سبەی دووشەممە لە یەكێك لەیارییە بەهێزەكانی ئەم وەرزە و بەتایبەتیش لە گەڕی حەوتەمی خولی ئینگلیزی، هەردوو یانەی ئەرسنال و مانچستەر یونایتد رووبەڕووی یەكتری دەبنەوە.
ئەم یارییە كەلەسەر یاریگای ئۆلد ترافۆردی تایبەت بە مان یونایتد بەڕێوەدەچێت، ئەگەری زۆر هەیە كە پۆگبای فەرەنسی نەتوانێت بەشداری لەو یارییەدا بكات، هەروەك سۆلسكایەری راهێنەری مان یونایتد لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ی بەریتانی ئاماژەی بۆ كرد كە ئەگەرچی پۆگیا بۆ ماوەی 90 خولەك بەشداریی یارییەكەی حامی پیشەگەرانی كرد، بەڵام بەدرێژاری ئەو یارییە ئازاری هەبوو، بەڵام تا سبەیش چاوەڕوانی دەكەین كە دڵنیا بین لەوەی تا چەند پۆگبا بۆ ئەو یارییە گرنگەمان ئامادە دەبێت.









