شەنگە هاوار كاكەیی
لە قۆناغە جیاوازەكانی زەمەن هەر قۆناغێك كە تێپەر دەبێ هەڵگری خەسڵەت و ئەدگار و سیماو مەدلولاتی تایبەتی خۆی هەیە، وەكو بەروار و شوێن و كات و كەشی گوزەراندن، ئەوەی جێگەی تێڕوانیینە كاتێك سەرنج دەكەوێتە سەر بەشە مەینەتییەكان و ئەو نەهامەتیانەی كەوا گەلەكەمان تێیپەڕاندووە هەروەها كە لاپەڕە رەشەكانی مەزڵوومیەت هەڵدەدرێتەوە دەبینین ئاسەواری گیرۆدەییەكان كەوا دەرهاوێشتەی ئیفرازاتی ئەو نادادپەروەریانەن كەوا لە مەغبوونیەتی گۆڕەپانی سیاسەت رووبەڕوویان بۆتەوە لە ئاقارێكی نازانستیانەی بێ مەدرەكی هەستی نەتەوەییدا گۆڕەپانی واقیعیەتیان گەرم كردووە، لەوانە پەرتەوازەیی نێوماڵی كورد و شەڕی براكوژی و شەڕی خاكفرۆشی و …هتد، كە بوونەتە هۆكارێك بۆ تەشەنەی ناشرینی لە فەزای سیاسەتدا و لە دەرئەنجامیشدا كەلەكەبوونی كۆمەڵێك پەڵەو مۆركی نادروست، لەوانە لەكەداركردنی دەزگا ئەمنییەكان و بڤە ناوزەدكردنییان لەنێو جەماوەر بەشێوەیەكی گشتی و لەنێو جەماوەری پارتی دایك و كادیرانی پارتیش بەشێوەیەكی تایبەتی، تا رادەی شوبهاندنیان بەدەزگا داپڵۆسێنەرەنەكانی حیزبی بەعسی تۆییاتاریی فەردیی كەبریتی بوو لەسیاسەتی گڕو ئاسن و ئاگر و فەنا بوون بۆ وەلانان و لەناوچوونی ناسنامەی تاكی كوردی بێئاگا لەو راستیانەی كەوا دەزگای پاراستنی نیشتمان بریتییە لە دڵ و شادەماری مەملەكەتی سەربەخۆیی كوردستان، ئەم دەزگایانە ماڵی سەرۆك بارزانییە هۆی دامەزراندنیان بۆ پاراستنی ئاو و هەواو خاكی نیشتمانە. بۆیە ئەم خۆخەواندن و خۆخزاندنە لەنێو ئەم رەهەندە شاراوانەدا جیاكاری و جیاوازی ئەم گۆڕەپانەیە چ بۆ راگرتنی باڵانسی قورسی هاوكێشەكان لەم ناوچە پڕ مینەدا و چ لە گەمەی دەوڵەتە زلهێزەكانی جیهان و دەوڵەتانی دەرودراوسێ، لەپارێزی نواندنی بەرژەوەندی خوازان و بۆ سازش بوون و بۆ داكۆكی كردن لەم مافپارێزییەی خۆیان وەكو وەڵامگرەوەو بۆ دەستەبەربوونی مافی گەلێكی یەكسانیخواز، كەوا هەمیشە بە بەرجەستەبوونی جەور و ستەم و بە ئاگر و بە ئاسن و زیندان وەڵامی داخوازییەكان دراوەتەوە.
لەمپەردانان و پەكخستنی ئەزموونی گەشەی دیموكراسییەتی كوردی هەمیشە لە موتلەقی ئەركەكانی ئەم تاقمە هێز رووخێنەرە بووەو ئەولەویەتی كارو مەهامیان لە سكێجوڵی بەرژەوەندی خۆیان بەناو جەماوەر پەرت و بڵاوئەكەنەوە. هەر بۆیە ئەم تاكڕەویی و فەردیەت نواندنە لەماهیەتی پووچی سیاسەتیان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە تایبەتییەكانی خودین كە بەگەندەڵی فیكر و ئەندێشەو دەست و زمان لەئەمڕۆماندا ناوزەند كراوە. هەروەها كاریگەریی ئەم ئەلتەرناتیڤانە دەرئەنجامەكانی بەسانایی دەخوێندرێتەوە… بە داتەپین و شێواندنی ناخی تاكی كوردی بەم ناو و ناتۆرانەی كە بەرپان و بەم ناوین و ناوزڕاندنەی ئەم دەزگا نیشتمانییانەی كە لەخەمی ئاو و خاك و خۆڵی ئەم هەرێمەدا بە شەونخوونی و قوربانیدان خۆیان لەخەمەكانی نیشتمان و لەژینگەیەكی پر لەواتابوون بەپرسەكانی مافی مرۆڤ و كایەبەرزەكانی ژیان جهوودیان رسكاوەو دامەزراون. وەلێ نەیارانمان لەپێناو بەتاڵكردن و خاوبوونەوەی ئەو خەونە گەورەیە هەمیشە تیغیان تێژبووە بۆ سەربڕینمان و بۆ بینینی تكانی خوێن لە جەستەی نیشتمانی بریندارمان و بۆ ئەو خۆزگەیەش كەوا لە ئەندیشەو هزری تاكی كوردیدا گەرمە كە خەونی دەوڵەتێكی بەهێزە لەم ناوچەیەدا.
ئەم بێ ئاگاییە خۆی لەخۆیدا نەهامەتییەكی مەعنەویی بنبڕ و قڕكەرە بۆ كوشتنی هەستەوەریی سووری وەرچەرخاندنی قۆناغەكان لە هەر زەمەنێك كە مەزندە دەكرێت بەوەی مەدلوول و ئاراستەو پێداویستی كە خۆی دەبینێتەوە لە داتای زانست و زانیارییەكان و لە بڵاوكردنەوەی رۆشەنبیریەكی هاوچەرخ. زۆر جاریش ئەم ئاریشانە دوورەپەرێزی دروست دەكا. دیارە لەم تەوەرەدا فۆكس بۆ مێژووی كۆن نییە، چوونكە سەیروورەتی زەمەن و چركەكانی هاوچەرخن لەتازەگەرایی لە ئەمڕۆدا… ئەم كات و ئان و ساتەیە.. كەتێپەڕ دەبێ واتا ئەمڕۆیە، ئەم كاتەیە، ئەم قۆناغ و ئەم چركە هەستیارەیە، كەوا گەلەكەم تێدەپەڕێنێ لە گوزارشتە. بەواتا ئانیەت و زەمەن پارسەنگی نیشتمان لەدەست لەملانێیەكن، نەخاسمە لە قۆناغی سەربەخۆییدا.
ئێستاكە كە لە دووەمین ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیین، ئەوەی مەبەستە بگوترێ قۆناغێ هاوچەرخ بوون پڕە لە خوێنی ریفرێش بوون و سەقامگیری دەروونی بۆ پرسی سەربەخۆیی. ئەگەر لە رابردوودا رووی راستیی دەزگایەكی وەك دەزگای پاراستن نەدەكەوتە بەر دیدەن، ئەوە ئەمڕۆ كات گونجاوە بۆ بینینی رووی گەشی ئەركەكانی لە داڕشتنی پلانی سەربەخۆیی و بۆ هەڵوەدانی ماڵئاوایی بوون لە مەدلوولە كۆنەكەی ئەو ناو و ناتۆرانە. حەیفە هەموومان نەڵێین پاراستنین، چوونكە ئەم دەزگایە سەرچاوەی داتاو زانیاریە سەبارەت دڵسۆزانی نیشتمان، ئەوانەی تێوە نەگڵاون بەپەتای گەندەڵی، هەر لە رێگەی ئەم دەزگایەوە بە سەرپەرشتی سەرۆك بارزانی پلانی سەربەخۆیی كەوتە بواری جێبەجێ كردن. ئەو دەزگا گرنگە، تاكە دەزگایە داتاو زانیاریی دروستی هەیە دەربارەی ستراتیژیەتی نیشتمانی.. تاكە دەزگایە متمانە بەدڵ و دەروون دەبەخشێ و پێمان دەڵێ “ئایندەی نیشتمانم هەر سەربەخۆییە”. ئەگەر كارنامەی دەزگای پاراستن پاراستنی سەروماڵی تاكی كوردی بێ، وەئەگەر پاراستنێك بۆ رووبەڕووبوونەوەی شەڕی داعش هەڵتەكاندنی عەرشی فیرعەونەكان بێ، كەواتە بۆچی لەم قۆناغەدا بانگەشەی پاراستن و نیشتمانپەرستن بەرپا نەكەین! قوربانیدان لەپێناو شەونخوونی بۆ خەونەكانمان و بۆ ژیانێكی پڕشكۆ و شەرافەتمەندی بۆچی پاراستن نەبین؟ بۆ تێكۆشانی گومەزی مەعبەدخانەی گەندەڵكاران بۆچی پاراستن نەبین؟ بەڵێ قۆناغی تازەمان قۆناغی پاراستنی نیشتمانییە، ئەوە سەرۆك بارزانییە دامەزرێنەری سەرحی كوردیە… ئەوە سەرۆك بارزانییە بناغەی بە خوێن و بە گیان بناغەی هەڵكۆڵدراوە.. ئەوە سەرۆك بارزانییە لە دوو جەنگی نەخوازراودا لە رووبەڕووبوونەوەیەو لە یەك كاتدا شەڕی داعش و شەڕی گەندەڵكاران دەكات.. بۆیە بریتیبوونی ئەم قۆناغە هەستیارە پاراستنی نیشتمانییە.
لەم سۆنگەیەدا با بە گەنج و لاو و پیرەوە، هەنگاوەكانی سەرۆك بارزانی بەرز و پیرۆز بنرخێنین.. ئەوەی لە قۆناغی سەربەخۆییدا قەڵغانی نیشتمانم نابینێ و رۆڵی هێزی پاراستن بەنەنگی بوون دەخوێنێتەوە با هەمیشە لە بەرەی گەندەڵی و شەرمەزاریی مێژوویی خۆی بخوێنێتەوە.
❊ ماستەر لە یاسای گشتی









