ڕاژان عەبدولڕەحمان پیرۆ
كورد وەك نەتەوەیەكی‮ ‬ماف خوراو لە نێو جەرگەی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناڤین دا بە درێژایی‮ ‬قوناغەكانی‮ ‬مێژووی‮ ‬سیاسی‮ ‬ناوچەكە كەوتوتە بەر شاڵاوی‮ ‬زوڵم ستەمكاری‮ ‬ئەقڵیەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬خو سەپێن و خو بە باڵاتر زانین لە كەمە نەتەوەكانی‮ ‬ناوچەكەمان و هەرچی‮ ‬مافە بۆ خۆیان بە حەلال زانیوە‮ ‬،‮ ‬بۆ كوردیش حەڕام‮.‬

‮‬سەدان ساڵە ئەم ئەقڵە سیاسیەی‮ ‬دەڤەرەكەمان زاڵە و‮ ‬ڕێگرە لە بەردەم هەر بەرە و پێشڤەچونێكی‮ ‬دوزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬نەتەوەییمان و لە هەر كوێیەك بەرەو پێشڤەچونێك هاتبێتە ئاراوە لەوێدا داگیركارانی‮ ‬كوردستان گەلە كومەكییان كردووە و لە دژی‮ ‬وەستاونەتەوە و نەیانهێشتووە هەنگاوێك بەرەو پێشەوە بڕوات جا چ بە شێوەیەكی‮ ‬ڕاستەوخۆ‮ ‬یان ناڕاستەوخۆ بێت‮.‬
كە دەڵێم ناڕاستەوخۆ لە هەموو قوناغەكاندا زوڵە كوردیش‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬دوژمنایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬دوزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬كوردیان بینیوە و ئاویان كردوتە ئاشی‮ ‬دوژمنان و داگیركارانی‮ ‬كوردستان‮.‬

ئەوەتا با زۆر دور نەڕوین هەموومان بینیمان كە چۆن پڕوسەی‮ ‬ڕیفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كەوتە بەر هەڕەشەو پەلاماری‮ ‬دەوڵەتە داگیركارەكارانی‮ ‬كوردستان و دەست پەنجكانیان لە هەرێمی‮ ‬كوردستان و حەتتا مافی‮ ‬دەنگدانیان بە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بە‮ ‬ڕەوا نەبینی‮ ‬وەك مافێكی‮ ‬سروشتی‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬هەر نەتەوەیەك كە بیەوێت بڕیار لە سەر چارەنوسی‮ ‬خوی‮ ‬بدات‮.‬

سەركەوتنی‮ ‬پڕوسەی‮ ‬ڕیفڕاندوم لە25ـی9ـی2017 بە‮ ‬ڕێژەی‮ ‬نزیكەی‮ ‬93% دەنگی‮ ‬هاوڵاتیانی‮ ‬كوردستان بۆ سەربەخۆیی،‮ ‬دوژمنانی‮ ‬دەرەكی‮ ‬و ناحەزانی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬توشی‮ ‬شۆك كرد كە بە سەركردایەتی‮ ‬هێژا بارزانی‮ ‬بەڕێوە چوو‮. ‬هەربویەش زۆری‮ ‬نەخایاند گەلەكومەكی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬و هەرێمی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬لە دژی‮ ‬ئەم سەركەوتنە مێژوییەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان ئەنجام درا و پەلاماری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیان دا و نیوە زیاتر لە خاكی‮ ‬كوردستان واتە كەركوك و ناوچەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێم لە خیانەتێكی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬دا‮ ‬ڕادەستی‮ ‬دوژمنان كرا‘ كە هەتاكو ئەمڕۆش ئەم ناوچانە بە دەست ئەم خیانەتە مەزنەوە دەناڵێننز‮. ‬ئێمە زۆر جار باس لە داگیركارانی‮ ‬كوردستان دەكەین‘ ڕاستە ئەوانە دوژمنی‮ ‬گەورەی‮ ‬كوردو كوردستانن‘ بەڵام ئەگەر داریش كرمی‮ ‬لە خوی‮ ‬نەبێت دوژمنان بە ئاسانی‮ ‬ناتوانن زاڵ بن بەسەرماندا‮.‬

لە ئەنجامدا دەگەینە ئەم‮ ‬ڕاستیە كە ئەقڵیەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەوڵەتە سەردەستەكان كە لەسەر بنەمای‮ ‬ڕەگەزپرستی‮ ‬حوكمرانی‮ ‬دەكەن و هەروەها ئەقڵیەتی‮ ‬خیانەتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬هەمیشە بەربەستی‮ ‬گەورە وئاستەنگ بوونە لە نەگەیشتنی‮ ‬كورد بە ئامانجی‮ ‬كوتایی‮ ‬خوی‮ ‬كە ئەویش سەربەخۆبونی‮ ‬كوردستانە‮.‬