جاریكی تر لۆچانۆی شیكەرەوە بەناوبانگەكەی ئیتاڵیا لەیەكێ لە بەرنامەكانی تەلەفزیۆنی دوور خرایەوه، دوای ئەوەی لەشیكردنەوەی یەكێ لەیارییەكانی خولی ئەو وڵاتە گوتی: تاكە رێگا بۆ وەستاندنی رۆمیلۆ لۆكاكۆی هێرشبەری ئینتەر میلان تەنها ئەوەیە نەهێلن مۆز بخوات.
ئەم لێدوانەی ئەو بێژەرەی ئیتاڵی تەنها دوای یەك هەفتە دێت لە سوكایەتی پیكردنی لەلایەن جەماوەری كالیارییەوە كە هاوشێوەی دەنگی مەیمون هاواریان لیدەكرد، سوكایەتی ئەمجارەش وای لە دەرهێنەری بەرنامە تەلەفزیۆنییەكە كرد كە كە ئەو بێژەرە دوور بخاتەوە، ئەگەرچی بەئامانجی سوكایەتی ئەوەی نەگۆتبوو، بەڵكو دوای ستایش كردنی تواناكانی ئەو هێرشبەرە كە زۆر زەحمەتە بتوانریت بیوەستینن، ئەویش وەك گاڵتەیەك گوتی تەنها بەو رێگایە دەتوانن لۆكاكۆ بوەستینن كە نەهێلن مۆز بخوات.









