بینیووە‮ ‬،بەتایبەتی‮ ‬لە‮ ‬رووی‮ ‬تەنكیكی‮ ‬هونەری‮ ‬بەڵگەش بۆ قسەكانم‮ ‬بوونی‮ ‬چەندین گروپ و كومەڵەو رێكخراوی‮ ‬هونەری‮ ‬فۆتۆگرافە چالاكی‮ ‬بەردەوامە لە بوارەكانی‮ ‬سیمینار و كردنەوەی‮ ‬پیشانگەی‮ ‬هاوبەش‮ ‬بەشداری‮ ‬گەنجان ولاوان لەسەرجەم پیشانگاكان چ لە كوردستان بێت‮ ‬یان لەدەرەوەی‮ ‬كوردستان بێت‮.‬

ئەو بابەتە چین،‮ ‬كە تۆ وێنەیان دەگریت؟
ئەو بوارەی‮ ‬من خۆمی‮ ‬تێدا دەبینم زیاتر‮ ‬وێنەی‮ ‬سروشتین وە ئەو گرتانەی‮ ‬كە لە ناكاو دەیانبینم و پێم جوانن‮ ‬و پێی‮ ‬سەرسام وێنەیان دەگرم‮ .. ‬لەلایەكی‮ ‬تریش من پەیوەندیەكی‮ ‬زور باشم هەیە لەگەڵ هەموو ئەو هونەرمەندانەی‮ ‬لەبواری‮ ‬جیاجیا كار‮ ‬دەكەن بۆ ئە رشیف كردنی‮ ‬كارە كانیان زۆربەیان ئەو كارە بەمن دەسپێرن‮ ‬،‮ ‬بۆیە ئیستا وێنەی‮ ‬زۆربەی‮ ‬وێنەی‮ ‬هونەرمەندان و لە گەڵ كارە هونەرییەكانیان لەلای‮ ‬من پارێزراون‮.‬

جیاوازی‮ ‬لە نێوان وێنەگرتنی‮ ‬فۆتۆی‮ ‬و ڤیدیۆدا چیە؟
جیاوازیەكەی‮ ‬زۆر كەمە‮ ‬كامیرەمانی‮ ‬ڤیدیۆ دەبێت هەمان هە ست و نە ستی‮ ‬كامیرە مانی‮ ‬فۆتۆی‮ ‬هەبێت،‮ ‬وە دە بێت زانیاری‮ ‬لە سەر‮ ‬شێوەی‮ ‬گرتنی‮ ‬هونەری‮ ‬فۆتۆ هەبێت لە هەمان كاتدا هەندێ زانیاری‮ ‬جیاواز و زیاتری‮ ‬هە بێت‮ ‬،‮ ‬وە ك ئەوەی‮ ‬چۆن كامیرای‮ ‬لەسەرشانی‮ ‬جێگیر دەكات‮ ‬وە چۆن جووڵەی‮ ‬پانلێفت و پانراێت‮ ‬جێبەجێ دەكات‮. ‬بە واتەی‮ ‬جوڵەی‮ ‬كامیرا‮ ‬بۆ لای‮ ‬راست و چەپ وە چۆن گرتەی‮ ‬نمایشی‮ ‬دەگرێت‮ ‬چونكە وێنەگرتنەكە جووڵەی‮ ‬تیدایە بۆیە پێویستە بزانێت چۆن تۆماری‮ ‬دەكات‮ ‬جیاوازی‮ ‬نێوان فۆتۆ و ڤیدیۆ لە بواری‮ ‬كاركردن‮ ‬یاخود لە بواری‮ ‬هونەریەكەی‮ ‬دە بێت وێنەگری‮ ‬ڤیدیۆ باگراوندێكی‮ ‬فۆتۆییشی‮ ‬هەبێت بیت‮ ‬چونكە هەرگرتە‮ ‬یەك كە لە سەرە تا دەست پێدەكات دە بێت بزانیت چۆن دارشتنەوەكەی‮ ‬دەكات‮ ‬وەكو كۆمپۆزشنەكەی‮ ‬بزانیت‮. ‬بۆ نموونە‮ ‬لە هاوسەنگی‮ ‬و رە نگ و شارەزایی‮ ‬هە بێت لە سەر لینزەكان‮ ‬هاوێنە‮ ‬بۆ نموونە لینزی‮ ‬گۆشەكراوە‮ ‬كەی‮ ‬و بۆچی‮ ‬بە كاردێت وە تەلی‮ ‬فۆتۆ كەی‮ ‬بەكار دێنیت بە مانای‮ ‬ئەوەی‮ ‬چۆن گۆشەكان تێسیر لەدیمە نەكان دە كات‮. ‬بۆ نموونە گرتەی‮ ‬كلۆزو میدیەم و عام‮. ‬ئەوانە هەمووی‮ ‬لە بناماكانی‮ ‬سەرەكی‮ ‬وێنەگرتنی‮ ‬فۆتۆگرافە بۆیە ئەگەر فۆتۆگراف ئەو زانیاریانەی‮ ‬نەبێت لەكارەكەی‮ ‬سەركەوتوو نابێت واتە كارەكەی‮ ‬پوخت نابێت‮.. ‬وێنەگری‮ ‬فۆتۆگراف تارادەیەك ئاسانترە لە كاری‮ ‬وێنەگری‮ ‬ڤیدیۆیی‮. ‬

رووناكی‮ ‬و سێبەر رۆڵیكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬لە وێنە دەبینێت ئێوە چۆن دەڕوانە ئەم دوو فاكتەرە؟
بێگومان روناكی‮ ‬و سیبەر هەردووكیان رۆلێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬دەبینێت‮ ‬لەبەرجە ستەكردنی‮ ‬وێنە كە بەتایبە تی‮ ‬گرتەی‮ ‬هونەری‮ ‬یاخود وێنەی‮ ‬نمایشی‮ ‬شانۆیی‮ ‬یاخود سینەمایی،‮ ‬چونكە ئەگەر لە هەر وێنەیەكی‮ ‬هونەری‮ ‬هەستت بە سێبەر و رووناكی‮ ‬نەكرد ئەوا هیچ چێژ لە وێنەكە نابینیت و وێنەیەكی‮ ‬وشك و سارد دەبێت‮ ‬،‮ ‬بەڵام بە بوونی‮ ‬سێبەرو رووناكی‮ ‬لە هەر گرتەیەكی‮ ‬هونەری‮ ‬ئەوا زیاتر چێژ لە بینینی‮ ‬دەكەیت و ئارمیەیەك دەبەخشێتە هەست و مێشكی‮ ‬بینەر‮ . ‬ئینجا چ لە كاری‮ ‬فۆتۆیی‮ ‬بیت،‮ ‬یاخود لە گرتەی‮ ‬دیمەنێكی‮ ‬ڤیدیۆیی‮ ‬بێت‮.‬