رزگار عەبدال مەحمود‮ ‬
یاسا بۆ رێكخستنی‮ ‬بوارە جیاجیاكانی‮ ‬ژیانە،‮ ‬یەكێك لەو بوارانەی‮ ‬كە هەموو وڵاتانی‮ ‬جیهان بایەخیان پێداوە و بەیاسا هەوڵی‮ ‬پارێزگاریكردنیان داوە،‮ ‬بواری‮ ‬ژینگەیە،‮ ‬چونكە رەفتارە بەردەوام و خۆپەرستەكانی‮ ‬مرۆڤی‮ ‬ئەم سەردەمە بۆتە هۆكاری‮ ‬تێكدانی‮ ‬ژینگە بەشێوەیەك ببێتە مەترسی‮ ‬بۆ ژیانی‮ ‬ئێستا و داهاتووی‮ ‬مرۆڤایەتی‮.‬
یەكێك لە دیاردە نا تەندروستەكان،‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬مادەی‮ ‬نایلۆنە بە شێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬و كیسەی‮ ‬نایلۆن بە شێوەیەكی‮ ‬تایبەتی،‮ ‬بەشێوەیەك كە رێكخراوە جیهانییەكان پێشبێنی‮ ‬ئەوە دەكەن بەهاتنی‮ ‬ساڵی‮ ‬2050 ژمارەی‮ ‬كیسە پلاستیكییەكان زیاتر دەبێت لە ژمارەی‮ ‬ماسی‮ ‬دەریاكان و زانایان سەلماندویانە كە ئەم مادەیە بۆ ماوەی100- 500 ‮ ‬ساڵ لەناو خاكدا ناتوێتەوە و‮ ‬هۆكاری‮ ‬كارتێكردنی‮ ‬نەگەتیڤانەی‮ ‬هەیە لەسەر زیاتر لە‮ ‬700 جۆری‮ ‬ئاژەڵ،‮ ‬هەروەها كاریگەرییەكی‮ ‬ناراستەوخۆی‮ ‬هەیە لەسەر گەرم بوونی‮ ‬پلەی‮ ‬گەرمای‮ ‬زەوی،‮ ‬لەهەموو مەترسییەكانی‮ ‬گرنگتر ئەوەیە مادەی‮ ‬نایلۆن سەرچاوەی‮ ‬زۆر نەخۆشییە بۆ مرۆڤ،‮ ‬لەوانە نەخۆشییەكانی‮ ‬شێرپەنجە‮. ‬زۆربوونی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬كیسەی‮ ‬نایلۆن رۆژ بە رۆژ لە هەڵكشان دایە،‮ ‬بۆ نموونە وڵاتێكی‮ ‬وەكو میسر ساڵانە‮ ‬12 ‮ ‬ملیار كیسە بەكاردێنێ. ئەمەش وای‮ ‬كردووە كە زۆرێك لە وڵاتان رووبەرووی‮ ‬ئەم مەترسییە ببنەوە و هەوڵەكانیان بە‮ ‬یاسا و بڕیاری‮ ‬تایبەت رێكبخەن‮.‬
یەكەمین وڵات پەنای‮ ‬بۆ‮ ‬یاسای‮ ‬تایبەت برد تا دیاردەی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬نایلۆن و پلاستیك كەم بكاتەوە،‮ ‬وڵاتی‮ ‬دانیمارك بوو،‮ ‬كە لە ساڵی‮ ‬1993 ‮ ‬كیسەی‮ ‬نایلۆنی‮ ‬خۆڕاییان قەدەغەكرد و بەم هەنگاوەی‮ ‬ریژەی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬60% ‮ ‬كەمی‮ ‬كرد،‮ ‬دواتر ئەم جۆرە‮ ‬یاسایە لە وڵاتان بڵاو بووەوە و تا ئێستا ژمارەی‮ ‬ئەو وڵاتانەی‮ ‬ئەم ریێچكەیان گرتووە گەیشتۆتە‮ ‬150 ‮ ‬وڵات،‮ ‬لەدرێژەی‮ ‬ئەم بابەتەدا هەندێكیان بە نموونە دێنمەوە بەر لە خستنەڕووی‮ ‬پێشنیارەكەمان‮:‬
ئیسرائیل لە‮ ‬1‮/‬1‮/‬2017 ‮ ‬كار بە‮ ‬یاسای‮ ‬رێكخستنی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬نایلۆن دەكات كە بەمەبەستی‮ ‬كەمكردنەوەی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬ئەم مادەیە هاتە كایەوە و تیایدا دیاریكردووە كە بەرامبەر بەكارهێنانی‮ ‬هەر كیسەیەكی‮ ‬نایلۆن پێویستە مەبلەغێكی‮ ‬دیاریكراو بدات،‮ ‬هەروەها ئەو ئەركەی‮ ‬خستۆتە ئەستۆی‮ ‬ماركێتە گەورەكان كە مانگانە راپۆرتێ پێشكەشی‮ ‬حكوومەت بكەن بە ژمارەی‮ ‬كیسە بەكارهاتووەكان و بەرامبەر هەر كیسەیەك برێك پارە وەك رسومات دەخرێتە سەر ئەژماری‮ ‬سندوقێك كە تەرخانكراوە بۆ خرجكردنی‮ ‬لە كارەكانی‮ ‬پاكردنەوەی‮ ‬ژینگە‮.‬
لە مەغریبی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و لە‮ ‬10ی‮ ‬دیسەمبەری‮ ‬2015 ‮ ‬بە‮ ‬یاسایەك رێگە دەگرێت لە دروستكردنی‮ ‬كیسەی‮ ‬نایلۆن لە مادەی‮ ‬پلاستیك و بەكارهێنان و فرۆشتن و هاوردەكردنی‮ ‬بە هەموو شێوەیەك قەدەغە دەكات و سزای‮ ‬دارایی‮ ‬قورس لەسەر سەرپێچیكارانی‮ ‬دەسەپێنێ و چاودێرییەكی‮ ‬توند دەخاتە سەر جێبەجێكردنی‮ ‬ئەم‮ ‬یاسایە‮. ‬لەگەڵ ئەوەشدا هەندێ بوار رێگەیان پێدەدرێت كە بەكاریان بێنێ وەك بوارەكانی‮ ‬پیشەسازی‮ ‬و دەرمانی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬و لایەنی‮ ‬دیكە بەشێوەیەكی‮ ‬دیاریكراو لە‮ ‬یاساكەدا هاتووە‮.‬
هەروەها لە توركیا و لە سەرەتای‮ ‬ساڵی‮ ‬2019 ‮ ‬یاسای‮ ‬سنوورداركردنی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬نایلۆن كاری‮ ‬پێكرا و بەرامبەر بە هەر كیسەیەك دەبێ برێك پارە بدەیت‮. ‬لەتونسیش بریار دراوە كە لە ساڵی‮ ‬2020 ‮ ‬بریاری‮ ‬تایبەت بە بەكارهێنانی‮ ‬مادەی‮ ‬نایلۆن بەركار بێت‮.‬
ئەگەر سەرنجێك بدەینە ئەم‮ ‬یاسا و بریارانەی‮ ‬ئەم دەوڵەتانەی‮ ‬لە پێناو قەدەغەكردن و سنوورداركردنی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬مادەی‮ ‬پلاستیك داویانە،‮ ‬تێبینی‮ ‬ئەوە دەكەین كە لە نێوان نەمانی‮ ‬كیسەی‮ ‬پلاستیكی‮ ‬بە خۆرایی‮ ‬و قەدەغەكردنی‮ ‬بەرهەمهێنانی‮ ‬و هاوردەكردنی‮ ‬مادەی‮ ‬نایلۆن و پلاستیك بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬خۆی‮ ‬دەبینێتەوە‮.‬
ئەگەر باسی‮ ‬یەكەمیان بكەین ئەوا هاووڵاتی‮ ‬هاندەدرێت كە بۆ خەرج نەكردنی‮ ‬پارەیەكی‮ ‬زیاتر،‮ ‬كیسەكان زیاتر لە جارێك بەكاربێنن و رێژەی‮ ‬پیسبوونی‮ ‬ژینگە كەم دەبێتەوە‮.‬
بەڵام سەبارەت بەو‮ ‬یاسایانەی‮ ‬كە دەیانەوێ بگەنە ئاستی‮ ‬قەدەغەكردنی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬مادەی‮ ‬پلاستیك ئەوا رێكاری‮ ‬توندتر دەگرنەبەر،‮ ‬ئەمەشیان پێویستی‮ ‬بە ئامادەكردنێكی‮ ‬زیاترە تا بتوانن رێك بكەون لەگەڵ ئەوانەی‮ ‬كە زەرەرمەند دەبن لە پەیرەوكردنی‮ ‬ئەم‮ ‬یاسایە،‮ ‬وەكو ئەوەی‮ ‬روویدا لە مەغریبی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و خاوەن كارگەكانی‮ ‬نایلۆن نارازی‮ ‬بوون بە‮ ‬یاساكە و ئاماژەیان بەوە دەدا كە لەسەرئەنجامی‮ ‬پەیرەوكردنی‮ ‬یاساكە زیاتر لە پەنجا هەزار هەلی‮ ‬كار لەدەست دەدەن و كارگەكانیان مایەپوچ دەبنەوە،‮ ‬بۆیە ئەو خۆئامادەكردنەی‮ ‬تونس لە جێگەی‮ ‬خۆی‮ ‬بوو كاتێ لەگەڵ خاوەن كارگەكان كەیشتنە رێككەوتن كە پاڵپشتی‮ ‬بكرێن تا كیسەی‮ ‬وا دروست بكرێت كە دەكرێ بتوێنەوە و بەئاسانی‮ ‬ریسایكڵ بكرێن كە پێی‮ ‬دەگوترێت دۆستی‮ ‬ژینگە‮.‬
ئەوەی‮ ‬دەمەوێ بیڵێم ئەوەیە كە سەرەڕای‮ ‬هەبوونی‮ ‬یاسایەك بۆ ژینگەپارێزی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بە ژمارە‮ ‬8ی‮ ‬ساڵی‮ ‬2008 و‮ ‬یاسای‮ ‬ژینگە لە عێراق بە ژمارە‮ ‬27ی‮ ‬ساڵی‮ ‬2009، بەڵام بەشێوەیەكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬باسی‮ ‬رێكخستنی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬ئەم مادە ترسناكەی‮ ‬نەكردووە،‮ ‬تەنانەت داتایەكی‮ ‬فەرمی‮ ‬باوەرپێكراومان نیە لە كوردستان وعێراق كە چەند ئەم مادە ترسناكە بەكاردەهێندرێت كە دڵنیام رێژەیەكی‮ ‬زۆر و مەترسیدارە و لە زیادبووندایە،‮ ‬بۆیە ئێستا كاتی‮ ‬ئەوە هاتووە لە مەترسی‮ ‬نایلون كەم بكەینەوە بە دەركردنی‮ ‬یاسایەك‮ ‬یان‮ ‬بڕیارێك كە بەكارهێنانی‮ ‬پلاستیك بە شێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬و كیسەی‮ ‬نایلون بە شێوەیەكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬كەم بكرێتەوە بەمەرجی‮ ‬رەچاوكردنی‮ ‬ئەم خاڵانەی‮ ‬خوارەوە‮:‬
‮- ‬هەموو ماركێت وشوێنە بازرگانییەكان هان بدرێن كە كیسەی‮ ‬نایلون بەكارنەهێنن و لە جیاتییان كیسەی‮ ‬دۆستی‮ ‬ژینگە بەكاربێت،‮ ‬بەتایبەتیش خواردەمەنی‮ ‬وهەویركارییەكان‮. ‬
‮- ‬قەدەغەكردنی‮ ‬بەخشینی‮ ‬كیسەی‮ ‬خۆرایی‮ ‬لە ماركێت و شوێنە بازرگانییەكان‮.‬
‮- ‬سەپاندنی‮ ‬باجێكی‮ ‬زیاتر بەسەر بازرگانیكردن بە مادەی‮ ‬نایلۆن و پلاستیك و تەرخانكردنی‮ ‬بۆ پاراستنی‮ ‬ژینگە‮.‬
‮- ‬دەستنیشانكردنی‮ ‬ئەو بوارانەی‮ ‬كە دەكرێ نایلۆنی‮ ‬تێدا بەكاربێت‮.‬
‮- ‬سازدانی‮ ‬هەڵمەتی‮ ‬وشیاركردنەوە لەم بوارەوە و كەناڵە تەلەفزیۆنییەكان لەم بوارەدا رۆڵی‮ ‬كاریگەریان هەبێت‮.‬
‮- ‬دانانی‮ ‬ماوەیەك لە نێوان دەركردنی‮ ‬یاساكە و بەركاركردنی‮ ‬بەشێوەیەك كە گونجاوبێت بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ئامادەكاری‮ ‬پێویست‮.‬
‮- ‬چاودێری‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬یاساكە بكرێت بەشێوەیەكی‮ ‬بەردەوام‮.‬
هیوادارم هەرێمی‮ ‬كوردستان دەستپێشخەری‮ ‬بكات بە دەركردنی‮ ‬یاسایەكی‮ ‬لەم جۆرە تا ببێتە رێخۆشكەر بۆ ئەوەی‮ ‬عێراقیش ئەم هەنگاوە بنێت كە دڵنیام رۆڵی‮ ‬گەورەی‮ ‬دەبێت لە پاراستنی‮ ‬ژینگە‮.‬