خهبات: هاوار مورتكەیی:-
بەئامادەبوونی زیاد رەئووف نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان، 15ەهەمین پاڵەوانێتی شەترەنجی راپیدی نێودەوڵەتی خانزاد لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
بەر لەدەستپیكردنی پاڵەوانێتییەكەش دیدارێك لەنێوان نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆڵەندا و د. فەرهەنگ رەشكینی بەڕێوەبەری پەیمانگای كاپابلانكا و د. دلزار حەمەساڵح سەرۆكی یانەی شەترەنجی خانزاد بەڕێوەچوو، كە تیایدا باس لەهەنگاوەكانی بەڕێوەچوونی پرۆسەی خویندنی وانەی شەترەنج لە قوتابخانەكان كرا كە هەنگاوی باشی بڕیوە و بۆ ئەم مەبەستەش كتێبێك بۆ خوێندنی ئەو وانەیە بەچاپ گەیەندراوە، دواتر بەڕێز زیاد رەئووف نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆڵەندا پێشنیاری ئەوەی خستە بەردەم سەرۆكی یانەی خانزاد بۆ ئەوەی لە داهاتوویەكی نزیكدا پاڵەوانێتییەكی هاوبەشیان یانەی خانزاد و یەكێتی شەترەنجی پۆڵەندا لە پۆڵەندا بۆ رێك بخات و ببێتە دەستپێكێك بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە پاڵەوانێتییانە.
لەدەستپیكی كردنەوەی ئەم پاڵەوانێتییەدا كە 84 شەترەنجزانی كوڕ و كچ لە شارەكانی كوردستان و عێراق و ئێران و سوریا بەشدارییان كردبوو، د. دلزار حەمەساڵح سەرۆكی یانەی شەترەنجی خانزاد وتەیەكی پێشكەش كرد و وێڕای بەخێرهاتنی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆڵەندا، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە پێویستە دەستخۆشی لە بەڕێز زیاد رەئووف بكەین كە بەردەوام پاڵپشت و هاوكار بووە لە خستنە رووی ئاسانكاری لە بەشداریكردنی شەترەنجزانانی كورد لە وڵاتی پۆڵۆنیا و ئەمەش هۆكارێكی باش بووە بۆ ئەوەی ئێمە وەكو یانەی خانزاد بتوانین پەیوەندییەكی باش لەگەڵ شەترەنجزانانی پۆڵۆنیا ببەستین.
هەروەها سەرۆكی یانەی شەترەنجی خانزاد
دواتر نوێنەری حكومەتی هەریمی كوردستان دەستپێكی پاڵەوانێتییەكەی بەجولاندنی داشێكی میزی یەكەمی راگەیاند و دەست بە پاڵەوانێتییەكە كرا كە ماوەی 3 رۆژی خایاند و ئەنجامی كۆتایی پاڵەوانێتییەكەش بەمشێوەیەی خوارەوەبوو:
❊ كوڕان پێشكەوتووان:
ئاریان عوسمان پلەی یەكەم
ئەحمەد جەزا پلەی دووەم
چیا مودیر پلەی سێیەم
❊ كچان پێشكەوتووان:
هانا هاوار پلەی یەكەم
كازیوە سەڵاح پلەی دووەم
لانە هاوار پلەی سێیەم
❊ كوڕان خوار 14 ساڵ:
پۆڵا ئازاد پلەی یەكەم
یەشار دیدار پلەی دووەم
لاوین خەبات پلەی سێیەم
❊ كچان خوار 14 ساڵ:
نڤار سەردار پلەی یەكەم
رۆز سەمیر پلەی دووەم
رۆزیا فەخرەدین پلەی سێیەم
❊ لاوانی كچان:
یار بەیاد پلەی یەكەم
شارێژ دلشاد پلەی دووەم
دیدەن دلشاد پلەی سێیەم
❊ لاوانی كوران:
عەلی فەرهاد پلەی یەكەم
حوسێن وەحدانی پلەی دووەم
ئیبراهیم عەدنان پلەی سێیەم









