یەحیا فایەق جاف
هەنووكە لە هەرێمی‮ ‬كوردستان زۆربەمان،‮ ‬سیاسیین،‮ ‬ئابووریناسین،‮ ‬وەرزشوانین،‮ ‬نووسەرین،‮ ‬ڕەخنەگرین،‮ ‬ئەدیبین،‮ ‬ڕۆژنامەنووسین،‮ ‬پارێزەرین،‮ ‬درۆ نابێت ئەگەر بڵێین‮ “‬چیت دەوێت ئێمە ئەوەین‮”!.‬
‮ ‬لەگەڵ شوفێری‮ ‬تەكسییەك لە گەڕەكی‮ ‬سەروەرانی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێرەوە تا ناوەندی‮ ‬بازاڕ‮ ‬سەركەوە،‮ ‬بە قەرەباڵغی‮ ‬و ناڕێكیی‮ ‬لێخوڕین و وەستاندنی‮ ‬نایاسایی‮ ‬تڕۆمبێلەكانی‮ ‬ئەم بەرو و ئەو بەری‮ ‬ئەو شەقامانەی‮ ‬پێیدا بەرەو بازاڕ‮ ‬تێپەڕ‮ ‬دەبیت،‮ ‬تا دەگەیتە ناوەندی‮ ‬شار،‮ ‬ماوەی‮ ‬گەیشتنتەكەت،‮ ‬بیست چركەیەك كەمتر‮ ‬یاخود تۆزێك زیاتر دەبێت‮.‬
من لە ماوەی‮ ‬ئەم بیست چركەیەدا لەگەڵ شۆفێری‮ ‬تەكسییەكەم،‮ ‬بە‮ ‬ڕێككەوت تۆزقاڵێك لەسەر باروودۆخی‮ ‬ئێستای‮ ‬كوردستان و پێشهاتەكان كەوتمە قسەكردن،‮ ‬كاتێك هەستم كرد شوفێرەكە زۆر شتی‮ ‬پێیە و حەزی‮ ‬لێیەتی‮ ‬بیانڵێت،‮ ‬هەر زوو خۆم كردە گوێگر و باسەكەم بۆ ئەو جێهێشت،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬هەموو گرفتەكانی‮ ‬كاركردنی‮ ‬ڕۆژانەی‮ ‬خۆی‮ ‬و تەكسییەكەی‮ ‬و كوالێتی‮ ‬بەنزین و بێكەڵكی‮ ‬ڕۆنی‮ ‬تڕۆمبێل و گرفتی‮ ‬ڕۆژانەی‮ ‬پێش سەرجەم تاكسییەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬هاوڕێی،‮ ‬هەمووی‮ ‬تێكەڵ بە سیاسەت كرد و‮ ‬یەكسەر هاتە سەر باسی‮ ‬باروودۆخی‮ ‬ئێستای‮ ‬سیاسیی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و‮.. ‬هتد‮. ‬

خۆشی‮ ‬گێڕانەوەی‮ ‬ئەم باسە لەوەدایە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەگەڵت دەدوێت شۆفێرێكی‮ ‬سادەی‮ ‬تاكسییەكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬دەرچووی‮ ‬كۆلیژی‮ ‬یاسا و سیاسەت،‮ ‬یاخود سیاسییەكی‮ ‬دیاری‮ ‬ئەم كوردستانە نییە،‮ ‬بەڵام لە بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬سیاسییەكانمان زیاتر بۆ پێشكەوتنی‮ ‬نیشتمانەكەی‮ ‬دڵسۆزانە تر دەستنیشانی‮ ‬كەمووكوڕییە ئیدارییەكانی‮ ‬دەكرد،‮ ‬دەیزانی‮ ‬لە كوێدا هەڵەمان كردووە و چۆن و بە چ ئیرادەیەك ئەو هەڵە و كەمووكوڕیانە چارەسەر دەكرێن و چۆن لە كۆتاییدا هەموومان لە چارەسەركردنیان سوودمەند دەبین‮.‬

بەڵێ شۆفێری‮ ‬تەكسییەكە بۆ كێشەكانی‮ ‬ڕۆژ و هەنگاوە چاكسازییەكانی‮ ‬حكوومەتەكەی‮ ‬جەنابی‮ ‬كاك مەسروور مەسعود بارزانی،‮ ‬خاوەن بیرۆكەی‮ ‬جوان بوو،‮ ‬زۆربەی‮ ‬ئەو كێشانەی‮ ‬ئەو باسی‮ ‬لێوە دەكردن،‮ ‬قاڵبووی‮ ‬ژیانی‮ ‬هاووڵاتییەكی‮ ‬دڵسۆز و سادەی‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬واتا دووربوون لە گەوجاندن و موزایەدەی‮ ‬بەرتەسكی‮ ‬حزبیانە و چەواشەكاری،‮ ‬هەر خودی‮ ‬شۆفێرەكە جار بە جارە وەڵامی‮ ‬خۆیشی‮ ‬دەدایەوە و دەیگووت‮: “‬با خاوەن بیرۆكەی‮ ‬جوان و چارەسەریش بم،‮ ‬جا منی‮ ‬سایەق تەكسی‮ ‬بەستەزمان كێ ئامادەیە گوێم لێ بگرێت”؟‮!.‬

شك لەوەدانییە شۆفێری‮ ‬ئەو تەكسییە تاكە كەس نییە،‮ ‬كە ئومێدی‮ ‬تەواوی‮ ‬بە حكوومەتەكەی‮ ‬جەنابی‮ ‬كاك مەسروور مەسعود بارزانی‮ ‬هەیە و چاوەڕوانی‮ ‬خزمەت و هەنگاوی‮ ‬جددی‮ ‬لەم كابینە دەكات،‮ ‬هەمووان زۆر باش ئەوە دەزانین جەنابی‮ ‬كاك مەسروور ئەو كاتەی‮ ‬ڕاوێژكاری‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬زۆر سەركەوتووانە ئەرك و كارەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬ئەنجام دەدا،‮ ‬ئەمەش وایكردووە هاووڵاتیانمان ئومێدی‮ ‬زۆریان پێی‮ ‬هەبێت و چاوەڕوانی‮ ‬هەنگاوی‮ ‬جددی‮ ‬و‮ ‬یەكلاكەرەوەی‮ ‬لێ بكەن،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬دژ بە گەندەڵكاران و ئەوانەی‮ ‬هیچ دڵسۆزییەكیان بۆ كارەكانیان نییە،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە كوردستان هەندێ جار بابەتەكان بە حزبی‮ ‬كراوەن و لەوانەیە ئەمە هەندێك تەگەرە بۆ هەنگاوەكانی‮ ‬چاكسازی‮ ‬جەنابیان لە بەشێكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دروست بكات‮.‬

بەشی‮ ‬زۆری‮ ‬هاووڵاتییانمان پێشبینی‮ ‬ئەوە دەكەن،‮ ‬كە حكوومەتەكەی‮ ‬جەنابی‮ ‬كاك مەسروور مەسعود بارزانی‮ ‬گۆڕانكاری‮ ‬جددی‮ ‬و بنەڕەتی‮ ‬لە شێوەی‮ ‬كاركردنی‮ ‬حكوومەتدا دەكات و زاڵ دەبێت بەسەر هەژموونی‮ ‬حزبایەتی‮ ‬لە نێو حكوومەتدا،‮ ‬لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا،‮ ‬هەمووان چاوەڕوانی‮ ‬ئەوە لە جەنابیان دەكەن،‮ ‬ئیدی‮ ‬ڕێگا بە بەرپرسە نابەرپرسەكان نەدات بە ئارەزووی‮ ‬خۆیان تەراتێن بە سەروەت و سامانی‮ ‬میللەتەكەمانەوە بكەن‮!. ‬بێگومان هەر هەنگاوێك بەم ئاراستەیە لەلایەن جەنابیانەوە،‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬بەشی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬هاووڵاتییانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لێ دەكەوێتەوە و ئەمەش بۆ جەنابیان دەبێتە گەورەترین پاڵ پشت و سەرمایە بۆ هەنگاوەكانی‮ ‬داهاتووی‮.‬

لە دوكانی‮ ‬لەفە فرۆشێكەوە بگرە و دەست پێ بكە،‮ ‬تا دەگاتە سووپەر ماركێتك،‮ ‬چایخانەیەك،‮ ‬قاوەخانەیەك،‮ ‬هۆتێلێك،‮ ‬سەیرانگایەك،‮ ‬دوكانی‮ ‬فیتەرێك‮. ‬نەخۆشخانەیەك،‮ ‬فەرمانگەیەكی‮ ‬حكوومەت،‮ ‬یاریگایەكی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێ،‮ ‬زانكۆیەك،‮ ‬قوتابخانەیەك،‮ ‬ئێستا باس هەر باسی‮ ‬سیاسەت و حكوومەتەكەی‮ ‬كاك مەسروور مەسعود بارزانی‮ ‬یە‮.‬
لەوانەیە وەكو هەنگاوی‮ ‬یەكەم،‮ ‬ئەوەندە بەس بێت جەنابیان لێپرسینەوە لەگەڵ چەند گەندەڵكارێك بكات،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ئەو خۆشەویستییە ببێتە واقیع،‮ ‬بێشك لێپێچینەوەی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬هۆكاری‮ ‬گەندەڵی‮ ‬و ناعەدالەتین لە نێو كۆمەڵگەكەمان،‮ ‬هەموو گەندەڵكارانی‮ ‬دیكە بە ئاگادێنێتەوە و عەقڵ وەبەرخۆیان دێننەوە و لەوە زیاتر چڕنووك لە جەستەی‮ ‬ماندووی‮ ‬میللەتەكەمان نادەن و ئیدی‮ ‬زاتی‮ ‬ئەوە ناكەن‮ ‬یاریی‮ ‬بە سەروەت و سامانی‮ ‬میللەتەكەمانەوە بكەن‮!. ‬بەداخەوە هەندێك لە بەرپرسە نابەرپرسەكان وا‮ ‬ڕاهاتوون،‮ ‬تا ترس نەگاتە سەر سامان و بەرپرسیاریەتییەكەیان و‮ ‬ڕێكاری‮ ‬جددی‮ ‬و هەنگاو و كەسی‮ ‬جددیتر بەرانبەریان نەبیننەوە،‮ ‬بە ئاگا نایەنەوە و لە بەهەدەردانی‮ ‬سەروەت و سامانی‮ ‬میللەتەكەمان بەردەوام دەبن‮!.‬

شۆفێری‮ ‬تەكسییەكە تاكە كەس و كاسبكاری‮ ‬نیشتمانەكەمان نییە،‮ ‬كە باسی‮ ‬سیاسەت و ئەدەب و هونەر و وەرزش و‮ ‬ئابووری‮ ‬و كێشەكانی‮ ‬ڕۆژ دەكات‮.‬
‮ ‬لەوانەیە ئەم شۆفێرە بە هۆی‮ ‬كارەكەیەوە،‮ ‬ماڵی‮ ‬زۆربەی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬بەرپرس و بەرپرسەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬بینیبێت،‮ ‬ئەو بزانێت كە ئەوان چۆن لە سەردەمی‮ ‬برسێتی‮ ‬و نەداری‮ ‬و نەهامەتییەكانی‮ ‬گەلەكەمان ژیانی‮ ‬ڕۆژانەی‮ ‬خۆیان و بنەماڵەكانیان پاشا ئاسا بە‮ ‬ڕێخستووە‮!. ‬بۆیە لە ناخیدا خەمێكی‮ ‬وا گەورە پەنگی‮ ‬خواردووەتەوە،‮ ‬ئەو خەمە وای‮ ‬لێكردووە وەكو زۆرێكی‮ ‬دیكە،‮ ‬ئەویش لە ئێستادا هەموو ئومێدێكی‮ ‬حكوومەتەكەی‮ ‬جەنابی‮ ‬كاك مەسروور مەسعود بارزانی‮ ‬بێت و خۆزگە دەخوازێت بە زووترین كات ئەو بەرپرسە نابەرپرسانە باجی‮ ‬هەڵەكانیان بدەن كە لە‮ ‬ڕابردوودا ئەنجامیان داوە‮.‬

حكوومەتەكەی‮ ‬جەنابی‮ ‬كاك مەسروور مەسعود بارزانی،‮ ‬لە ئێستادا جێگای‮ ‬ئومێدی‮ ‬زۆربەی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬هاونیشتمانیانمانە،‮ ‬نابێت هاونیشتمانیانمان نائومێد بكرێن‮!. ‬بەو پێیەی‮ ‬جەنابیان كەسێكی‮ ‬جددی‮ ‬و دڵسۆزە لە كارەكانیاندا و لە‮ ‬ڕابردووش هەروا كاری‮ ‬كردووە و واش ناسراو بووە،‮ ‬دەستنیشانكردنی‮ ‬جەنابیان بۆ سەرۆكایەتیكرنی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم،‮ ‬ئومێدێكی‮ ‬زۆری‮ ‬لەنێو دڵی‮ ‬هاووڵاتییانی‮ ‬هەرێمەكەمان دروستكردووە،‮ ‬بەشی‮ ‬زۆری‮ ‬هاونیشتمانیان وا پێشبینی‮ ‬دەكەن،‮ ‬لە داهاتوودا جەنابیان دژ بەو گەندەڵكارانە دەوەستێتەوە و ناهێڵێت چیدیكە‮ ‬یاری‮ ‬بە ئایندەی‮ ‬گەلەكەمانەوە بكەن‮.‬

بێشك بۆ سنوورداركردنی‮ ‬ئەم پەتا كوشندەیە،‮ ‬پێویستمان بەكاری‮ ‬وردتر و لێكۆڵینەوەی‮ ‬دروستترو جددیەتی‮ ‬زیاتر هەیە،‮ ‬پێویستە دادگاكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و لیژنەی‮ ‬دەستپاكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە ئاست بەرپرسیارێتی‮ ‬سەرشانی‮ ‬خۆیاندا بن و پاڵپشتی‮ ‬تەواوی‮ ‬حكوومەت بكەن و بەڵگەی‮ ‬ڕاست و دروست و دوور لە تەشهیركردن لەسەر هەموو ئەو بەرپرسانە كۆ بكەنەوە كە ماڵی‮ ‬میللەت بە فیڕۆ دەدەن‮.‬

دەبێت هەمووان بە دوای‮ ‬ڕاستییەكانەوە بین و هۆكاری‮ ‬تەشەنەكردنی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬بدۆزینەوە و بزانین لە كوێدا حكوومەت كەمتەرخەم بووە و لە كوێدا دەتوانرێت كاری‮ ‬زیاتر بكرێت و كەمتەرخەمییەكان نەهێڵدرێت،‮ ‬پێویستە لایەنە پەیوەندارەكانی‮ ‬نێو حكوومەت هاوكاربن بۆ دۆزینەوەی‮ ‬چارەسەری‮ ‬گونجاو بۆ ئەم پەتا كوشندەیە‮!.‬
وەكو هەنگاوی‮ ‬یەكەم گرنگە لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬یاسایەكەوە دەست بەسەر سەروەت و سامانی‮ ‬كۆمەڵە بەرپرسێكدا بگیرێت،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬گومان لە خێرا دەوڵەمەندبوونیان دەكرێت‮!. ‬هەرچەندە زۆرێك لە چاودێران ئەم ئەگەرە بە دوور نابینن و پێشبینی‮ ‬ئەوە دەكەن ئەم‮ ‬ڕێكارە‮ ‬یەكێك بێت لە هەنگاوە گرنگەكانی‮ ‬داهاتووی‮ ‬كابینەكەی‮ ‬جەنابی‮ ‬كاك مەسروور بارزانی،‮ ‬ئەگەر ئەمە‮ ‬ڕوویدا و پڕۆفیشناڵانە ئەم كارە بە ئەنجام گەیەندرا،‮ ‬ئەنجامەكەی‮ ‬بۆ داهاتووی‮ ‬كوردستان و شێوەی‮ ‬بەرپرسیارێتی‮ ‬زۆر ئیجابی‮ ‬دەبێت‮.‬

بێگومان لە هەرێمی‮ ‬كوردستان پێویستمان بە‮ ‬یاسای‮ ‬نوێ و تۆكمەتر و كاریگەرتر هەیە بۆ‮ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬و ئەو كەسانەی‮ ‬گومانی‮ ‬بە فیڕۆدانی‮ ‬سەروەت و سامانی‮ ‬میللەتیان لێ دەكرێت،‮ ‬دەبێت سزاكان قورس و كاریكەربن،‮ ‬بە جۆرێك بێت كەس زاتی‮ ‬ئەوە نەكات دەست بۆ ماڵی‮ ‬میللەت بەرێت و گەندەڵی‮ ‬ئەنجام بدات،‮ ‬ئەگەر ئەمانەمان كرد و‮ ‬ڕوویدا،‮ ‬من دڵنیام ئەوكات زۆر لە ئێستا زیاتر،‮ ‬باس هەر باسی‮ ‬حكوومەتەكەی‮ ‬كاك مەسروور مەسعود بارزانی‮ ‬دەبێت‮.‬