هاری ماگوایەر ەرگریكاری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی حەزدەكات رۆژێ لە رۆژان ببێتە كاپتنی یانەی مانچستەر یونایتد، لەهەمان كاتیش هیواخوازە یانەكەی بگەڕێتەوە ئاستی راستەقینەی خۆی.
ماگوایەر دەڵێت: ئەوەی زۆر مەبەستمە باشتر كردنی ئاستی یانەكەمە، هەروەها شێوازی رابەرایەتی كردن و قسەكردنم لەناو یاریگادا هەیە و زۆر حەزەكەم رۆژێ لە رۆژان ببمە كاپتنی ئەو یانەیە، هەروەها گوتی: بەڵام ئەوەی زۆر بەلامەوە گرنگە ئەوەیە كە بارودۆخی تیپەكەم جێگیر بێتەوە و ئاستی راستەقینەشی بگەڕێتەوە.










