كاروان محەمەد سینۆ
مایەی‮ ‬خۆشحاڵی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بوو كە لەم هەفتەیەدا‮ ‬14لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد لە كەركووك هاوڕابووبن و‮ ‬ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی‮ ‬كە پێویستە و دەبێ بەیەك لیست بەشداری‮ ‬لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬كەركووك بكەن،‮ ‬بۆئەوەی‮ ‬بتوانن ركابەری‮ ‬لایەنە توركمان و عەرەبەكانی‮ ‬كەركووك بكەن لەوەدەست هێنانی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬كەركووك و بەدەست هێنانی‮ ‬پۆستی‮ ‬پارێزگای‮ ‬كەركووك لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگاكان كە بڕیارە لە نیسانی‮ ‬2020 ئەنجام بدرێ‮. ‬لەگەڵ ئەوەشدا پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە مانگی‮ ‬ئابی‮ ‬رابردوو،‮ ‬لەلایەن دادگای‮ ‬فیدڕاڵی‮ ‬تانەی‮ ‬داوە لە‮ ‬یاسای‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬پارێزگاكانی‮ ‬عێراق بەكەركووكیشەوە،‮ ‬ئەگەر بارودۆخی‮ ‬عەسكەرتاریەتی‮ ‬كەركووك چارەسەر نەكرێت و میكانزمێكی‮ ‬دادپەروەرانە بۆ بەشداری‮ ‬كردنی‮ ‬ئاوارەكانی‮ ‬كەركووك دانەنرێ‮. ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬زۆرێك لە ئاوارەكانی‮ ‬كوردی‮ ‬كەركووك كە پاش داگیركردنی‮ ‬كەركووك لە2017 ئاوارەی‮ ‬هەولێر و دهۆك و سلێمانی‮ ‬بوونە و لەبەر بارودۆخی‮ ‬عەسكەرتاری‮ ‬كەركووك نەگەڕاونەتە زێدی‮ ‬خۆیان و تاكو ئێستا كارتی‮ ‬بایۆمەترییان بۆ فەراهەم نەكراوە‮. ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەشەوە ئەوان‮ (‬ئاوارەكان‮) ‬لەژیانی‮ ‬خۆیان دڵنیانین كە بگڕێنەوە زێدی‮ ‬خۆیان لە كەركووك،‮ ‬واتا بەم شێوەیە ئەوان‮ (‬ئاوارەكان‮) ‬ناتوانن بەشداربن لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬نیسانی‮ ‬2020بكەن‮. ‬ئەمەش كاریگەری‮ ‬نەرێنی‮ ‬دەبێت لەسەر ئەنجامەكانی‮ ‬هەڵبژاردن لە كەركووك‮. ‬هەروەها دۆخی‮ ‬عەسكەرتاری‮ ‬لەكەركووك رێخۆشكەر دەبێت بۆ ساختەكردن لە پڕۆسەی‮ ‬دەنگدان و دەرەنجامەكانی‮ ‬هەڵبژاردن،‮ ‬هەروەك لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق لە ئایاری‮ ‬ساڵی‮ ‬2018 لە شارەكانی‮ ‬عێراق روویدا و كار گەیشتە ئەوەی‮ ‬كە كۆگای‮ ‬سندووقەكانی‮ ‬دەنگان بسوتێنرێ‮.‬ رۆژی‮ ‬دووشەممە‮ ‬30ـی9ـی2019 لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی‮ (‬ئەل عەرەبی‮ ‬ئەل جەدید‮) ‬سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬نەینەوا نورەدین قەبلان‮ ‬رایگەیاند‮: “‬پارێزگای‮ ‬نەینەوا ئامادە نییە بۆ هەڵبژاردنەكانی‮ ‬پارێزگاكانی‮ ‬عێراق‮”. ‬لە درێژەی‮ ‬لێدوانەكەیدا قەبلانی‮ ‬گوتی‮: “‬زۆرێك لە خەڵكی‮ ‬ئاوارەی‮ ‬نەینەوا لە دەرەوەی‮ ‬وڵاتن،‮ ‬زیاتریان‮ ‬تاكو ئێستا لە نێو چاردرەكانی‮ ‬ئاوارەییدان لە پارێزگاكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬عێراق و نەگەڕاونەتە سەر زێدی‮ ‬خۆیان،‮ ‬هەروەها چەندین دەڤەری‮ ‬وەكو شنگال تاكو ئێستا لەدەرەوەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عێراق دان،‮ ‬هەموو ئەمانە دەبنە ئەگەری‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە چەند لایەنێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬دیاریكراو ئەم هەلە بقۆزنەوە بۆ ساختەكردن لە ئەنجامەكانی‮ ‬هەڵبژاردن‮. ‬بۆیە لە پارێزگای‮ ‬نەینەوا و چەندی‮ ‬ناوچە و دەڤەری‮ ‬دیكە،‮ ‬مەترسی‮ ‬ئەوەهەیە كە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬ئایندە پاك و پاراو نەبێت،‮ ‬بەتایبەت بە بوونی‮ ‬میلیشیای‮ ‬چەكدار كە مەلەفی‮ ‬ئەمنییان لە پارێزگاكەدا كۆنترۆڵ كردووە‮”. ‬هەروەها جوزێف سڵیوا سەرۆكی‮ ‬فراكسیۆنی‮ (‬ئەل وەركا‮ ‬ئەل دیموكراتی‮) ‬ئەویش بە ماڵپەڕی‮ (‬ئەل عەرەبی‮ ‬ئەل جەدید‮) ‬راگەیاند‮: “‬ترسێكی‮ ‬زۆر هەیە كە ساختەكاری‮ ‬و گۆرانكاری‮ ‬لە ئەنجامەكانی‮ ‬هەڵبژاردنەكان بكرێ،‮ ‬ئەمەش كارەساتێتكی‮ ‬گەورەیە‮”.‬ كەواتە دەتوانین بەشێنەیی‮ ‬بڵێین‮. ‬ئەمڕۆ هەر كورد نییە نیگەرانە لە دۆخی‮ ‬عەسكەرتاریەت و گۆڕینی‮ ‬دیموگرافی‮ ‬و جیوسیاسی‮ ‬و تایفەگەری‮ ‬ناوچە كوردییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬كوردستان و رۆژاو و ناوەراستی‮ ‬عێراق‮. ‬بەڵكو سوونە مەزهەبەكان و كرستیانەكانی‮ ‬عێراقیش نیگەران و ئامادە نین بۆ هەڵبژاردنێك لە ژێر چەك و چەتری‮ ‬عەسكەرتاریەت و لوولەی‮ ‬تفنگەكانی‮ ‬میلیشیاكان‮. ‬بۆیە پێویستە كورد لەم ماوەیە كورتەدا هەرزوو بخزێتە نێو دەلاقە و پەیوەندی‮ ‬و لوبی‮ ‬سیایی‮ ‬ئەو لایەنانەی‮ ‬كە نیگەران لە پڕوسەی‮ ‬هەڵبژاردن،‮ ‬بۆ رووبەروو بوونەوەی‮ ‬دۆخی‮ ‬نالەبار و عەسكەرتارییەتی‮ ‬ئەو دەڤەرانەی‮ ‬كە میلیشیا و‮ ‬دۆخی‮ ‬عەسكەرتاریەت باڵیان بەسەردا كێشاوە‮.‬