خهبات: پەریها عومەر:-
خواست لەسەر جلوبەرگی كوردی لەزۆربووندایە و ژمارەیەكیش لە هاونیشتیمانیان پێیانوایە جلوبەرگی مۆدێرن خواستی زۆرتری لەسەرە، لەم راپۆرتەدا ئەوانەی بەشداریان كردووە راوسەرنجی خۆیان دەخەنەڕوو:
ڕاژان ئەحمەد ڕۆژنامەنووس دەڵێ: بەڵێ بەدڵنیاییەوە، گرینگی زۆر بەمۆدێل و جلوبەرگ دەدەم، لەبەر ئەوەی من پێموایە، كەسایەتی مرۆڤ دەردەخات، بەپێی وەرز و بەپێی شوێن و شێوازی جلوبەرگەكەم دەگۆڕم، واتە ئەو شوێنانەی پێویست دەكات جلوبەرگێكی فەرمی لەبەر بكەم و ئەو شوێنانەی كە نافەرمین بەهەمان شێوە، بەپێی دەركەوتنەكانم مۆدێلی دەركەوتنەكانم كاریگەری لەسەر جلوبەرگ دەبێت، واتە ئەگەر پێویست بكات لەم كاتەوە وەك شوێن بەم شێوازە مۆدێلە دەربكەوم.
گوتیشی: هەروەها گرینگی بەجلی كوردیش دەدەم ، چونكە پێم وایە جل و بەرگی كوردی نیشانەی نەتەوەكەم دیاری دەكات، لەم كاتەی بۆنەیەكی نەتەوەیی و كۆمەڵایەتیەكانی بە جلوبەرگی كوردی دەردەكەوم، لەبەر ئەوەی نەتەوەیی بوونی من دەسەلمێنێت.
دكتۆرە ئاڵا سەعید وەك پزیشكێك لەبارەی جلوبەرگی كوردییەوە گوتی: سەبارەت بە پۆشینی جلوبەرگ و مۆدیلی جلوبەرگ جگە لەوەی كە پێویستیە و جێگای بایەخدانی مرۆڤەكانە، هەر كەسە و بەجۆرێك خواستی پۆشینی هەیە.
گوتیشی: ئەگەر باس لە سەرەتای دروستبوونی مرۆڤەوە بكەین مرۆڤ جلوبەرگی تەنیا بۆ داپۆشینی جەستە بوو بەڵام بەبێی تێپەڕبوونی زەمەن گۆڕانكاری بە سەر جلوبەرگدا هات و رۆژ بەدوای رۆژ مۆدیل و جۆری جیاواز دروست دەكرا ، بەو پێیەش مرۆڤ خولیای بۆ جلی نوێ و مۆدیلی نوێ زیاتر بوو، سەبارەت بە خۆم بێگومان منیش گرینگی بە مۆدیلی جل و بەرگ دەدەم هە وڵی گونجاندنی رەنگەكان دەدەم . سەبارەت بەجلی كوردی كەجلێكی كوردەوارییەو جوانییەكی تایبەتی هەیە، هەمیشە حەزم لە پۆشینی كردووە بۆ زۆربەی ئاهەنگ و بۆنەكان لەبەری دەكەم.
ئامینە ئازاد ڕۆژنامەنووس دەڵێ : خۆم وەك تاكێكی كۆمەڵگە زۆر گرینگی جل و بەرگ ئەدەم بە تایبەتی جلی كوردی، چونكە كولتووری گەل و نیشتمانەكەمان كە پێی دەناسرێینەوە و پێی جیادەكرێینەوە لە گەل و نەتەوەی تر زۆر حەز بە جلی كووردی دەكەم هەروا حەز دەكەم زۆربەی كاتەكان بیپۆشم هەروەها گرینگی بە مۆدێلی جل و بەرگیش دەدەم ئەوەیان شتێكی جوانە و جوانی و ڕێكی مرۆڤ نیشان دەدات ئەوەش گرینگە گرینگی بە جل و بەرگ بدەی ئێستا بچیە هەر شوێنێك یان هەر كارێك بكەی ئەگەر جلێكی جوان و كەشخەت لەبەردا نەبێت لەوانەیە لەكارەكە وەرت نەگرن وا هەست دەكەن كەوا كەسێكی بێی سەلیقەی كەواتە كارەكانت جوان ناكەی
بۆیە جوانی و ڕێكی و كەشخەی جل و بەرگ گاریگەریەكی گرینگی هەیە بۆ هەموو كۆمەڵگا بەلای خۆشمەوە زۆر گرینگی پێدەدەم.
سێوێ عەبدوڵڵا قوتابی لە كولێژی زانست دەڵێ: جلی مۆدە ڕاستە پێویستە گرنگی پێی بدرێت، چونكە كەسایەتی و ڕێك و جوانی مرۆڤ نیشان دەداتن من وەك تاكێك زۆر گرنگی بە جلی و بەرگ دەدەم بەڵام وەك مۆدێل نا بڵێیم ئەوە مۆدێلە بەڵام لاموایە جلێكی جوان و ڕێك بێتن نەك بچی بڵێی ئەوە مۆدیلە ئاوا بكەم و ئاوا نەكەم چونكە زۆر حەز بە مۆدێل و ئەو شتانە ناكەم جاری وا هەیە جلێك نوێیە جارێیكم لەبەر كردووە بڵێیم والا مۆدێلی نەمایە بەكاری ناهێنم من حەز بەوە ناكەم مهیم جلێكی خاوێن و پاك بێتن دراوە وو شپرزە نەبیت تەواو.
گوتیشی: بۆ جل و بەرگی كووردی وەك تاكێك زیاتر گرینگی بەوە دەدەم زۆر حەز بە جلی كووردی دەكەم حەز دەكەم هەمیشە جلی كووردی بكەم ئەگەر لە كولێژ ڕێگا بدرێی حەز دەكەم لە جیات جلی مۆدە جلی كووردی بكەم لام جوان و كلتووری خۆم و گەلەكەمە بەوە لە نەتەوەو گەلی تر جیادەكرێمەوە بۆیە هەمیشە گرینگی بە جلی كووردی دەدەم زۆریش وەك لە جلی مۆدە .









