خهبات: هاوار مورتكەیی:-
رانی حەمید ئەو ئافرەتە بەنگلادیشیەیە كە تەمەنی گەیشتۆتە 75 ساڵ و تا ئێستاش بەردەوامە لە بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتییەكان، چەند رۆژێكە ئەو هەواڵە لە میدیاكانی جیهان بووەتە بابەتێكی سەرنج راكێش.
رانی كە لە ساڵی 1944 لەدایك بووە، یەكەمین ئافرەتی ئەو وڵاتە بوو كە لە ساڵی 1985 بڕوانامەی مامۆستای نێودەولەتی بەدەستهێنا WIM،ئەو خانمە ئێستا لە تەندروستییەكی باشدایە و بەردەوام بەشداری پاڵەوانێتییەكانی شەترەنج دەكات لە وڵاتەكەی، و تا ئێستاش لەنازناوەكان دوورنەكەوتۆتەوە، كە پێشتر بۆ 6 ساڵ لەسەر یەكتری پاڵەوانی بەنگلادیش بووە لە ساڵەكانی 1979 تا 1984 و 3 جاریش پاڵەوانێتی بەریتانیای بەدستهێناوە.
رانی حەمید كە لە تەمەنی 15 ساڵی شووی كردووە و لە تەمەنی 34 ساڵیدا دەستی بەشترەنج كردووە، پێرێ لەتەمەنی 75 ساڵیدا بەشداری پاڵەوانێتییەكی شەترەنجی كرد لە بەنگلادیش و توانی نازناوەكە بباتەوە و نازناوی خانمی نیشتمانی بەنگلادیشی پێ بەخشرا.










