وەیسی‮ ‬سەعید وەیسی
یەكێتی‮ ‬زانایانی‮ ‬ئایینی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬كوردستان وەك پێویستێكی‮ ‬ئەوكاتی‮ ‬قۆناغەكە بەبریار و راسپاردەی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر لە بەرواری‮ ‬21-9-1970‮ ‬هاتەدامەزراندن بۆ سەرپەرشتی‮ ‬كردنی‮ ‬رەوشی‮ ‬ئایینی‮ ‬و رێكخستنی‮ ‬كاروباری‮ ‬زانایانی‮ ‬ئایینی‮ ‬ئیسلام لە سنووری‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬شۆرشی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬مەزن كە تەنها چەند مانگێك بەسەر رێكەوتنامەی‮ ‬11‮‬ی‮ ‬ئادار تێپەری‮ ‬بوو بۆیەش تاكو ئێستا‮ ‬یەكێتی‮ ‬زانایان وەك‮ ‬یادگاریەكی‮ ‬رابەری‮ ‬مەزن مەلا مستەفا بارزانی‮ ‬بەزیندووی‮ ‬مایتەوە چونكە خودی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر زۆر بەگرنگییەوە دەیڕوانییە رۆل و پێگەیان هەمیشە وەك شوورەی‮ ‬پۆلایین بۆ بەرگریكردن لەپیرۆزییە ئایینی‮ ‬و نەتەوەییەكان سەیری‮ ‬دەكردن،‮ ‬بۆیەش دامەزراندنی‮ ‬رێكخراوێكی‮ ‬ئاییینی‮ ‬لە بارودۆخێكی‮ ‬وەك ئەوكاتی‮ ‬سەردەمی‮ ‬شۆرشی‮ ‬ئەیلوول بەگرنگ و پێویستی‮ ‬زانیوە بۆ سەرپەرشتی‮ ‬كردنی‮ ‬رەوشی‮ ‬ئایینی‮ ‬لە سنووری‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬شۆرشدا،‮ ‬كە لەوساتەوە تا بە ئەمرۆ دەگات لە قۆناخە جیاجیاكانی‮ ‬بزوتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان‮ ‬یەكێتی‮ ‬زانایان رۆلی‮ ‬گرنگ و مێژووی‮ ‬هەبووە هەموو دەم پاڵپشت و پشتیوانی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە بووە لە كاتی‮ ‬پێویست دا لە سەنگەری‮ ‬خەبات و تێكۆشاندا بوونیان هەبووە و بەگیانی‮ ‬پێشمەرگانە وەك بەرگریكاری‮ ‬كوردستان بووینە و چەكی‮ ‬بەرگریان لەشان كردوە و بەشداری‮ ‬كاریگەریان هەبووە لە پاراستنی‮ ‬خاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان تا بەخشینی‮ ‬و قوربانی‮ ‬روح و خوێن‮. ‬وێرای‮ ‬ئەوەی‮ ‬نابێت هیچ كات رۆلی‮ ‬یەكێتی‮ ‬زانایان لەقۆناغی‮ ‬ئاوارەیی‮ ‬لەیادبكرێت كە چۆن هانی‮ ‬پێشمەرگە و قوتابیان و لاوانیان دەدا لەسەنگەری‮ ‬بەرگری‮ ‬دابمێنەوە و هەمیشە وانەی‮ ‬خۆراگری‮ ‬و ئارامگرتنیان پێ دەگوتن،‮ ‬جگە لەوەی‮ ‬لە مزگەوت و بارەگاكانیان منالە چاوگەشەكانیان فێری‮ ‬نووسین و خوێندنیان دەكردن كە ئەمرۆ بەشێك لە قوتابیانی‮ ‬ئەوكات لەدام و دەزگاكان خزمەت دەكەن هەروەها لەم چەند سالەی‮ ‬دوایدا لە بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬داعش و فكرەی‮ ‬توندرەوی‮ ‬و تیرۆر بەئەركی‮ ‬خۆیان هەڵسان و لە روانگەی‮ ‬ئیسلامەوە بەرپەچیان دەدانەوە و هێزی‮ ‬پێشمەرگەیان هان دەدا بۆ بەرگریكردن لەخاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان‮. ‬بۆیەش لەئان و ساتێكی‮ ‬وەك ئێستادا كە‮ ‬یەكێتی‮ ‬زانایان بەرەو قۆناغێكی‮ ‬مێژووی‮ ‬هەنگاو دەنێت و لە ساڵی‮ ‬داهاتوودا‮ ‬یادی‮ ‬یوبیلی‮ ‬زێرینی‮ ‬دەكاتەوە ئەرك و بەرپرسیارەتی‮ ‬مامۆستایانی‮ ‬ئایینیش قورستر دەبێ هەول بدەن هەمیشە هەردوو بالی‮ ‬ئایینپەروەری‮ ‬و نیشتمانپەروەری‮ ‬بەیەكەوە گرێ بدەن و تەكانی‮ ‬زیاتر بدەن بۆ پێگەیاندنی‮ ‬مامۆستایانی‮ ‬ئایینی‮ ‬بە هەستی‮ ‬پاكی‮ ‬ئایینی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬وەك بەربەستێك بۆ رێگە گرتن لەو هەوڵانەی‮ ‬كە دەیانەوێت لە پەنای‮ ‬ئایینی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬ئیسلام گەنج و لاوانی‮ ‬كورد لە هەستی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬دووربخەنەوە و خەڵكی‮ ‬پێ لە خشتە ببەن‮.

‬چونكە دەبێت هەمیشە مرۆڤی‮ ‬ئایین پەروەر،‮ ‬نیشتیمانپەروەریش بێت‮. ‬گرنگە لەم ئان و ساتەی‮ ‬ئێستادا زانایانی‮ ‬ئایینی‮ ‬شانازی‮ ‬بە رابردووی‮ ‬خۆیانەوە بكەن كە چۆن و بە چ جۆرێك سەر كاروانی‮ ‬خەباتی‮ ‬ئایینی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬بووینە هەرواش بمێننەوە،‮ ‬پێویستە بە بایەخ و گرنگیەوە سەیری‮ ‬ئەم رۆلەیان بكرێت و هەوڵ بدرێت زیاتر لە ناوەندەكانی‮ ‬دەسەڵات و بریاردان دا رۆلیان پێبدرێت چونكە لێرە و لەوێ هەست بەبوونی‮ ‬گلەیی‮ ‬و گازندەی‮ ‬زانایانی‮ ‬ئایینی‮ ‬دەكرێت كە وەك پێویست رۆلیان پێنادرێت‮. ‬لێرەشەوە بەپێویستی‮ ‬دەزانین بەبۆنەی‮ ‬ساڵیادی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬یەكێتی‮ ‬زانایان گەرمترین پیرۆزبایی‮ ‬ئاراستەی‮ ‬زانایانی‮ ‬ئایینی‮ ‬بكەین و هیوای‮ ‬بەردەوامی‮ ‬و سەركەوتنیان بۆ دەخوازین‮.‬