سەركردەی‮ ‬پێشووی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬هێزە چەكدارە شۆڕشگێڕەكانی‮ ‬كۆڵۆمبیا‮ ‬FARC ‮‬و سەرۆكی‮ ‬ئێستای‮ ‬پارتی‮ ‬هێزە شۆڕشگێڕە جێگرەوەكان بۆ كۆمەڵگا،‮ ‬رۆدریگۆ لۆندۆنۆ رایگەیاند كە بەردەوامن لە هەنگاونان بەرەو ئاشتی‮ ‬وێڕای‮ ‬كوشتنی‮ ‬بەردەوامی‮ ‬ئەندامەكانیان.رۆدریگۆ لۆندۆنۆ لە دیمانەیەكدا هەڵسەنگاندنی‮ ‬بۆ بڕیاری‮ ‬ژمارەیەك لە فەرماندەكانی‮ ‬پێشووی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬هێزە چەكدارە شۆڕشگێڕەكانی‮ ‬كۆلۆمبیا‮ ‬FARC‮‬ كرد كە داوایانكردووە دەست بكرێتەوە بە خەباتی‮ ‬چەكداری‮ ‬دژبە حكوومەت.رۆدریگۆ لۆندۆنۆ روونیكردەوە ژمارەیەك لە فەرماندەكانی‮ ‬پێشووی‮ ‬FARC‮‬لەنێویاندا ئیڤان ماركیز كە بڕیاریانداوە بە دەستپێكردنەوە بە خەباتی‮ ‬چەكداری‮ ‬دژبە حكوومەت،‮ ‬هەوڵیانداوە هەڵەكانیان پەردەپۆش بكەن ئەویش لە رێگەی‮ ‬راگەیەندراوێكەوە كە بەم دواییانە بڵاویانكردبوویەوە.سەركردەی‮ ‬پێشووی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬هێزە چەكدارە شۆڕشگێڕەكانی‮ ‬كۆلۆمبیا،‮ ‬رۆدریگۆ لۆندۆنۆ گوتیشی‮: “‬ئەو كەسانەی‮ ‬هیچ پڕۆژەیەكیان نییە ئەو جۆرە كارانە ئەنجام دەدەن كە كاریگەری‮ ‬نابێت لەسەر كارەكانمان،‮ ‬95لەسەدای‮ ‬ئەو كەسانەیشی‮ ‬واژوویان لەسەر رێككەوتنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬كۆلۆمبیادا كردووە ئێستا لەناو پارتی‮ ‬هێزە شۆڕشگێڕە جێگرەوەكان بۆ كۆمەڵگە دان،‮ ‬هەروەها بۆ كۆلۆمبیا و جیهان،‮ ‬سەلماندوومانە كە پابەندین بە بەڵێنەكانمان‮”.

‬رۆدریگۆ لۆندۆنۆ لە وەڵامی‮ ‬پرسیاری‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئایە ئەو كەسانەی‮ ‬بڕیاری‮ ‬دەستپێكردنەوەی‮ ‬خەباتی‮ ‬چەكدارییان داوە،‮ ‬مەترسی‮ ‬راستەقینە بۆسەر پڕۆسەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬دروست دەكەن گوتی‮: “‬زۆربەی‮ ‬ئەو كەسانەی‮ ‬بڕیاریانداوە خەباتی‮ ‬چەكداری‮ ‬دەست پێ بكەنەوە دەناسم و پێكەوە خەباتمان كردووە،‮ ‬زۆر خەمبارم كە ئەو بڕیارەیان داوە،‮ ‬بە تایبەتیش ئیڤان ماركیز كە رۆڵێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬هەبووە لە دانوستانەكانی‮ ‬ئاشتی‮ ‬لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬كۆلۆمبیادا،‮ ‬بەڵام بڕیاری‮ ‬ئەو فەرماندانە زیانی‮ ‬زۆری‮ ‬بە هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە ئاشتی‮ ‬گەیاندووە كە ئەوەیش جێگەی‮ ‬داخە‮”.

‬سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬هێزە شۆڕشگێڕە جێگرەوەكان بۆ كۆمەڵگە سەبارەت بە دامەزراندنی‮ ‬رێكخراوێكی‮ ‬چەكداری‮ ‬گوتی‮: “‬دامەزراندنی‮ ‬رێكخراوێكی‮ ‬چەكداری‮ ‬قورسە،‮ ‬چونكە پێكهێنان و رێكخستنی‮ ‬یەكە چەكدارییەكان كارێكی‮ ‬ئاسان نییە‮”.‬رۆدریگۆ لۆندۆنۆ سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی‮ ‬خەباتی‮ ‬چەكداری‮ ‬لە كۆڵۆمبیا لە لایەن فارك-ەوە گوتی‮: “‬نەك هەر فارك بەڵكو سەرجەم پارتەكان لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬كۆلۆمبیا،‮ ‬تەنانەت كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتیش بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ بڕیاری‮ ‬دەستپێكردنەوەی‮ ‬خەباتی‮ ‬چەكدارییدا نین‮”.‬سەركردەی‮ ‬پێشووی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬هێزە چەكدارە شۆڕشگێڕەكانی‮ ‬كۆلۆمبیا‮ ‬FARC‮‬ و سەرۆكی‮ ‬ئێستای‮ ‬پارتی‮ ‬هێزە شۆڕشگێڕە جێگرەوەكان بۆ كۆمەڵگە،‮ ‬رۆدریگۆ لۆندۆنۆ سەبارەت بە كوژرانی‮ ‬ژمارەیەك فەرماندەی‮ ‬فارك دوای‮ ‬رێككەوتنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬گوتی‮: “‬ئەوە راستە،‮ ‬دوای‮ ‬رێككەوتنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬ژمارەیەك ئەندامی‮ ‬پێشووی‮ ‬فارك دوای‮ ‬دانانی‮ ‬چەكەكانیان كوژراون و بۆ چەند جارێكیش ئەوەم گوتووە و ئێستاش دەیڵێمەوە كە بەردەوامین لە هەنگاونان بەرەو ئاشتی،‮ ‬وێڕای‮ ‬كوشتنی‮ ‬ئەندامەكانمان،‮ ‬چونكە ئەوە هەر ئەندامانی‮ ‬فارك نییە دەكوژرێن،‮ ‬بەڵكو چالاكوانانی‮ ‬مافەكانی‮ ‬مرۆڤ و داكۆكیكاران لە سروشتیش دەكوژرێن و پێویستە چارەسەرێك بۆ ئەو پرسە بدۆزینەوە‮”.‬ئەو گوتیشی‮: “‬بێ گومان حاڵەتەكانی‮ ‬كوشتن كاریگەری‮ ‬و رۆڵیان هەیە لە بڕیاری‮ ‬دەستپێكردنەوەی‮ ‬خەباتی‮ ‬چەكداری،‮ ‬دەركمان بەوە كردووە كاتێك رێككەوتنی‮ ‬ئاشتیمان واژوو كرد،‮ ‬رێككەوتنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬بەلای‮ ‬ئێمەوە تەنها بریتییە لە ئەنجامێك،‮ ‬بەڵكو سەرەتای‮ ‬قۆناغێكی‮ ‬ئاڵۆزە،‮ ‬چونكە دركمان بەوە كردبوو كە راستڕەوی‮ ‬توندئاژۆ لە كۆڵۆمبیا بێ دەنگ نابێت و هەوڵی‮ ‬كوشتنمان دەدات‮”.‬سەركردەی‮ ‬پێشووی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬هێزە چەكدارە شۆڕشگێڕەكانی‮ ‬كۆڵۆمبیا‮ ‬FARC‮‬ و سەرۆكی‮ ‬ئێستای‮ ‬پارتی‮ ‬هێزە شۆڕشگێڕە جێگرەوەكان بۆ كۆمەڵگە،‮ ‬رۆدریگۆ لۆندۆنۆ جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی‮ ‬كە داكۆكیكاران لە رێككەوتنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬لە كۆڵۆمبیا رۆژ بە رۆژ لە زیاد بووندان لە هەمان كاتدا حكوومەتی‮ ‬تۆمەتباركرد كە دوای‮ ‬رێككەوتنی‮ ‬ئاشتی،‮ ‬رێگرە لەوەی‮ ‬پێشڤەچوون لە پڕۆسەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬لە وڵاتەكەیدا بەدی‮ ‬بێت و گوتی‮: “‬پڕۆسەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬تەنها بۆ فارك نییە،‮ ‬بەڵكو میراتی‮ ‬گەلی‮ ‬كۆڵۆمبیایە و لەگەڵ ئەوەی‮ ‬داكۆكیكاران لە رێككەوتنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬رۆژ بە رۆژ لە زیاد بووندان،‮ ‬دەتوانین سەرجەم كێشەكان چارەسەر بكەین‮”.

‬رۆدریگۆ لۆندۆنۆ جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی‮ ‬كە پارتەكەی‮ ‬كار دەكات بۆ كەمكردنەوەی‮ ‬گرژییەكانی‮ ‬نێوان وڵاتەكەی‮ ‬و ڤێنیزوێلا،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كۆلۆمبیا،‮ ‬ڤێنیزوێلا‮-‬ی‮ ‬بەوە تۆمەتبار كرد كە پاڵپشتی‮ ‬دەكات لە سەركردەكانی‮ ‬پێشووی‮ ‬فارك و گوتی‮: “‬دڵنیام كە حكوومەتی‮ ‬ڤێنیزوێلا پاڵپشتی‮ ‬نەكردووە لە فەرماندەكانی‮ ‬پێشووی‮ ‬فارك كە بڕیاریاندابوو بە دەستپێكردنەوەی‮ ‬خەباتی‮ ‬چەكداری،‮ ‬بەڵام هەندێك لایەن كە سوودمەندن لە رەوشەكە لە چوارچێوەی‮ ‬هەڵسوكەوتی‮ ‬نابەرپرسانە،‮ ‬ئەو تۆمەتەیان ئاراستەی‮ ‬ڤێنیزوێلا كردووە كە بەردەوام پاڵپشتیكردووە لە پڕۆسەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬لە كۆلۆمبیا‮”.‬سەركردەی‮ ‬پێشووی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬هێزە چەكدارە شۆڕشگێڕەكانی‮ ‬كۆلۆمبیا‮ ‬FARC‮‬و سەرۆكی‮ ‬ئێستای‮ ‬پارتی‮ ‬هێزە شۆڕشگێڕە جێگرەوەكان بۆ كۆمەڵگە،‮ ‬رۆدریگۆ لۆندۆنۆ لە كۆتاییدا ئاماژەی‮ ‬بەوە كرد كە ئەگەری‮ ‬هەیە ناوی‮ ‬پارتەكەی‮ ‬بگۆڕێت،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ژمارەیەك فەرماندەی‮ ‬پێشووی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬فارك بڕیاریاندا بە دەستپێكردنەوەی‮ ‬خەباتی‮ ‬چەكداری‮ ‬لە كۆلۆمبیا.بەم دواییانە لۆسیانۆ مارین ناسراو بە ئیڤان ماركیز كە‮ ‬یەكێكە لە فەرماندەكانی‮ ‬پێشووی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬فارك،‮ ‬دەستپێكردنەوەی‮ ‬خەباتی‮ ‬چەكداری‮ ‬دژبە حكوومەتی‮ ‬كۆلۆمبیا راگەیاندبوو‮.‬

لە‮ ‬24ی‮ ‬تشرینی‮ ‬دووەمی‮ ‬2016دا،‮ ‬شاندی‮ ‬دانوستانكاری‮ ‬فارك و حكوومەتی‮ ‬كۆلۆمبیا رێككەوتنێكی‮ ‬ئاشتییان واژوو كردبوو،‮ ‬بە ئامانجی‮ ‬كۆتاییهێنان بە شەڕ‮ ‬و پێكدادانەكانی‮ ‬نێوانیان كە لە‮ ‬1950وە لەو وڵاتە هەڵگیرسابوو.بەپێی‮ ‬رێككەوتنەكە لە‮ ‬27ی‮ ‬حوەزیرانی‮ ‬2017دا،‮ ‬چەكدارانی‮ ‬فارك چەكەكانیان رادەستی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان كرد.وێرای‮ ‬رێككەوتنەكە،‮ ‬بەڵام هێشتا لە ژمارەیەك ناوچەی‮ ‬كۆڵۆمبیا شەڕ‮ ‬و پێكدادان بەردەوامە كە لە میاندا چەكدارانی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬فارك هەوڵ دەدەن ئەو ناوچانە كۆنترۆڵ بكەنەوە كە چەكدارەكانی‮ ‬پێشووی‮ ‬بزووتنەوەكەیان دوای‮ ‬دانانی‮ ‬چەكەكانیان چۆڵیانكردووە‮.‬