د‮. ‬سامان سۆرانی
ئاشكرایە كەوا زانست بنەما و فاكتەری‮ ‬هێزە نەوەك خۆشگوزەرانییەكی‮ ‬سەرپێیانەی‮ ‬ئەكادیمی،‮ ‬بۆیە توێژینەوەی‮ ‬زانستی،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬لەو بوارانەی‮ ‬كە پێویستن بۆ دەوڵەتسازی،‮ ‬لە سامانی‮ ‬سروشتی‮ ‬و كانزاكانی‮ ‬ژێرزەوی‮ ‬گرینگترە و هاوكار دەبێت لە چۆنێتی‮ ‬مامەڵەكردن لەگەڵ هەر قەیران‮ ‬یان نسكۆیەكی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و دەرەكی‮. ‬
ئامارەكان سەبارەت بە ژمارەی‮ ‬توێژینەوەكان ئەوەمان بۆ دەردەخەن،‮ ‬كەوا هەرێمی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬ڕووی‮ ‬ناوەندی‮ ‬توێژینەوە و بەرهەمی‮ ‬زانستی‮ ‬تا‮ ‬ڕادەیەك هەژارە‮. ‬دەكرێ بڵێین ئەو ئامارە لە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬ستانداری‮ ‬جیهانی‮ ‬لە بواری‮ ‬زانستە سرووشتییەكان زۆر لە خوارەوەیەوە‮. ‬
پرسیار ئەوەیە‮: ‬ئایا چی‮ ‬ڕوودەدات،‮ ‬ئەگەر دەوڵەتێك لە بواری‮ ‬هێزی‮ ‬زانستی‮ ‬هەژار بێت،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لە بواری‮ ‬زانستە سرووشتییەكان،‮ ‬یان چی‮ ‬ڕوودەدات،‮ ‬كاتێ سندوقی‮ ‬تایبەت نەبێت بۆ كۆمەك كردنی‮ ‬توێژینەوەی‮ ‬زانستی‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬داراییەوە،‮ ‬یان دواكەوتنێكی‮ ‬بەرچاو بوونی‮ ‬هەبێت لە گواستنەی‮ ‬زانیاری‮ ‬زانستی‮ ‬لە جیهانی‮ ‬پێشكەوتووەوە بۆ وڵات؟
ناوەندی‮ ‬زانستی،‮ ‬ئەگەر بوونی‮ ‬هەبێت ئەوا لە ناو زانست و تیۆرییە كۆن و ماوە بەسەرچووەكان چەقی‮ ‬بەستووە و هیچ سوودێكی‮ ‬نیە لە چارەسەركردنی‮ ‬كێشە هەنوكەییەكانی‮ ‬كۆمەڵگایەكی‮ ‬زیندوو و هاوچەرخ‮. ‬
خوێندن و خوێندنی‮ ‬باڵا پێویستی‮ ‬بە جێبەجێكردنی‮ ‬یاسا و چاوسووركردنەوە هەیە لەو كەسانەی‮ ‬كار بۆ ناوزڕاندنی‮ ‬زانست دەكەن و بۆ گەڕانەوەی‮ ‬شكۆی‮ ‬دەوڵەت پێویستە موجامەلەی‮ ‬خاوەن زانكۆ تایبەتییەكان و سەرۆك و‮ ‬ڕاگرانی‮ ‬زانكۆ حكوومییەكان نەكرێت‮. ‬
بڕوانامەی‮ ‬ساختە دەتوانێت بە‮ ‬ڕووكەش دامەزراوەكانی‮ ‬دەوڵەت‮ ‬ڕەنگین بكات،‮ ‬بەڵام ئێمە لەو باوەڕەین كەوا ناوەڕۆكی‮ ‬ئەو دامەزراوانە بە فەشەلی‮ ‬و بە خاوی‮ ‬دەمێننەوە،‮ ‬چونكە توانای‮ ‬هونەریی‮ ‬ئەو كەسانەی‮ ‬كە هەڵگری‮ ‬بڕوانامەی‮ ‬ساختەن و ئەركی‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬ئەو دامەزراوانەیان گرتۆتە ئەستۆ،‮ ‬زۆر لاوازە‮. ‬دەرئەنجام دەوڵەت بە ناچاری‮ ‬پەنا دەباتە بەر توانای‮ ‬ئەندازیار و پزشك و‮ ‬ڕاوێژكاری‮ ‬بیانی‮ ‬بۆ پڕكردنەوەی‮ ‬كەلێن و بەرزڕاگرتنی‮ ‬ئاستی‮ ‬نزمی‮ ‬زانستی‮. ‬
ئێمە پێمان وایە خاوەن بڕوانامە ساختەكان بە شێوەیەكی‮ ‬ناڕەوا زیانیان بە بودجەی‮ ‬دەوڵەت و بەرژەوەندیی‮ ‬گشتی‮ ‬گەیاندووە،‮ ‬كاتێ لاڕێیان گرتۆتە بەر بۆ‮ ‬بەدەستهێنانی‮ ‬تایتڵی‮ ‬وەكو ماستەر و دكتۆرا‮ ‬یان هەر پلەیەكی‮ ‬زانستی‮ ‬تر‮. ‬كەمتەرخەمی‮ ‬كردن لە چارەسەركردنی‮ ‬ئەم كێشەیە ستەمكارییەكی‮ ‬زەقە بەرامبەر بەو كەسانەی‮ ‬بە‮ ‬ڕێگەیەكی‮ ‬ڕاست و درووست بڕوانامەی‮ ‬زانستییان بەدەست هێناوە‮. ‬ئەو كەمتەرخەمییە خیانەتە لە دەوڵەت،‮ ‬كاتێ ئەو كەسانە پلە و پۆستی‮ ‬گرینگ و هەستیاریان پێدەسپێردرێت‮.‬
ئێمە پێمان وایە بەدەستهێنانی‮ ‬بڕوانامە بە شێوەیەكی‮ ‬ساختە تاوانێكە و پێویستە هەڵگرەكەی‮ ‬بە پێی‮ ‬یاسا سزا بدرێت‮. ‬
ئەگەر ئێمە بێدەنگی‮ ‬هەڵبژێرین لە بەرامبەر ئەم كردارە ناڕەوایە،‮ ‬ئەوكاتە نابێت گلەیی‮ ‬لەو كەسانە بكەین،‮ ‬كە ساختەكاری‮ ‬لە‮ ‬ڕەگەزنامە و پارە و مۆڵەتی‮ ‬پیشە و مێژوو و‮ ‬ڕاستییەكان دەكەن،‮ ‬چونكە لۆژیك پێمان دەڵێت،‮ ‬ساختەكردن هەر ساختەكردنە ئەگەرچی‮ ‬شێوەكانیشی‮ ‬جیاواز بێت‮.‬