بەدرخان زاوێتەیی
شاندێكی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮( ‬HDP‮)‬ بە سەرۆكایەتی‮ ‬سزای‮ ‬تمللی‮ ‬لە‮ ‬8/9/2019، سەردانی‮ ‬كوردستانیان كرد و چاویان بە مسعود بارزانی‮ ‬كەوت‮. ‬دواتر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كۆبوونەوەو تەوەری‮ ‬گفتوگۆیەكان قسەكردن بوو لەبارەی‮ ‬چۆنیەتی‮ ‬زیندووكردنەوەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬لە توركیا دا،‮ ‬كە لە تەممووزی‮ ‬2015 ەوە پەكی‮ ‬كەوتووە پاش ئەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬كرێكارانی‮ ‬كوردستان شرگینیان تیرۆر كرد و لە ئەنجامدا حكوومەتی‮ ‬توركیا بڕیاری‮ ‬كۆتایی‮ ‬هاتنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬دا و ئۆپەراسیۆنێكی‮ ‬سەربازی‮ ‬فراوان لە كوردستانی‮ ‬توركیای‮ ‬دەست پێ كرد‮. ‬ئەمەش بووە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬گرفت و قەیرانگەلێك لە ناوچە كوردییەكان رووبدات‮. ‬لەلای‮ ‬خۆیەوە سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬و سەرۆكی‮ ‬هەرێم و جەختیان لەوە كردەوە،‮ ‬كە هەموو هەوڵێك و توانایەك بخەنەگەڕ‮ ‬بۆ زیندووكردنەوەی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ئاشتی‮.‬ ئایا پارتی‮ ‬میللی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬دەبێتە ئەلتەرناتیڤی‮ ‬پارتی‮ ‬كرێكارانی‮ ‬كوردستان لە پرۆسەی‮ ‬ئاشتیدا؟ ئەم پارتە لە‮ ‬15 ـ‮ ‬10 ـ‮ ‬2012 دامەزراوە و‮ ‬یەكەمین كۆنگرەی‮ ‬لە‮ ‬27 ـ‮ ‬10 ـ‮ ‬2013 بەستووە،‮ ‬كە لەو كاتەدا حكوومەتی‮ ‬توركیا و پارتی‮ ‬كرێكارانی‮ ‬كوردستان لە دانووستاندنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬بوون و ئەو حزبە نوێیە داخیلی‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬توركیا بوو،‮ ‬كە لە‮ ‬2015 دا هاتەكرن‮. ‬ئەم حزبە بەربەستی‮ ‬10% ی‮ ‬شكاند و نزیكەی‮ ‬81 كورسی‮ ‬بەدەست هێنا،‮ ‬واتە بە رێژەی‮ ‬13%، بەو پێیەی‮ ‬هیچ حزبێك رێژەی‮ ‬پێویستی‮ ‬بەدەست نەهێنا تا بتوانێت حكوومەت پێكبێنێت حزبی‮ ‬داد و گەشەپێدان هەوڵەكانی‮ ‬خستەگەڕ‮ ‬بۆ دروستكردنی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬و ئەو كاتە سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬شاندێكی‮ ‬رەوانەی‮ ‬توركیا كرد بەسەرۆكایەتی‮ ‬فازیل میرانی‮ ‬بۆ قسەكردن لەگەڵ پارتی‮ ‬میللی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬بۆ چوونە ناو حكوومەت،‮ ‬بەڵام پارتی‮ ‬كرێكاران گوێی‮ ‬بەو هەوڵانە نەدا و بەوەندەش نەوەستا ـ بەڵكو شرگین و دوو توركی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوشت و بەرپرسیارییەتی‮ ‬خۆی‮ ‬لێ خستەڕوو و ئەو كاتە حكوومەتی‮ ‬توركیا كۆتایی‮ ‬بە پرۆسەی‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬هێنا،‮ ‬كە ببووە قانوون بەپێی‮ ‬بڕیاری‮ ‬2557 لە تەممووزی‮ ‬ساڵی‮ ‬2014 و بەم جۆرە رێكەوتی‮ ‬1 ـ‮ ‬11ـ‮ ‬2015 ی‮ ‬دیاری‮ ‬كرد بۆ دووبارەكردنەوەی‮ ‬هەڵبژاردنەكان و لەلایەكی‮ ‬تر حكوومەتی‮ ‬توركیا دەستی‮ ‬بە ئۆپەراسیۆنێكی‮ ‬فراوانی‮ ‬سەربازی‮ ‬كرد لە ناوچە كوردنشینەكان و ناوچەگەلێكی‮ ‬كوردەكانی‮ ‬كردە ناوچەی‮ ‬قەدەغەكراو‮. ‬دواتر بێبەشی‮ ‬كردن لە بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكان،‮ ‬كە كاریگەرییەكی‮ ‬زۆری‮ ‬كردە سەر پارتی‮ ‬میللی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬و لە ئاكامدا نزیكەی‮ ‬19 كورسی‮ ‬زیان لێ كەوت لە پەرلەمان هەرچەندە‮ ‬10% شی‮ ‬تێپەڕاند‮.‬ پاش ئەو هەموو قەیرانە سیاسیی‮ ‬و ئابوورییە خراپە و ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەی‮ ‬لە توركیا لە دژی‮ ‬پارتی‮ ‬كرێكارانی‮ ‬كوردستان كرد،‮ ‬ئێستا حكوومەتی‮ ‬توركیا پێویستی‮ ‬بە زندووكردنەوەی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ئاشتییە،‮ ‬بەڵام بە میكانیزمی‮ ‬جیاواز و لەگەڵ لایەنە جیاجیاكاندا‮. ‬بۆیە ئەگەرێكی‮ ‬زۆر هەیە لایەنی‮ ‬سەرەكی‮ ‬زیندووكردنەوەی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬پارتی‮ ‬میللی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬بێت‮.‬ رۆڵی‮ ‬هەرێم لە پرۆسەی‮ ‬ئاشتەواییدا بێگومان هەرێم رۆڵێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬هەبوو لە دەستپێكردنی‮ ‬دانوستاندن و پرۆسەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬توركیا،‮ ‬كە لە نێوان حكوومەتی‮ ‬توركیا و پارتی‮ ‬كرێكارانی‮ ‬كوردستان لە ساڵی‮ ‬2013 بەشێوەیەكی‮ ‬فەرمی‮ ‬روویدا‮ . ‬جێی‮ ‬ئاماژەیە پەیوەندییەكانی‮ ‬هەرێم لەگەڵ توركیا باشە لەسەر زۆر ئاستی‮ ‬جیاجیا و ئەو پەیوەندییانە پەرەیان سەندووە و كاریگەرییەكی‮ ‬زۆر گەورەی‮ ‬هەیە لەسەر هەر دوو لا‮. ‬بۆیە نێچیرڤان بارزانی،‮ ‬لەو كاتەوە،‮ ‬كە سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بوو رۆڵێكی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬هەبوو لە پتەوكردن و بەرەو پێشچوونی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬نێوان حكوومەتی‮ ‬توركیا و هەرێمی‮ ‬كوردستان و بەرژەوەندییە هاوبەشەكان لەگەڵ توركیا‮. ‬ئەوە بۆیە لە داهاتووشدا رۆڵێكی‮ ‬دیاری‮ ‬دەبێت لە زیندووكردنەوەی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬لە توركیا و بەم جۆرە كاریگەرییەكی‮ ‬ئەرێنی‮ ‬دەبێت لەسەر هەموو لایەنەكان‮.‬ چارەنووسی‮ ‬پارتی‮ ‬كرێكاران و چەكەكەی‮ ‬دەستی گومانی‮ ‬تێدا نییە پارتی‮ ‬كرێكارنی‮ ‬كوردستان دەستەوەستان نابێت لە پەراوێزخستنی‮ ‬رۆڵیدا لە كوردستانی‮ ‬توركیا و زیندووكردنەوەی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬وا سانا نابێت و هەڵكەوتی‮ ‬ئێستا تەواو جیاوازە بەتایبەتی‮ ‬پاش ئەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬كرێكاران تەبەنی‮ ‬چەندین ئۆپەراسیۆنی‮ ‬تیرۆركاری‮ ‬كردووە لە توركیا و تیرۆركردنی‮ ‬جێگری‮ ‬قونسوڵی‮ ‬توركیا لە هەولێر لە‮ ‬17 ـ‮ ‬19 ـ‮ ‬2019، بەڵام دەستپێشخەری‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬لە توركیا پارتی‮ ‬كرێكاران دەخاتە ناو هەڵوێستێكی‮ ‬شەرمەزاركەرانەوە،‮ ‬ئەگەر لە دژی‮ ‬پرۆسەكە بوەستێت جەماوەرەكەی،‮ ‬كە لە كوردستانی‮ ‬توركیایە زۆر لاواز دەبێت،‮ ‬ئەمەش لەو كاتەدایە،‮ ‬كە لە خۆیدا لاواز بووە پاش ئەوەی‮ ‬بۆ خۆی‮ ‬هۆكارێك بوو بۆ كۆتایی‮ ‬هێنان بە پرۆسەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬لە‮ ‬2015 دا‮. ‬ئەگەر پاڵپشتی‮ ‬كرد و چەكی‮ ‬فڕێدا،‮ ‬ئەم ئاراستەیەش بە جۆرێك لە جۆرەكان بەدوور دەزانرێت لەژێر سایەی‮ ‬ئەو ئاراستانەی‮ ‬هەیە لە ناو ئەو حیزبەو ئەجیندایەكانی‮ ‬لە پشتیەوەن،‮ ‬بەڵام وا دابنێین پاڵپشتی‮ ‬پرۆسەكەی‮ ‬كرد و زیندووی‮ ‬كردەوە ئەو كاتە هەڵوێستی‮ ‬كورد لە توركیا زۆر بەهێز دەبێت و دەبێتە ژمارەیەكی‮ ‬قورس لە هەڵبژاردنی‮ ‬دادێ،‮ ‬ئەگەری‮ ‬ئەوەش هەیە چەكەكەی‮ ‬رادەستی‮ ‬لایەنە پەیوەنددارەكان بكات جا چ لە هەرێم‮ ‬یان لە شنگاڵ‮ ‬یان‮ ‬یەپەگە،‮ ‬كە لە كوردستانی‮ ‬سوریایە لەژێر فشاری‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬سەر لە نوێ داخیلی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬دەبێتەوە‮. ‬بەڵام گەورەترین ئەگەر ئەوەیە كە لە ناو خودی‮ ‬پارتی‮ ‬كرێكاران دابەشبوون روودەدات و تا ئەوپەری‮ ‬پێكدادان و لەناوبردانی‮ ‬یەكتر دەڕوات‮. ‬ئەمە وا دەكات ئەو پارتە و لەیەنە پەیوەنددارەكان لاواز ببن و لە كۆتاییدا ببێتە هۆی‮ ‬كۆتایی‮ ‬هاتنی‮ ‬ئەو ئایدیۆلۆژیایە،‮ ‬كە نە خزمەت بە كێشەی‮ ‬كورد دەكات و نە خزمەت بە بەرژەوەندی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬هەرێمایەتی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬لە ناوچەكە دا دەكات‮.‬
لە عەرەبییەوە‮: ‬شوان سەرابی