عەدنان فاخیر
وەستانی‮ ‬ملنلانێ وگەمەی‮ ‬سیاسی‮ ‬لەنێوان دەوڵەت و هێزو نەتەوەكان واتە حەتمیەتی‮ ‬هەلگیرسانی‮ ‬جەنگ‮…! ‬گەمەی‮ ‬سیاسیش گەمەیەكی‮ ‬فرە رەهەندو فرە‮ ‬یاری‮ ‬زان‮.. ‬ساردو گەرم‮.. ‬بەردەوامیشە لە هەڵكشان و داكشان‮.. ‬هەریاریزانێكیش وێڵ و شەیدای‮ ‬ئامانجە تایبەتیەكەیەتی‮ ‬جیاوازە لەوانی‮ ‬ترو‮ ‬هەر‮ ‬یەكەشیان چاوەروانی‮ ‬قازانجن بەڵام هەندێ جاریش رووبەرووی‮ ‬زیان و شكستی‮ ‬گەورە دەبنەوە‮. ‬هەر لەم پێوەندیەدا خوێندنەوەو شیكار كردنی‮ ‬دۆخی‮ ‬كوورە ئامێزی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست كە كوردستانیش بەشێكی‮ ‬دانەبراوە لێی‮ ‬دەرەنجامێكی‮ ‬مەودا نزیكی‮ ‬وامان ئەداتێ تیایدا سەرو قاچەكان‮ ‬یەكتری‮ ‬ناناسنەوە‮!. ‬گومانیشی‮ ‬تێدا نیەكە ئەم شوێگە جیۆپۆلەتیكیە گیرۆدەی‮ ‬ژانی‮ ‬هەرەسهێنانی‮ ‬سیستەمی‮ ‬كۆن و لەدایكبوونی‮ ‬سیستەمێكی‮ ‬نوێیە و چەندین پرۆژەی‮ ‬سیاسی‮ ‬وئابووری‮ ‬وڵاتە ئقلیمی‮ ‬وئیمپراتۆرەكان هەرەسیان هێناوە بۆیە لە لایەكەوە‮ ‬هەر‮ ‬یەكەیان خەرێكە جێگرەوەی‮ ‬پرۆژە كۆنەكانیان دادەرێژنەوە‮ ‬لەلایەكی‮ ‬ترەوە وڵاتە ئقلیمیەكان بە ناوی‮ ‬جەنگی‮ ‬دژی‮ ‬تیرۆرەوە خۆیان خستۆتە دۆخێكی‮ ‬ئامادە باشی‮ ‬جیاوازەوە لە ترسی‮ ‬ئەوەی‮ ‬نەوەك گۆران وقەیرانە سەختەكان رژێمەكانیان بكاتە ئامانج‮…‬لێكەوتەو دەرهاویشتەكانی‮ ‬ئەم دۆخە ناجێگیرە كەم‮ ‬یا زۆر هەرێمی‮ ‬كوردستانیشی‮ ‬گرتۆتەوە‮.. ‬گەرم و گوری‮ ‬كابینەی‮ ‬نوێی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم و پێداگری‮ ‬خودی‮ ‬بەرێز كاك مەسرو بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەت لەسەر چاك سازی‮ ‬و پلان و بەرنامەی‮ ‬نوێ لە هەموو بوارەكاندا تێكرای‮ ‬سوودمەندەكانی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬هەراسان كردوە بەهەموو دەستەو گرووپ ولایەن وتەنانەت سوودمەندە‮ ‬ئەقلیمیەكیانیشی‮ ‬گرتۆتەوە‮. ‬بۆیە بەشێوەی‮ ‬جۆراو جۆر كۆسپ و تەگەرە بۆ حكوومەت دروست دەكەن‮. ‬وڵاتە ئیمپراتۆرە كۆن و نوێیەكانی‮ ‬دوورو نزیك كە خۆیان بە خاوەنی‮ ‬هات ونەهاتی‮ ‬ناوچەكە دەزانن بۆ ئەوەی‮ ‬درێژە بەو حاكمیەتەی‮ ‬رەهای‮ ‬خۆیان بدەن بەردەوام لە هەوڵدان تا گەلانی‮ ‬ناوچەكە بەتایبەتیش گەلی‮ ‬كورد‮ ‬برسی‮ ‬و هەژار بن پەرتەوازەو دژی‮ ‬یەكتر بن بنەماو دەسكەوتە مادی‮ ‬و مەعنەویەكانیان لەبار بەرن و لەبۆتەی‮ ‬نەتەوەكانی‮ ‬خۆیاندا بیان تاوێننەوە،‮ ‬لە پەنای‮ ‬دۆخێكی‮ ‬ئاواشدا قازانج و دەسكەوتەكانیان بدوورنەوەو بەویستی‮ ‬خۆیان شەن و كەوی‮ ‬خەرمانەكانیان بە رۆژباو‮ ‬شەوبا‮ ‬هەڵاوێرد بكەن‮.. ‬لە ناویاندا خۆ پڕ‮ ‬چەك كردن و‮ . ‬بەتاڵان بردنی‮ ‬نەوت و‮..‬هێور كردنەوەی‮ ‬قەیرانە ناوخۆییەكانیان‮…‬دواجار بەرامبەر كۆمەڵی‮ ‬نێو دەولەتی‮ ‬رووسووری‮ ‬خۆیان پیشان بدەن گوایە هەرئەوانن پارێزەری‮ ‬ئاشتی‮ ‬و ئارامی‮ ‬و هەرئەوانیشن شەری‮ ‬تیرۆر دەكەن بەڵام‮ ‬غافلن لەوەی‮ ‬كە گەلانی‮ ‬ناوچەكە ووشیارن ودەزانن كە رژێمە دەسەڵاتدارەكان چیتر ستەمكاریەكەیان پێ داناپۆشرێت بۆ دۆست و دووژمنان دەركەوتووە كەوا جیاوازیەكی‮ ‬زۆر لە نێوان گوتارو كردارەكانیان دا هەیە و هەموو پرۆژەكانیان تەواو لە‮ ‬یاری‮ (‬سیرك‮) ‬دەچن لەسەر شانۆ‮ ‬یاریەك پیشان ئەدرێ و بەرێوە دەبرێ لە پشت پەردەش‮ ‬یاریەكی‮ ‬ترو پلان‮ ‬وئامانجێكی‮ ‬ترە‮!!. ‬سەرەنجام تێكرای‮ ‬ئەو هەموو سیناریۆ‮ (‬تراجیكۆمیدی‮) ‬یە كۆن و نوێیانەی‮ ‬بۆ دۆخە شلەژاوەكەی‮ ‬عیراق وسووریاو نا وچەكە دارێژراون بەشی‮ ‬هەرە گرنگ و سەرەكیان بۆ داپۆشینی‮ ‬بابەتێكی‮ ‬ریشەدارو هەڵگری‮ ‬ئامانجی‮ ‬قوولی‮ ‬نەتەوەیەكی50 ملیۆنی‮ ‬رەسەنی‮ ‬ناوچەكەیە كە نەتەوەی‮ ‬كوردە و سەدان ساڵە قوربانی‮ ‬بۆ ئەداو نەوە دوای‮ ‬نەوەش پێداگر و گەرم ترە لەسەر داوا رەواكانی‮ ‬و بەردەوامیش دەبێ‮.‬