رێبوار حەمەلاو شوانی
حوكمڕانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لە ماوەی‮ ‬سێ دەیەی‮ ‬رابردوو،‮ ‬سەڕەڕایی‮ ‬هەوراز و نشێوەكان‮ ‬،بەڵام بە هۆی‮ ‬سەركردایەتییەكی‮ ‬حەكیمانە هەنگاویی‮ ‬باش و گرنگی‮ ‬لە رووی‮ ‬سیاسی‮ ‬،‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬بەرەو ئاسۆیەكی‮ ‬رووناك و ئامانجە گەورە بڕییووە‮. ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەماوەی‮ ‬رابردوودا لە كاتی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی‮ ‬بە هەوڵە دیپلۆماسیەكانی‮ ‬رێزدار نێچیرڤان بازرزانی‮ ‬و بەسەرپەرشتی‮ ‬سەرۆك بارزانی،‮ ‬توانرا رێكەوتنێكی‮ ‬گرنگ لەبواری‮ ‬گازی‮ ‬سروشتی‮ ‬بۆ ماوەی‮ ‬20 ساڵ ئەنجام بدرێت،‮ ‬بە پێی‮ ‬ڕێككەوتنەكە رۆس نەفت بۆری‮ ‬غازی‮ ‬هەرێم بۆ بەكارهێنانی‮ ‬وێستگەكانی‮ ‬بەرهەمهێنانی‮ ‬كارەبا و سەرجەم كارگە ناوخۆییەكانی‮ ‬هەرێم دابین دەكات و لەچەند ساڵی‮ ‬داهاتووشدا‮ ‬غازی‮ ‬هەرێم بەبڕی‮ ‬پێویست بۆ بازاڕەكانی‮ ‬توركیا و ئەوروپا هەناردە دەكات‮. ‬هێڵی‮ ‬بۆرییەكە لە توانایدایە زیاتر لە‮ ‬30 ‮ ‬ملیار پێی‮ ‬سێجا‮ ‬غازی‮ ‬سروشتی‮ ‬هەناردە بكات،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬دابینكردنی‮ ‬غاز بۆ بەكارهێنانی‮ ‬ناوخۆیی‮. ‬سەدو نەوەدو شەش وڵات لە جیهاندا هەن،‮ ‬لەو ژمارەیە‮ ‬25 وڵات دەوڵەمەندترینیانن.لە سیستەمی‮ ‬جیهانی‮ ‬دا سێ فاكتەری‮ ‬سەرەكی‮ ‬هەن بۆ جیاكردنەوەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬پێشكەوتوو دەوڵەمەند،‮ ‬هەروەها وڵاتانی‮ ‬هەژار‮. ‬ئەوانیش بوونی‮ ‬دامودەزگای‮ ‬فەرمی‮ ‬نەبوونی‮ ‬رێژەی‮ ‬گەندەڵییە،‮ ‬لەكوردستاندا لەسایەی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكومەت رێزدار مەسروور بارزانی‮ ‬زۆرترین هەوڵەكانی‮ ‬بۆ بنیاتنان و كەمكردنەوەی‮ ‬گەندەڵییە لەناو دامودەزگاكانی‮ ‬حكومەتدا،‮ ‬كە ئەمەش بەهەنگاوێكی‮ ‬گرنگ وەسف دەكرێت بۆ پێشخستنی‮ ‬كۆمەڵگەفاكتەری‮ ‬دووەم كە بریتییە لە كلتور،‮ ‬دەتوانین بڵێین كوردستان وڵاتی‮ ‬پێكەوەژیانی‮ ‬كلتورەكانە،‮ ‬چونكە كوردستان وڵاتی‮ ‬فرەنەتەوە و ئایینەكانە،‮ ‬لە سایەی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬مەرجەعی‮ ‬كورد سەرۆك مسعود بارزانی،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬هەموو ئەو قەیرانە دارایی‮ ‬و سیاسیانەی‮ ‬بەسەر كوردستاندا هاتوون،‮ ‬كوردستان لە چوار ساڵی‮ ‬رابردوودا پێشوازی‮ ‬لە دوو ملیۆن ئاوارەو پەنابەر كردووە،‮ ‬هەروەها سەرۆكوەزیرانی‮ ‬نوێ كە سەرۆكی‮ ‬بۆردی‮ ‬دامەزرێنەرانی‮ ‬دەزگای‮ ‬خێرخوازیی‮ ‬بارزانییە،‮ ‬هەموو هەوڵەكانیان خستۆتە گەڕ‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬سەرجەم پێداویستییەكانیان وەك خەڵكی‮ ‬كوردستان بۆ فەراهەم بكرێت،‮ ‬ئەمەش لە رێگەی‮ ‬ئەو سیاسەت وپەیڕەوەی‮ ‬بەڕێزیان بووە لە سیاسەتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬وهەماهەنگی‮ ‬و دیبلۆماسیەتی‮ ‬نێوان وڵاتاندا،‮ ‬كەواتە بوونی‮ ‬كلتور كاریگەری‮ ‬پۆزەتیڤانەی‮ ‬هەیە لەسەر ئابووری‮ ‬وڵاتاندا،‮ ‬چونكە لە رێزبەندی‮ ‬دەوڵەمەندترین وڵاتانی‮ ‬جیهاندا،‮ ‬19 ‮ ‬وڵات ئەو وڵاتانەن كە خاوەن زۆرترین ئاین وكلتورن،‮ ‬ئەمەش دەبێتە هۆی‮ ‬جۆرایەتی‮ ‬كلتورو دەستی‮ ‬كار لەبازاڕدا،كە هۆكارێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬راكێشانی‮ ‬گەشتیارە بۆ ناوچەكە.لە هەرێمی‮ ‬كوردستاندا تاكی‮ ‬كورد لە كلتورو نەتەوەو ئاینە جیاوازەكان لە سیستەمی‮ ‬حكومڕانی‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬وڵاتدا،‮ ‬كاریگەریەكی‮ ‬بەرچاویان هەبووە،‮ ‬ئەمەش لە داهاتوودا هۆكاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬دەوڵەمەندبوونی‮ ‬ناوچەكە دەبن‮. ‬كۆتا فاكتەرو گرنگترین فاكتەر،‮ ‬فاكتەری‮ ‬جوگرافیای‮ ‬وڵاتە،‮ ‬كە بەهۆكاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬وڵات دادەنرێت،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراق هەڵكەوتەیەكی‮ ‬جوگرافیای‮ ‬گرنگی‮ ‬هەیە بۆ پێشخستنی‮ ‬كوردستان‮. ‬لە سەردەمی‮ ‬كابینەی‮ ‬هەشتەم دا دوای‮ ‬ئەو قەیرانانە بەتایبەت لە دابەزینی‮ ‬نرخی‮ ‬نەوتدا،‮ ‬بەڵام توانیویەتی‮ ‬لەرێگەی‮ ‬پەیوەندییە دیبلۆماسییە بەردەوامەكانی‮ ‬لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬رۆژئاودا،‮ ‬بتوانێت بژێوی‮ ‬ژیان بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان فەراهەم بكات،‮ ‬بۆیە بوونی‮ ‬دوو سەركردەی‮ ‬بەتوانا لەژێر رێبەرایەتی‮ ‬مەرعێكی‮ ‬حەكیم لە ناوچەكەدا،‮ ‬داهاتووی‮ ‬كوردستان بەرەو داهاتویەكی‮ ‬نوێ ئاراستە دەكەن،‮ ‬چونكە لەماوەی‮ ‬رابردوودا سەرباری‮ ‬كێشە ئابووریەكانی‮ ‬جیهان،‮ ‬ئەوا كوردستان بوو بە دەرچەی‮ ‬رزگاركردنی‮ ‬عێراق لە هەناردەكانی‮ ‬نەوتی‮ ‬بۆ بەندەرەكانی‮ ‬جیهان‮. ‬بۆیە لە رووی‮ ‬جوگرافیاو سیاسەتە ئابوورییەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬دەتوانین ئەم ناوچەیە بەراورد بكەین بە رووسیا گەورەترین وڵاتی‮ ‬جیهان لە رووی‮ ‬رووبەرەوە،‮ ‬هەروەها لەرووی‮ ‬سیاسییەوە رووسیا دوای‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەت تووشی‮ ‬داڕمانێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬ئابووری‮ ‬بووەوە،‮ ‬بەڵام بەهۆی‮ ‬سیاسەتەكانی‮ ‬ڤلادمێر پۆتین ئێستا رووسیا بەگەورەترین و كاریگەرترین وڵات دادەنرێت لەرووی‮ ‬ئابووری‮ ‬و جیۆپۆلیتیكیەوە.لە ئیستادارێزدار مەسرور بارزانی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬كابینەیی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەماوەی‮ ‬كاركردنیدا‮ ‬یەكێك بووە لە سەركردەكانی‮ ‬كوردستان كە بەردەوام لە رێگەی‮ ‬پەیوەندییەكانیەوە هەوڵی‮ ‬داوە تاكی‮ ‬كورد هەموو مافێكی‮ ‬بۆ دەستەبەر بكرێت،‮ ‬هەروەها لە بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬تیرۆر ئەندازیارێكی‮ ‬لێهاتوو بووە بۆ دابینكردنی‮ ‬ئەمنی‮ ‬وڵات‮.‬