دیمانە‮: ‬هاوار مورتكەیی
كارەبا‮ ‬یەكیكە لە سێكتەرە گرنگەكان و تا ئەمڕۆشی‮ ‬لەگەڵدابێت نەتوانراوە كێشەی‮ ‬ئەو سێكتەرە چارەسەر بكرێت و هاووڵاتییان لەدەست ئەو كێشەیە رزگاریان بێت،‮ ‬دیارە بە دەستبەكاربوونی‮ ‬ئەم كابینەیە تازەیەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئومێدیك هەیە ئەم بارودۆخەی‮ ‬كارەبا گۆڕانكاری‮ ‬بەسەردابێت و هەر نەبێت هاووڵاتییان دڵنیابكرینەوە لە باشتربوونی‮. ‬بۆ ئەم مەبەستەش رۆژنامەی‮ ‬خەبات،‮ ‬لە دیمانەیەكی‮ ‬تایبەتدا چەند پرسیاریكی‮ ‬تایبەت بە دۆخی‮ ‬كارەبا و وەزارەت،‮ ‬ئاراستەی‮ ‬ئەندازیار كەمال محەمەد ساڵح وەزیری‮ ‬كارەبای‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كردووە‮.‬
خەبات‮: ‬ئێوە شارەزایی‮ ‬و ئەزموونێكتان لە بواری‮ ‬كارەبا و كاركردن لە وەزارەتی‮ ‬كارەبادا هەیە،‮ ‬ئایا بەرنامە و پلانتان بۆ باشتركردنی‮ ‬رەوشی‮ ‬كارەبا چییە؟
وەزیری‮ ‬كارەبا‮: ‬لە كارنامەی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هاتووە ئەولەوییەتی‮ ‬كارەكانی‮ ‬گشت وەزارەت و دامودەزگاكان بۆ خزمەتكردنی‮ ‬هاووڵاتییان تەرخان بكرێت‮. ‬لە وەزارەتی‮ ‬كارەبا‮ ‬یەكەم كارمان باشتركردن و چارەسەركردنی‮ ‬كێشەی‮ ‬كارەبایە،‮ ‬ئەم كارەش ئاسان نییە،‮ ‬بەڵام ئاستەمیش نییە بەتایبەتی‮ ‬كە رێزدار مەسرور بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران پاڵپشتی‮ ‬و هاوكارێكی‮ ‬باشی‮ ‬ئێمەیە،‮ ‬لە ئێستاشدا تیمێكی‮ ‬شارەزا و پسپۆڕ‮ ‬لە وەزارەت كۆتاییان بە ئامادەكردنی‮ ‬كارنامەی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كارەبا هێناوە و چاوەڕێی‮ ‬پەسەندكردنین،‮ ‬ئەم كارنامەیەش بەشێوەیەكی‮ ‬زانستییانە و پراكتیكیانە باسی‮ ‬تەواوی‮ ‬كێشە و گرفتەكانی‮ ‬سەرجەم سێكتەرەكانی‮ (‬بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردن و كۆنتڕۆڵ‮)‬ی‮ ‬تێدا كراوە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانین سیستەمی‮ ‬كارەبا بەشێوەیەكی‮ ‬رێكوپێك بەڕێوەبچێت،‮ ‬هەروەها بە میكانیزمێكی‮ ‬سەردەمانە كەرتی‮ ‬كارەبا رێك بخەین و چارەسەری‮ ‬سەرجەم كێشەكانی‮ ‬كارەبا بكەین،‮ ‬لە رووی‮ ‬كرداریشەوە لەم ماوە كورتەی‮ ‬دەستبەكاربوونمان هەنگاوی‮ ‬باشمان دەستپێكردووە‮.‬
خەبات‮: ‬سەبارەت بە خزمەتكردنی‮ ‬هاووڵاتییان و بەڕێوەچوونی‮ ‬ئیشوكارەكانتان ئایا لەمبارەیەوە وەزارەتی‮ ‬كارەبا چی‮ ‬هەنگاوێكی‮ ‬دەستپێكردووە؟
وەزیری‮ ‬كارەبا‮: ‬لەرووی‮ ‬كارگێڕیی‮ ‬و بەڕێوەچوونی‮ ‬ئیشوكارەكانی‮ ‬هاووڵاتییانەوە وەزارەتی‮ ‬كارەبا چاكسازی‮ ‬لە كاروبارەكان كردووە،‮ ‬هەموو فەرمانبەرانی‮ ‬پابەندی‮ ‬دەوامی‮ ‬فەرمی‮ ‬كردووە بۆ ئەوەی‮ ‬كاروبارەكانی‮ ‬وەزارەت و هاووڵاتییان رانەوەستێت،‮ ‬لە هەوڵی‮ ‬بەردەوامیشداین تاوەكو رۆتین نەهێڵین و ئیشوكاری‮ ‬هاووڵاتییان لە تەواویی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬و فەرمانگەكاندا بەرێكوپێكی‮ ‬بەڕێوەبچێت،‮ ‬لەم ماوەیەشدا بە مەبەستی‮ ‬كارئاسانی‮ ‬و نەهێشتنی‮ ‬سەرپێچی‮ ‬و چۆنیەتی‮ ‬پێدانی‮ ‬كارەبا بە هاوبەشان و هاووڵاتییان تواندرا رێنمایی‮ ‬و مەرجەكانی‮ ‬پێدانی‮ ‬كارەبا هەموار بكرێتەوە،‮ ‬ئێستاكەش سەرقاڵی‮ ‬رێكخستنی‮ ‬پێدانی‮ ‬پسوولەی‮ ‬كارەباین بۆ ئەوەی‮ ‬بەهاوشێوەی‮ ‬پارێزگای‮ ‬دهۆك هەردوو پارێزگای‮ ‬هەولێر و سلێمانی‮ ‬مانگانە ئەو پسوولەیە بگەیەننە دەستی‮ ‬هاوبەشانی‮ ‬كارەبا‮.‬
خەبات‮: ‬لە كوردستان سێكتەری‮ ‬بەرهەمهێنانی‮ ‬كارەبا هەنگاوی‮ ‬باشی‮ ‬ناوە،‮ ‬بەڵام بەپێی‮ ‬زانیارییەكانمان وەزارەتی‮ ‬كارەبا سەرقاڵی‮ ‬چاكسازییە لەم بوارەدا،‮ ‬ئایا دەكرێت بزانین لە كوردستان چەند وێستگەی‮ ‬بەرهەمهێنانی‮ ‬كارەبامان هەیە و توانایان چەندە و پلان و بەرنامەی‮ ‬وەزارەت لەم بوارەدا چییە؟
وەزیری‮ ‬كارەبا‮: ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان خاوەنی‮ ‬چەندین وێستگەی‮ ‬گەورە و مامناوەندی‮ ‬و بچووكی‮ ‬بەرهەمهێنانی‮ ‬كارەباین،‮ ‬بۆ نموونە وێستگەكانی‮ (‬هایدروپاوەری‮ ‬دووكان و دەربەندیخان و وێستگە‮ ‬غازییەكانی‮ ‬كۆمباین سایكلی‮ ‬هەولێر و سلێمانی‮ ‬و وێستگەی‮ ‬غازی‮ ‬كواشی‮ ‬لە دهۆك و‮ ‬150 مێگاواتی‮ ‬بەعدرێ و‮ ‬500‮ ‬مێگاواتی‮ ‬بازیان و‮ ‬1000‮ ‬مێگاواتی‮ ‬خۆرمەڵە و‮ ‬3 وێستگەی‮ ‬29‮ ‬مێگاواتی‮ ‬و‮ ‬1‮ ‬وێستگەی‮ ‬51‮ ‬مێگاواتی،‮ ‬هەروەها ئەو وێستگانەی‮ ‬لەژێر جێبەجێكردندان وێستگەی‮ ‬37‮ ‬مێگاواتی‮ ‬دێرەلۆك و‮ ‬300‮ ‬مێگاواتی‮ ‬هەڵمی‮ ‬خەبات،‮ ‬توانای‮ ‬سەرجەم ئەم وێستگانە‮ ‬6737 مێگاوات كارەبایە بەڵام لە ئێستادا‮ ‬3400‮ ‬مێگاوات كارەبا بە بەردەوامی‮ ‬بەرهەم دەهێندرێت،‮ ‬ئەمەش بەهۆی‮ ‬نەبوونی‮ ‬سووتەمەنی‮ ‬و بارگرانی‮ ‬تێچوونی‮ ‬دابینكردنی‮ ‬ئەو بڕە زۆرەی‮ ‬سووتەمەنی،‮ ‬هەر بۆیە لە ئێستادا سەرقاڵی‮ ‬دانوستاندن و گفتوگۆین لەگەڵ وەزارەتی‮ ‬سامانە سرووشتییەكاندا بۆ ئەوەی‮ ‬توانای‮ ‬دابینكردنی‮ ‬غازی‮ ‬سرووشتی‮ ‬زیاتر بكرێت و خۆشبەختانە لەگەڵ وەزارەتی‮ ‬ناوبراو هەماهەنگی‮ ‬و لێكتێگەیشتنێكی‮ ‬باشمان لەنێواندا هەیە،‮ ‬لەرووی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬وێستگەكانی‮ ‬هایدرۆپاوەریشەوە كە بە هێزی‮ ‬ئاو وزەی‮ ‬كارەبا بەرهەم دەهێنێت،‮ ‬نووسراومان بۆ دامەزراندنی‮ ‬3 وێستگەی‮ ‬هایدروپاوەر كردووە كە دیراسە و دیزاینینان تەواو بووە بۆ ئەوەی‮ ‬دەست بە جێبەجێكردنی‮ ‬بكرێت،‮ ‬ئەمە وێڕای‮ ‬بوونی‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬زۆر لە ناوچە و شوێنی‮ ‬تایبەت بە دروستكردنی‮ ‬بەنداو و دانانی‮ ‬وێستگەی‮ ‬هایدروپاوەر وەكو ناوچەكانی‮ ‬راشاوە،‮ ‬جەمسێرمۆ‮ ‬،‮ ‬خوالێش‮ ‬،‮ ‬دەڵگا‮ ‬،‮ ‬مەنداوە و چەندین شوێنی‮ ‬دیكە‮. ‬لەرووی‮ ‬چاكسازیشەوە وەزارەتمان هەماهەنگی‮ ‬لەگەڵ وەبەرهێنەكان هەیە و نووسراوی‮ ‬فەرمیمان بۆ ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران بەرز كردووەتەوە بۆ‮ ‬یەكخستنی‮ ‬سەرجەم گرێبەستەكانی‮ ‬كڕینی‮ ‬وزەی‮ ‬كارەبا لە وەبەرهێنەكان و چاوخشاندنەوە و رێكخستنی‮ ‬گرێبەستەكان‮. ‬
خەبات‮: ‬وەك دەزاندرێت‮ ‬یەكێك لە پڕۆژە گەورەكانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كارەبا وێستگەی‮ ‬هەڵمی‮ ‬خەباتە،‮ ‬ماوەیەكیش ئەم وێستگەیە نەتوانرا بخرێتە كار ئێستا‮ ‬یەكەیەكی‮ ‬خراوەتە كارەوە،‮ ‬ئایا گرنگی‮ ‬ئەم وێستگەیە چییە و بۆچی‮ ‬ئاستەنگ و كێشەی‮ ‬بۆ دروستكراوە؟
وەزیری‮ ‬كارەبا‮: ‬وێستگەی‮ ‬بەرهەمهێنانی‮ ‬هەڵمی‮ ‬خەبات بە‮ ‬یەكێك لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەكانی‮ ‬وەزارەت دادەنرێت،‮ ‬چونكە لەرووی‮ ‬تێچوونی‮ ‬بەرهەمهێنانی‮ ‬وزەی‮ ‬كارەبا و پاراستنی‮ ‬ژینگەوە سوودێكی‮ ‬ئێجگار زۆری‮ ‬هەیە،‮ ‬لەگەڵ دەستبەكاربوونمان راستەوخۆ بەدواداچوونمان بۆ ئەم پڕۆژە گرنگە كرد و كارەكانی‮ ‬پڕۆژەكەم راستەوخۆ گرتە ئەستۆ بە تایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەندێك گرفت و كێشەی‮ ‬تەكنیكی‮ ‬و هونەری‮ ‬بۆ دروستبوو،‮ ‬لەگەڵ بەرپرسانی‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬جێبەجێكار و رێكخراوی‮ ‬بۆسكۆ و لایەن پەیوەندارەكانی‮ ‬تر كرد و بە وردی‮ ‬لێكۆڵینەوە و كارمان لەسەر كێشە و گرفتەكانی‮ ‬وێستگەكە كرد و خۆشبەختانە وەكو تاقیكردنەوەیەك دوو‮ ‬یەكەی‮ ‬وێستگەكەمان بە سەركەوتوویی‮ ‬بەگەڕخست و ئێستا‮ ‬یەكەیەكی‮ ‬وەكو تێست لە كاركردندایە و بەم نزیكانەش لە مەراسیمێكدا بە فەرمی‮ ‬بەرهەمهێنانی‮ ‬300‮ ‬مێگاوات كارەبا لەم پرۆژەیە رادەگەیەنین و دەخرێتە ناو تۆڕی‮ ‬كارەبای‮ ‬نیشتمانییەوە و لە وەرزی‮ ‬زستاندا سوودێكی‮ ‬زۆری‮ ‬بۆ هاووڵاتییان دەبێت‮. ‬
خەبات‮: ‬لە سەرەتای‮ ‬ئەم مانگەدا بەردی‮ ‬بناغەی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬هێڵی‮ ‬گواستنەوەی‮ ‬بەرزی‮ ‬خەبات ژ زەنگەنان لە ناحیەی‮ ‬رۆڤیا داندرا ئایا ئەو پرۆژەیە دەبێتە هۆی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬كێشەی‮ ‬كەمی‮ ‬گەیشتنی‮ ‬وزەی‮ ‬كارەبا بۆ ئەو پارێزگایە؟
وەزیری‮ ‬كارەبا‮: ‬یەكێك لەو چاكسازی‮ ‬و كارانەی‮ ‬كە وەزارەت دەستیپێكردووە دابینكردنی‮ ‬وزەی‮ ‬كارەبایە بۆ سەرجەم پارێزگاكان بەپێی‮ ‬پشكی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬خۆیان تاوەكو هاووڵاتییانی‮ ‬كوردستان بەشێوەیەكی‮ ‬دادپەروەرانە وزەی‮ ‬كارەبایان بۆ دابینبكرێت،‮ ‬ئەم پرۆژەیەش لە چوارچێوەی‮ ‬بەهێزكردنی‮ ‬سێكتەری‮ ‬گواستنەوەی‮ ‬هێڵی‮ ‬پاڵەپەستۆی‮ ‬بەرزدایە و تاڕادەیەكی‮ ‬باش گرفتی‮ ‬كەمی‮ ‬گەیشتنی‮ ‬وزەی‮ ‬كارەبا بۆ پارێزگای‮ ‬دهۆك چارەسەر دەكات‮. ‬
خەبات‮: ‬پرۆژەی‮ ‬پێوەری‮ ‬زیرەك بە‮ ‬یەكێك لەو پرۆژانە دادەنرێت كە هیوا و ئومێدێكی‮ ‬زۆری‮ ‬لەسەر دانراوە بەتایبەتی‮ ‬بۆ كەمكردنەوەی‮ ‬بارزۆری‮ ‬و نەهێشتنی‮ ‬زێدەڕۆیی‮ ‬ئایا لەرووی‮ ‬كردارییەوە تاچەند ئەم پرۆژەیە دەستیپێكردووە؟
وەزیری‮ ‬كارەبا‮: ‬پرۆژەی‮ (‬تۆڕی‮ ‬زیرەك‮) ‬بە‮ ‬یەكێك لە پرۆژە گەورە و ستراتیژییەكانی‮ ‬وەزارەت دادەنرێت و تیمێكی‮ ‬شارەزا لە وەزارەت راستەوخۆ سەرپەرشتی‮ ‬ئەم پرۆژەیە دەكات و لە هەولێر و سلێمانی‮ ‬و دهۆك لەرووی‮ ‬پراكتیكەوە لە چەندین گەڕەك و ناوچەی‮ ‬پیشەسازی‮ ‬دەست بە جێبەجێكردنی‮ ‬كراوە،‮ ‬دوای‮ ‬تەواوبوونی‮ ‬پرۆژەكەش‮ (‬تۆڕی‮ ‬زیرەك‮) ‬رۆڵی‮ ‬دەبێت لە بەڕێوەبردنی‮ ‬سیستەمی‮ ‬كارەبا و كۆنتڕۆڵكردن و دابەزینی‮ ‬بارزۆری‮ ‬بەسەر فیدراو محاویلە و تۆڕی‮ ‬كارەباوە،‮ ‬دوای‮ ‬تەواوبوونی‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬دادپەروەرانە تر خزمەتگوزاریی‮ ‬كارەبا بەسەر هاوبەشەكانیدا دابەش دەكات‮. ‬تیمەكانی‮ ‬بەستانی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬تۆڕی‮ ‬زیرەك بەپێی‮ ‬خشتەی‮ ‬زەمەنی‮ ‬بەڕێكوپێكی‮ ‬كارەكانیان دەكەن و هاوكاریی‮ ‬و پاڵپشتی‮ ‬تەواویان دەكەین،‮ ‬دوای‮ ‬تەواوبوونی‮ ‬پرۆژەكە‮ ‬1‮ ‬ملیۆن و‮ ‬562‮ ‬هەزارو‮ ‬515‮ ‬هاوبەشی‮ ‬كارەبا لێی‮ ‬سوودمەند دەبن گرنگییەكەشی‮ ‬بۆ هاووڵاتییان و هاوبەشانی‮ ‬كارەبا لەوەدایە بێ بەرانبەر و هیچ پارەیەك بۆ پێوەر و بەستانی‮ ‬كێبڵ و تەواویی‮ ‬پرۆژەكە وەرناگیرێت‮.‬
خەبات‮: ‬لەم چەند ساڵەی‮ ‬رابردوودا بەهۆی‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬و ئەو بارە نەخوازراوەی‮ ‬بەسەر كوردستاندا هات هاووڵاتییان و هاوبەشانی‮ ‬دیكەی‮ ‬پۆلەكانی‮ ‬كارەبا قەرزێكی‮ ‬زۆریان لایە،‮ ‬ئایا وەزارەت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم قەرزانەدا دەكات؟
وەزیری‮ ‬كارەبا‮: ‬لە ئێستادا وەزارەتی‮ ‬كارەبا بڕی‮ ‬952‮ ‬ملیار و‮ ‬671‮ ‬ملیۆن و‮ ‬852‮ ‬هەزار دیناری‮ ‬لای‮ ‬هاوبەشانی‮ ‬كارەبایە بە هەر پێنچ پۆلەكەی‮ (‬ماڵان، بازرگانی، پیشەسازی، كشتوكاڵ،‮ ‬حكومی‮). ‬ئەم قەرزانەش میكانیزمێكی‮ ‬گونجاوی‮ ‬بۆ دەدۆزینەوە تاوەكو وەریبگرینەوە،‮ ‬ئێمەش كار ئاسانیمان كردووە بۆ هاووڵاتییان و هاوبەشانی‮ ‬كارەبا كە لە رێگەی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی‮ ‬پارێزگاكانەوە سەردان بكەن و بەشێوەی‮ ‬قیست ئەو قەرزە بدەنەوە،‮ ‬چونكە بە هیچ شێوەیەك لە دەسەڵاتی‮ ‬وەزارەتدا نییە لە هیچ جۆرە قەرزێكی‮ ‬حكومی‮ ‬خۆش بێت‮.‬