بەتێپەربوونی چەند یارییەكی پینج خولە گەورەكەی ئەورووپا، ركابەری لەسەر پێشەنگی خولەكان تادێت پەرەدەسێنێت و و هەندێ یانە بەبێ ئەوەی خاڵێكی لەدەستدابێت پێشەنگی خولی وڵاتەكەی گرتووە، ئەمەی خوارەوەش هەڵوێستی یانەكانی ئەو 5 خولە گەورەی ئەورووپایە:
لیڤەرپوول: پێشەنگی خولی ئینگلیزی گرتووە بە 21 خاڵ لە 7 یاریدا، واتە كۆی خاڵەكانی ئەو 7 جەولەی بردۆتەوە.
ریال مەدرید: پێشەنگی خولەی ئیسپانی گرتووە بە 15 خاڵ لە حەوت جەولەدا كە چوار یاری بردۆتەوە و سێ یاریش بەرامبەر بووە.
ئینتەر میلان: خاوەنی 18 خاڵە و پێشەنگی خولی ئیتاڵی گرتووە بەبێ دۆڕان كە هەر 6 یاری بردۆتەوە.
بایرن میونشن: ئەم وەرزە مەینەتی زۆری بینی، بە 14 خاڵ پێشەنگی خولی ئەڵمانی گرتووە، كە بریتی بووە لە 4 بردنەوە و دوو بەرامبەر بوون.
پاریس سان جێرمان: پێشەنگی خولی فەرەنسای گرتووە بە 18 خاڵ لە 8 یارییدا كە 6 یاریی بردۆتەوە و دوو یاریشی دۆڕاندووە










