خه‌بات: وریشە عومەر‮:-
‬خانمە هونەرمەندی‮ ‬گۆرانیبێژ دینا تازەترین گۆرانی‮ ‬خۆی‮ ‬بڵاودەكاتەوە بەشێوەی‮ ‬ڤیدیۆ كلیپی‮ ‬ئەم گۆرانییەی‮ ‬دینا ناوی‮ ‬دادەیە و وەك بەرهەمەكانی‮ ‬پێشووتر لەلایەن هونەرمەند و ئاوازدانەر هەڵكەوت زاهیر ئامادەكراوە.دادە بەشێوازێكی‮ ‬جیاواز و بۆیەكەمجارە كارێكی‮ ‬لەم شێوەیە بۆ منداڵ كرابێت كەباس لەخۆشەویستی‮ ‬نێوانیان بكات لەگەڵ خوشكی‮ ‬لەخۆی‮ ‬گەورەتردا و بەستایلێكی‮ ‬نوێ كاری‮ ‬بۆكراوە.دیانا‮ ‬یەكێكە لە خانمە هونەرمەندانەی‮ ‬لەم چەند ساڵەی‮ ‬دوایدا وەك زۆرێك لە خانمە هونەرمەندە كانی‮ ‬دیكە لەسەر دەستی‮ ‬هەڵكەوت زاهیر هاتە نێو كاری‮ ‬هونەری‮ ‬و لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬جوانی‮ ‬و بەرهەمەكانی‮ ‬بەچەند بەرهەمێكی‮ ‬كەم ناوبانگی‮ ‬دەركرد‮. ‬لە ئێستاشدا خاوەن چەند بەرهەمێكی‮ ‬دیارو بەرچاوە‮.‬