خهبات: توانا زرار:-
هونەرمەندی گۆرانیبێژ خۆشەوی هیرانی سەبارەت بەدواین كاری هونەری خۆی بە رۆژنامەی خەباتی ڕایگەیاند، لەئێستادا سەرقاڵی بەرهەمێكی نوێیە. ئەویش گۆرانیەكە بەناوی مەتەڵی عیشق كە لە تێكستی شاعیر یوسفی حەمە ڕەشیدە و ئاوازی خۆیەتی، كاری میوزیك و ئەرێنجی لەلایەن ئەحمەد حاجتمەند بۆ ئەنجام دراوە و لە ستۆدیۆی لایف لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان تۆماركراوە. هەروەها كاری وێنەگرتنی بەرهەمە تازەكەی خۆشەوی هیرانی لەلایەن دەرهێنەر ناسر حەیدەری وێنەی بۆ گیراوە كە لەچەند ڕۆژی داهاتوو وەك ڤیدیۆ كلیپ لەمیدیاكان بڵاودەبێتەوە.
خۆشەوی هیرانی بۆكارە تازەكەی گوتیشی ئەم بەرهەمەم جیاوازە لەگەڵ كارەكانی پێشوم كارم تیاداكردووە و شێوازی گۆرانیەكە پۆپ میوزیكەو یەكێك دەبێت لەباشترین كارەكانم. شایانی باسە هونەرمەند خۆشەوی هیرانی لە ساڵی 2003 یەكەم گۆرانی خۆی بڵاوكردەوە و لەئێستادا خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانییە و لەمساڵیشدا چەند گۆرانییەكی بەشێوازی سینگڵ تڕاك بڵاوكردەوە كە لەلایەن جەماوەرەوە پێشوازییەكی باشی لێكرا.










